کەمال مەزهەر ئەحمەد
ساڵی 1937 لە گوندی #ئاغجەلەر#ی سەربە شاری #کەرکووک# لەدایکبووە.
ساڵی 1955 قۆناغەکانی ئامادەییی تەواوکردووە.
ساڵی 1959 لە زانکۆی بەغدا، لە کۆلیژی پەروەردە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە مێژوودا بە پلەی شەرەف وەردەگرێت.
ساڵی 1963 لە یەکێتیی سۆڤیەت بڕوانامەی دکتۆرا وەردەگرێت.
ساڵی 1969 لە هەمان وڵات بڕوانامەی دکتۆرای ناوک بەدەستدەهێنێت. خاوەنی دەیان لێکۆڵینەوە و پەرتووکی مێژووییە لەسەر کوردستان و کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
زۆرێک لە خوێندکاران لەسەر دەستی ئەمدا نامەی ماستەر و دکتۆرایان لە مێژوودا وەرگرتووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2349/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=کەمال مەزهەر ئەحمەد=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2349/0005.JPG=KTML_Photo_End=
کەمال مەزهەر ڕۆژی #16-03-2021# بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری بۆن لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. تەرمی ناوبراو ڕۆژی #23-03-2021# لە ئەڵمانیاوە گەییشتە #هەولێر# و پاشان ڕۆژی #24-03-2021# لە #سلێمانی# زێدی خۆی لە #گردی سەیوان# بە خاکسپێردرا.[1]
$هەندێک لە بەرهەمەکانی زمانی کوردی$
-ئافرەت لە مێژوودا: کوورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی.
-بەتەمای دەمەتەقێ یەکی دۆستانە و دیموکراتی بووم، بووم بە کاکە حەمەی کورد!
-تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە ڕۆژنامەنووسی کوردیدا.
-چینی کرێکارانی ئێراق.
-چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 1
-چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 2
-خەباتی ڕزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران
-ڕێنیسانس.
-زاراوەی کارگێڕی، (عەرەبی کوردی) .
-کوردستان لەساڵەکانی شەری یەکەمی جیهاندا.
-میر.
-مێژوو.
$هەندێک لە بەرهەمەکانی زمانی عەرەبی$
-الاکراد (ملاحظات وانطباعات) ، الاکراد احفاد الميديين.
-انتفاضة عام 1925 في کردستان ترکيا.
-ثورة العشرين في الاستشراق السوڤيتي.
-حول مسالة القطاع بين الکرد.
-دراسات في تاریخ ایران الحدیث والمعاصر.
-دراسة تأريخية.
-الشعب الکردي في ثورة العشرين العراقية.
-موقف العراقيين من النظام الفيدرالي.
-کرکوک وتوابعها، حکم التاريخ و الضمير.