کامەران موکری (ناوی تەواو: محەمەد ئەحمەد تەها) ، (لەدایکبووی 1929، لە #سلێمانی#) شاعیرێکی کورد بوو. لە گەڕەکی دەرگەزێن هاتووەتە دنیاوە. لە ساڵی 1954 دەستی داوەتە هەڵبەست نووسین. ساڵی 1957 ناوی (کامەران) ی هەڵبژاردووە وەک نازناوی هەڵبەستی، دواتر موکری کردووەتە نازناو بەناوی ئەوەی بنج و بنەوانی خێزانیان لە موکریان بووە. بەم جۆرە ناوبانگی شاعیرێکی تازەی کورد لە ساڵی 1957 لەسەر ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی ئەو سەردەمە کەوتە ناوەوە.
بنەماڵەی کامەران بنەچەیان دەگەڕێتەوە ناوچەی موکریان. لە پێشاندا ماڵیان گواستووەتەوە پشدەر و لە دواییدا هاتوونەتە سلێمانی و لەوێ ژیاون. کامەران برای شاعیری کورد #ئەخۆل#ە لە دایکەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/373/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=کامەران موکری=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/373/0006.JPG=KTML_Photo_End=
سەرەتا خوێندنی شەش ساڵی قوتابخانەی لە سلێمانی تا پۆلی کۆتایی ئامادەیی بوو، بەڵام بەهۆی چەند هۆیەک تەواوی نەکردووە. لە سەرەتای ساڵی 1949 گیراوە. ماوەی نزیکەی شەش ساڵ (1949-1963) لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێراق بردووەتە سەر. لە پەنجەکانی سەدەی بیستەممدا لە بەندیخانەیەک ڕزگاری بووبێ یەکێکی دیکە چاوەڕێی کردووە. لە دوای کودەتا سەربازییەکەی 14ی تەمموزی 1958ی بەغدا دەستی کرد بەجموجووڵی خوێندەواری. لە ساڵانی 1960-1961 سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆژی نوێ بوو لە سلێمانی. لە دوای کودەتا فاشیستییەکەی 8ی شوباتی 1963 و بەدرێژایی شەستەکانی سەدەی بیستەم دەنگی کامەران کپ بوو، وەکوو زۆربەی ڕۆشنبیرانی تر. لە دواییدا لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئەدەبیاتی #زانکۆی سلێمانی# بە مامۆستای موحازیری ئەدەبی کوردی دامەزرا. تا کۆتایی ژیانی لەسەر ئەم کارەی مایەوە. لە کاتی گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی (1982) بۆ هەولێر و گۆڕینی ناوی بۆ زانکۆی سەڵاحەدین کامەرانیش ماڵی گواستەوە هەولێر. لە ڕێکەوتی (7ی کانوونی یەکەمی 1986) لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە شاری سلێمانی لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.
کامەران موکری، لە زۆربەی خۆپیشاندانەکانی ئەو کاتەی شاری سلێمانیدا بەشداری کردووە و هەمیشە پێشەنگ بووە. هەر لە خۆپیشاندانەکانیشدا یەکەم کەس بووە کە شاری سلێمانی ناونا (هەڵمەت و قوربانی) ، کاتێک لە خۆپیشاندانی سلێمانی دژی پەیمانی (پۆرتسمۆس) وتارێکی بە دەنگی بڵند خوێندەوە و وتی: ئەی جەماوەری بەشەرەفی شاری هەڵمەت و قوربانی.
لە بواری وانەوتنەوەدا توانایەکی لێهاتووی هەبووە، ئەگەرچی پلەی خوێندنی ئامادەیی بووە، بەڵام بەهۆی زیرەکی و لێهاتویی بۆ ماوەیەکی زۆر کراوەتە مامۆستای ئەدەب لە بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەڵاحەدین.
تا ئەو کاتەی لە ژیاندا بووە حەوت دیوانی هەڵبەستی چاپکراوە، لەنێوان ساڵانی 1945-1972، دیارترین دیوانەکانی (ئاشتی، دیاری، ئاگر و ژیلە و گوڵاڵە سوورە) ن، وە لە دوای مردنیشی لە ساڵی 1987 سەرجەم هەڵبەستەکانی لە پەرتووکێکدا بەناوی (کامەران موکری) کۆکراوەتەوە و لە چاپ دراوەتەوە. سەرەڕای کاری شاعیری کامەران موکری چیرۆکنووسیش بووە.
لە ڕۆژی #07-12-1986#لە شاری #هەولێر# لە هۆتێل مێرگەسوور، لە تەمەنی 57 ساڵیدا دڵی لەلێدان کەوت و لە ڕۆژی #08-12-1986# دا لە شاریسلێمانی بەخاک سپێررا. [1]