مەولەوی شاعیری ناوداری کورد لە ساڵی 1806 لەدێی سەرشاتەی سەر بەناوچەی تاوەگۆزی لەخێزانێکی باوەڕدار لەدایک بووە.
مەولەوی ناوی سەیید عەبدولڕەحیمی کوڕی مەلا سەعیدی تاوەگۆزییە.
لە جیهانی هەڵبەستدا مەولەوی بەمەعدووم و لەناو خەڵکیشدا بەمەولەوی ناسراوە.
لە سەرەتادا مەولەوی لە حوجرەکەی باوکی دەست دەکات بەخوێندن و دواتریش بۆ درێژەپێدان بەخوێندنەکەی ڕوو لە خوێندنگە بەناوبانگەکانی ناوچەی ئەردەڵان و بابان دەکات.
پاشان چووەتە #سلێمانی# و لەلای مەلا عەبدولڕەحمانی نۆتشەییدا خوێندنی تەواوکردووە و مۆڵەتی وانەوتنەوەی وەرگرتووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/166/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گۆڕی مەولەوی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گۆڕی مەولەوی=KTML_ImageCaption_End=
دیسان گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری #هەڵەبجە# و دواتیش لە سەرشاتە خۆی بەمەلایەتی و پێگەیاندنی قوتابییان و نووسینەوە خەریک کردووە.
مەولەوی جگەلە زمانی زگماکی خۆی، زمانی عەرەبی و فارسیشی باش زانیوە و بە هەردوو زمان هەڵبەستی نووسیوە.
دیوانە هەڵبەستەکەی بە زاراوەی هەورامییە و هەڵبەستەکانی پایەیەکی بەرزیان هەیە لەنێو هەڵبەست و ئەدەبیاتی کوردیدا.
مەولەوی بەشی زۆری تەمەنی بەهەژاری بەسەربردووە، ئەو کاتەی لە سەرەتای خوێندندا بووەباوکی مردووە، ناچار بۆ بەخێوکردنی خوشک و براکانی وازی لەخوێندن هێناوە بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕاوەتەوە سەر خوێندنەکەی.
مەولەوی خۆشەویستییەکی زۆری هەبووە بۆ هاوسەرەکەی عەنبەر خاتوون
عەنبەرخاتوون بەحەوت ساڵ بەر لە کۆچی دوایی مەولەوی مردووە، ئەمەش کارەساتێکی گەورەبووە و کاریگەریی زۆری بەهەڵبەستەکانی مەولەوییەوە بەجێهێشتووە.
مەولەوی لەدوا ساڵەکانی ژیانیدا کوێر بووە و ئەمەش کاری زۆر کردۆتەسەر دەروونی و لە چەندا پارچە هەڵبەستێکدا دەردەکەوێت.
هەروەها کارەساتێکی دیکەش کەبەسەر مەولەویدا هاتووە، سووتانی پەرتووکخانەکەی بووە و گومانیش لەوەدا نییە کە بەشێک لەکار و بەرهەمەکانی تێیدا سووتاوە.
مەولەوی لە ساڵی 1882 لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و هەر لە گوندەکەی خۆی، لە سەرشاتە نێژراوە.[1]