ساڵی 1880 لە باکووری کوردستان لە شاری میدیات لەدایکبووە.
سەرۆک هۆزی هەڤێرکیان بووە.
لە شۆڕشی ساڵی 1925 دا بەشدار بووە و پاشان لە شام نیشتەجێ بووە.
ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خۆییبوون بووە و لە سییەکاندا چالاکانە بەشداریی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردا کردووە.
داوای ئۆتۆنۆمیی بۆ جزیرەی سەروو کردووە.
لە ساڵی 1940 لە دێرەزوور کۆچی دوایی کردووە.