ناوی ئەبوبەکری کوڕی محەمەدە، هۆزانڤانێکی کورد بووە و ساڵی 1824 لە ناوچەی هەوشار لەدایک بووە. لە منداڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن. هەورامان و موکریان گەڕاوە. لە شاری سنە خوێندنی تەواو کردووە. پاشان گەڕاوەتەوە ناوچەکەی خۆی. هۆنراوەی ئایینی و دڵداریی داناوە. ساڵی 1885 کۆچی دوایی کردووه.