خدر کۆساری لە ساڵی 1967 لەدایک بووە بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک لە ناسنامەدا بە 1970 نووسراوە. خەڵکی #پشدەر# بووە. لە #23-12-1993# لە تەمەنی 26 ساڵی لە گوندی ڕەسواجێیانی سەربە شارەدێی #سەنگەسەر# -#قەڵادزێ# لە شەڕی ناوخۆدا گیانی لەدەست داوە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2011/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=خدر کۆساری=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2011/0009.JPG=KTML_Photo_End=
لە گۆڕستانی هەوارەبەرزە لە شاری #ڕانیە# نێژراوە، خاوەنی کوڕ و کچێکە، دایکی دزەیی بووە، باوکیشی پشدەری. ئێستا (2019) باوکی کۆچی دواییکردووە و دایکیشی لە ژیاندا ماوە، تا پێشبوونی بە پێشمەرگە لەگەڵ باوکی ئیشی زێڕەنگریانکردووە، بەشداربووە لە ڕاپەڕینی کورد لە ساڵی 1991، توانایەیکی بەرزی هەبووە لە زمانی کوردی و بەتایبەتیی قە#سیدەکان#ی شایەتی هەستناسکی و باڵادەستی کۆسارین لە وێنەی هەڵبەستی و هونەرەکانی ڕەوانبیژی. هەڵبەستەکانی مۆرکێکی تایبەتیی خۆیان هەیە کە سەرەڕای تیروانینی جوانی بۆ سرووشت و جوانی و مرۆڤ جوامیری باڵادەستی بەسەر زمان و یاریکردن بە وشە هەڵقوڵانێکی ڕەوانی هەستی پاکن.
کۆساری توانایەکی سەرسووڕهێنەری هەبوو لە ئیلقای هەڵبەست و جۆش و خرۆشی ئەخستە ناو هەموو گوێگرانی لە هەر کوێیەک هەڵبەستی خوێندبێتەوە. دیوانێکی هەیە کە دوای خۆی چاپکراوە.بە ناونیشانی بورکانی هەڵبەست. لە قە سیدەکانی مانگ گیران، قەڵەمی ڕاستگۆ، پرسە.[1]