سالی 1974ی زایینی لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووەو باوکی نەوەی ایت اللەشێخ محەمەدی مەردۆخی کوردستانیه.
- دیپڵۆمی لەشاری سنەو لیسانسی کۆمەڵناسیشی لەزانکۆی ئیسفەهان وەرگرتووە.
- لەساڵەکانی نیوەی دووهەمی دەیەی70ی هەتاویدا یەکێک لەچالاکانی بزاڤی خوێندکاریی کوردی بووە. بەرپرسی گۆڤاری چیا بووەکەلەزانکۆی ئیسفەهان دەردەچوو. پێشتریش ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری فاروس زاگرس بووەکەهەر لەو زانکۆیەبەڵام بەزمانی فارسی و سەبارەت بەپرسی کورد دەردەچوو.
-لەساڵی 1992 ەوەهاوکاریی لەگەڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەست پێکردوەو لەساڵی 1995ەوەبەفەرمی بووەتەئەندامی ڕێکخستنی نهێنی ئەو حیزبه. 2 جار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوەقۆڵبەست کراوە، بەڵام بەهۆی نەبونی بەڵگەئازاد کراوە.
-ساڵی 1999 ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە،هاوسەرەکەیشی ساڵی 2001 بووەبەئەندامی ئەو حیزبە.
-ساڵی 2003 بەهۆی ئاشکرا بوونی چالاکی سیاسی ناچار بووەرۆژهەڵاتی وڵات بەجێ بێڵێ و ڕاستەوخۆ ڕوو بکاتەناو ڕیزەکانی ئاشکرای حیزبی دیمۆکرات. هەر ئەو ساڵەهاوسەرەکەی شەهید دەبێ.
- لەحیزبی دیمۆکراتدا وەک بەرپرسی بەشی فارسیی ڕۆژنامەی کوردستان، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لەسلێمانی، جێگری بەرپرسی کۆمیسیوونی ڕێکخستنی نهێنی و بەرپرسی کۆمیسیوونی فێرکردنی حیزب لەپلەکانی کادری، ڕاوێژکاریی کۆمیتەی ناوەندی و ئێستاش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانە.
-بەدەیان وتاری نووسیووەیان وەرگێراوەتەوە. کتێبێکیشی لەزمانی فارسییەوەبۆ کوردی وەرگێراوەتەوەبەناویکۆمەڵناسیی جەنگو ئیستاش خەریکی وەرگێرانی کتێبێکی دیکەشەبەناوی گۆرانەکۆمەڵایەتییەکان.
- ساڵی 2005 ی زایینی لەگەڵ چەند هاورێیەکی دیکەی ڕەوتی ڕیفۆرمی حیزبی دیمۆکراتیان دامەزراندوە، ستراتێژیی ئەم ڕەوتەوەک خۆیان دەلێن بریتیەلەدەربازکردنی حیزب لەپاسیفیزم، ناچالاکی، چەقبەستوویی، ئێرانچێتیی و پێکهاتەی سانترالیستی.