لە ساڵی 1957 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. لە ساڵی 1976 چووەتە ئەڵمانیا. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبواری زانستی سیاسی و ڕاگەیاندن لە زانکۆی ماربورگ تەواو کردووە. بڕوانامەی دوکتۆرای لەبواری زانستی سیاسی لە زانکۆی ڤوپەرتال وەرگرتووە. بابەتی بڕوانامەی دوکتۆراکەی بریتییە لە سیستەمی سیاسی بەعس لە ئێراق. لە 2004 ەوە گەڕاوەتەوە کوردستان و مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی لەکۆلێجی یاساو زانستە ڕامیارییەکان. [1]