$ژیاننامە$
لە دایکبووی گەڕەکی قەڵای شاری #کەرکووک#ە.
$خوێندن$
خوێندنی سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە.
بێجگە لە زمانی دایکیی زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و سویدی دەزانێت.
بۆ تەواوکردنی خوێندن دەچێتە بەغدا و لە کۆلێجی ئاداب بەشی زمانی ئینگلیزی ئەخوێنێت و بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە دەست دەهێنێت.
لە ساڵی 1984 بەهۆی بڕیاری گرتنی خێزانەکەیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، کەرکووک بەجێ دەهێڵن و لە سلێمانی نیشتەجێ ئەبن تاکوو ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان لەوێ وەکوو مامۆستای زمانی ئینگلیزیی کار ئەکات.
$چالاکی$
لە قۆناغی ئامادەییەوە دەستی بە نووسین کردووە. خاوەنی چەندین بابەت و کوورتە چیرۆکە کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاوکراونەتەوە.
چالاکی بوارەکانی ناساندنی #ئەنفال# بە جینۆسایدی کوردە و بۆ ئەم مەبەستەش لە چەندین کۆنفرانسی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی بەشداری کردووە.
چالاکی بواری مافەکانی ژنانە. لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا چەندین بابەتی نووسیوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە.
دوا چالاکیی وەرگێڕانی ڕۆمانی (سهم من) ە لە زمانی فارسییەوە بۆ سەر زمانی کوردیی، بەناوی (#بەشی من#) ئەم ڕۆمانە لە نووسینی نووسەری ئێرانی بەناوبانگ پەرینۆش سەنیعییە.