گوندیکی مەرزی نیوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانە،لە ڕووی جوگرافیاوە سەر بەشاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە دیوی باشووری کوردستان لە ڕۆژئاوای شاری پێنجوێنە.
خاڵێکی مەرزی و بازرگانی یە و ڕۆژانە ئاڵوگۆڕێکی زۆری بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها ژمارەیەکی زۆریش هاوڵاتی باشووری و ڕۆژهەڵاتی بەشیوەی قاچاغ هاتوو چۆی تێدا دەکەن.
بەهۆی ئەوەی کە مەرزێکی بازرگانیە، ئیستا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگە بە خەڵکەکەی نادەن کە لەوێ نیشتەجێ ببن.