پسپۆڕی وەرزشە دەروونیەکان وەنوێنەری زانکۆی سوید لە کوردستان.
لە ساڵی 1971 لە شاری هەڵەبجەی شەهید لەدایک بووم، لە ساڵی 1993 وەلە شاری ستۆکهۆڵم نیشتەجێم، وە7 ساڵ یاری مشتەکۆڵم کردووەو پاشان بوومەتەفێرکەر لەیانەکەدا و خەڵاتی ستیپەندبۆمم لە (ستاتس هوست) لەستۆکهۆڵم وەرگرتووە وەکوو یەکێ لەباشترین فێرکەرەکانی وەرزش لە ساڵی 1999دا. وەلە ساڵی 1997دا ژیانی هاوسەریم پێکهێناوە.
لە ساڵی 2000دا دەستم بەخوێندن کردووەلەخوێندنی باڵا بەهۆی پەیوەندی کردنمەوەبەپڕۆفیسۆر (لاش ئیرک ئۆنستۆڵ) ەوە.
یەکەمین کۆرسم بەناوی (گەشەکردنی کەسایەتی بەهۆی وەرزشەدەروونیەکانەوە) وەچەند کۆرسێکی تایبەتیم وەرگرتووە، ئێستا بەڵگەنامەی دبلۆمم لە4 بواردا هەیە:-
1) دبلۆم لەئامانج دانان.
2) دپلۆم لەStress Coach.
3) دبلۆم لەخاوبوونەوەی لەش و دەرووندا.
4) وەلە ڕۆژی 13-10-2006دا لە Sakndinaviska Ledar Hogskolan لەسوید توانی بەئاکامێکی دڵخۆشانەبگات و ببێت بەخاوەنی بڕوانامەی ماستەر، وەتایتڵی ماستەر نامەکەی بەم شێوەیەبوو (Licencd Of Mental Traning) واتە (ڕاهێنەری دەروونی) .، وەبوومەتەEmbassidor واتە:- (نوێنەری زانکۆ کەکار بکەم لەناو کوردستاندا و وەرزشی دەروونی بگەیەنمەکورد) .
هەتا ئێستا یەکەم کەسم کەئەو بوارەبەشێوەیەکی زانستی و بڕوانامەی ئەو زانکۆیەم هەبێت، هەتا ئێستا 16 بەرنامەی تایبەتیم کردووەوەک: (Relax - استرخا) بۆ گەورەو منداڵ، کەبەرنامەکانی دەنگی خۆمن بەهۆی مۆسیقای هێمنەوە. مرۆڤی کورد دەتوانێت گوێ بیستی بێت لەکاتی پشوودا وەچاوی دابخات و پەیڕەوی ئەو وەرزشەڕوحیەبکات و ئاکامیشی دڵخۆشی و لەش ساغی و وزەوەرگرتنە.
بەرهەمەکانم لە کوردستاندا لەتۆمارگاکاندا و لەلای خۆم دەست دەکەون کەئەمانەن:-
کاسێتێک بەناوی: (خاوبوونەوەی لەش دەروون 4 بەرنامەیە) .
CD1 بەناوی: (خاوبوونەوەی لەش دەروون بۆ منداڵان 4 بەرنامەیە) .
CD2 بەناوی: (گەشەکردنی کەسایەتی 4بەرنامەیە) .
CD3 بەناوی: (بەرەو دەروونێکی بەهێزتر 4 بەرنامەیە) .
کاسێتی خاوبوونەوەی لەش و دەروون لە2 نەخۆشخانەی ستۆکهۆڵم لەبەشی منداڵ بوون بەکاردەهێنرێت و زۆر بەکاریگەر بووەبەشێوەیەکی ئیجابی بۆ خاوکردنەوەی ماسوولکەی دایکان پێش منداڵ بوون و دوای منداڵ بوون.