ناو: ڕەند
نازناو: ڕەند زارعی
ساڵی لەدایکبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: #بانە#
$ژیاننامە$
ناوم (ڕەند زارعی)یە و لە ساڵی 1982 زایینی بەرانبەر 1361 کۆچی لە شاری بانە لەدایکبووم.
هەر لەو شاری بانە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم تەواوکردووە و لە تەمەنێکی زۆر کوورتدا دەستم داوەتە کاری سەنعەت و مێکانیکی.
لە تەمەنی 18 ساڵیدا هاتمە ناو ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکڕات و بۆ ماوەی 10 ساڵ پێشمەرگەی ئەو حیزبە بووم. لە ماوەی 10 ساڵ پێشمەرگایەتیم، گەلێک ئەرکی حیزبیم لەسەر شان بووە کە یەکێک لەوانە بەرپرسیارییەتی یەکێتی لاوان بوو.
لە تەنیشت ئەرکی پێشمەرگایەتیمدا خوێندنی دواناوەندیم لە باشوور تەواوکرد. هەر لە باشوور لە پەیمانگای #کۆیە# -سەر بە زانکۆی کۆیە -کارگێڕیم تەواوکرد.
لە تەمەنی 19 ساڵییەوە دەستم داوەتە کاری نووسین و وەرگێڕان بە شێوەیەکی جیددیتر لە پێشوو. بۆیە دەڵێم پێشوو، چونکە ئەوەتای لەبیرمە من خولیای نووسین و خوێندنەوەم لە زەیندا بووە. لە تەمەنی منداڵیدا چیرۆک و بەسەرهاتی خۆم دەنووسییەوە و دواتر لە مێرمنداڵیدا بوومە شاعیر و پاشان حەزم کرد وەک وەرگێڕ کاری فەرهەنگیم درێژە پێ بدەم.
ساڵی 2010 هاتوومە ئەورووپا و لە وڵاتی نۆڕوێژ گیرسامەوە. هەر لەو وڵاتە سەرلەنوێ خوێندنی دواناوەندیم خوێندەوە و دواتر لە زانکۆی ئۆسڵۆ کۆمەڵناسیم تەواوکرد. مافی پەنابەری و هاووڵاتی ئەو وڵاتەم هەیە، بەڵام ئێستا لە وڵاتی سوید دەژیم و ژیانی هاوبەشم لەگەڵ هێرۆ پارسا پێکهێناوە کە کچی شەهید تەها کرمانجە.
با ئەو تێبینییە بخەمە ڕوو کە سەرجەم بەرهەمەکانم هەتا ساڵی 2010 بە ناوی ئیسماعیل زارعی چاپ و بڵاو بوونەوە.
بەرهەمی ئەم هەوڵەش ئەو کۆمەڵە بەرهەمەن کە لە خوارەوە ناویان دەهێنم:
$بەرهەمەکان$
نووسین لە بواری زانستیدا:
• ئۆستوورەی چوارچێوە -کارڵ پۆپەر
• تیۆری ڕێکخراو -ستیڤن ڕابینز
• بنەماکانی بەڕێوەبردن -د. عەلی ڕەزائییان
$نووسین لە بواری سیاسیدا:$
• وانەی ئەم سەدەیە -کارڵ پۆپەر
$نووسین لە بواری مێژووییدا:$
• مێژووی دوواوان -یۆرگن لەسۆوە
$نووسین لە بواری ئەدەبی و گێڕانەوەدا:$
• نێتۆشکا نێسڤانۆڤا -فیۆدۆر دۆستۆیۆڤسکی
• چاوەشینەکانی سەگ -گابریەل گارسیا مارکیز
• ژاک و ئاغاکەی -میلان کۆندێرا
یادداشتەکانی مامۆستایەکی قوتابخانە -ف. ویگدۆرۆڤا
• هاوژان (ڕۆمان)
• هانا (ڕۆمان)
$نووسین لە بواری زمان و فەلسەفەی زماندا:$
• زمان، وەرگێڕان و پەیوەندیی کولتوورەکان -حسێن یەعقووبی
• پێکهاتە و هێرمۆنەتیک -بابەک ئەحمەدی
• ڕەخنە و هەقیقەت -ڕۆڵان بارت
• چێژی دەق -ڕۆڵان بارت
• وەرگێڕان و پەیامی وەرگێڕ -محەمەدی قازی
• هزرڤانان -براین مەگی
$دوو فەرهەنگی پەندی پێشینیانم چاپ بووە:$
• فەرهەنگی پەندی کوردی
• فەرهەنگی ڕەند [1]