ناوی تەواوی حەسەن ئەحمەد عەبدوڵڵا لەدایکبووی ساڵی 1950 ی شارۆچکەی #گەڵاڵە# لە پارێزگای #هەولێر#، تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە. ژیانی سیاسی لەساڵی 1972ەوە دەست پێدەکات، کاتێک لە مانگی تشرینی دووەمدا پەیوەندی بەرێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە کرد. لە مانگی ئایاری ساڵی 1977 دەزگا ئەمنییەکان گورزێکی گورچکبڕیان لەرێکخستنەکانی هەولێر وەشاند و لەئاکامدا ژمارەیەکی زۆر ئەندامان گیران ئەوانەش کەدەستگیر نەکران، خۆیان لەبەرچاوان ونکرد یان پەیوەندییان بە هێزی پێشمەرگەوە کرد لەوانە ئەندامی کۆمیتەی هەرێمی هەولێر و سەرپەرشتیاری ڕێکخستنەکانی ناو هەولێر شاخەوان عەباس کە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شڵەژانی ڕەوشی ڕێکخستنەکان، کۆمیتەی ڕاپەڕین دامەزراو لێپرسراویەتییەکەی بەکوێستانی سپێردرا. ئەم کۆمیتەیە گڕو تینێکی زۆری بەرێکخستنەکان بەخشی و و لە ڕەواندزو #چۆمان#یش چالاکی ڕێکخراوەیی نواند.
ساڵی 1979 پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کرد و بووە لێپرسراوی کۆمیتەی ئازادی. ساڵی پاشتر بووە ڕابەری سیاسیی هەرێمی 7ی باڵەک. ساڵی 1981 بووە فەرماندەی هەرێمی 12، پاش ئەوەی کە هەرێمەکە کرایە تیپی 12ی #سۆران#، کرایە فەرماندەی تیپەکە. ساڵی 1983 بووە لێپرسراوی عەسکەری مەڵبەندی 3.
ساڵی 1984 لەکۆنفرەنسی سێیەمی کۆمەڵەی ڕانجدەرانی کوردستان بەئەندامی یەدەکی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا و دوای کۆنفرانسەکە کرایە ئەندامی دەزگای ڕێکخستنی کۆمەڵە.
بۆ ساڵی دواتر بووە ئەندامی سەرکردایەتی، . ساڵی 1985 بووە لێپرسراەی مەڵبەندی 3 لەمانگی ئابی 1988 بووە بەرپرسی مەفرەزە پارتی زانەکان و بۆ ماوەی 40 ڕۆژ لە ناوچە سوت ماک کراوەکاندا لەگەڵ پارتسزانەکاندا مایەوە مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە بە لێپرسراوی مەڵبەندی 3.
لە مانگی ئەیلولی 1990 بووە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایتیی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان# لە ڕاپەرینی ساڵی 1991 دا ڕۆڵێکی برچاوی لەرزگارکردنی شەقڵاوە و پیرمام و ئۆردوگاکانی دەوروبەری هەولێر و شاری هەولێردا گێڕا.
لەبەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای عێراق دوای ڕاپەڕین ڕۆڵێکی دیاری نواند، بە تایبەتی لە هەردوو شەرە گەورەکەی نیسانی ساڵی 1991ی کۆڕێ.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە دەیان داستان و نەبەرد و چالاکیی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی #خۆشناوەتی#، #باڵەکایەتیی#، #کاروخ#، #قەندیل#، دۆڵی #ئاکۆیان#، #بێتواتە# و چەندین شەری بەرەییدا نوواندووە.
لە هاوینی 1992 دا بوو بە لێپرسراوی مەڵبەندی بادینان، پەرۆشی ڕاگرتنی #شەڕی ناوخۆ# بوو، کەچی بەداخەوە ڕۆژی 17-05-1994و لەکاتێکدا هەوڵی ڕاگرتنی شەڕ و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستانی ئەدا، خۆی و شەش کەسی تری کەوتنە ناو بۆسەیەکەوە و هەموویان کوژران.