خاتوو (مارگریتا بۆریسۆڤنا ڕودینکۆ- margarita borissowna rudenko) یەکێک بووە لەو ژنە ڕووسانەی کە ناوبانگی هەبووە لە (کوردناسی)داو بە کوردۆلۆجێکی سەرکەوتوو ناسراوەو لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی ناوبراو دەیان لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆری ئەنجامداوەو یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دەستەی کوردۆلۆجە ڕووسەکان و شارەزاییەکی لە ڕادەبەدەری هەبووە لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی و یەکەم (manuskript)ی لەسەر ئەدەبی کوردی نووسیوەتەوە کە حاڵی حازر لە کتێبخانەی (saltykow- shtschedrin)ی شاری (sankt petersborg)ی ڕووسیا دەست ئەکەوێت، خاتوو (مارگریتا) لەسەر شاعیرە کوردەکانی سەدەکانی شانزەو حەڤدەو هەژدەو شاکارە ئەدەبییەکانیان هەروەک (شێخی سەنعان)ەکەی فەقێ تەیران لە سەدەی حەڤدەهەم و (مەموزین)ی ئەحمەدی خانی بە هەمانشێوە لە سەدەی حەڤدەهەم و یان (لەیلاو مەجنون)ەکەی خەیری بەتلیسی لە سەدەی هەژدەهەم و (یوسف و زلێخا)کەی (سەلیم سلێمان) لە سەدەی شانزەهەم و چەندانی تر. (مارگریتا) هەموو ژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ زیاتر شارەزاو ئاشنابوون بە زمان و ئەدەبی کوردی و یەکێک بوو لەو ئەدیبە ڕووسە بەرچاوانەی کە بەزنجیرە لە ساڵەکانی حەفتاکاندا لە زانستگای (زانستی ڕۆژهەلاتی) لە زانکۆی دەوڵەتی لە (ERIWAN)ی یاپتەختی ئەرمەنستان دەیان کۆڕی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی زانستیی لەسەر شاکارە ئەدەبییەکان و زمانی کوردی بە ئەنجامدەگەیان و لەسەروو ئەمانەشەوە لەسەر فۆلکلۆری کوردی و (ئینتۆگرافی کوردی) بە هەمانشێوە لێکۆڵینەوەی پێویستی کردووەو یەکەم (مانوسکریپت- manuskript)ی ئیتنۆگرافی کوردی مێژوونووس (مەلا مەحمودی بایەزیدی)و حیکایەتەکانی کوردی، فۆتۆگرافی و بەسەرهاتە کوردییەکان و فۆلکلۆری کوردی و ترادیسیۆنەکانی تری لەسەر کورد بلاوکردۆتەوە. خاتوو (مارگریتا)ی ڕۆژهەلاتناس و کوردۆلۆژی لە 09-05-1926 لە (tiflis) لەدایکبووەو لە 27-07-1976 لە (لینینگراد) کۆچی دوایی کردووە، فیۆلۆجێکی بەناوبانگی ڕووسی و ڕۆژهەلاتناس و کوردۆلۆجێکی شارەزا بوو لە زمانی کوردی، کولتوورو مێژووی کوردی، زانای ئەدەبی، ئیتنۆگراف بوو، لە ساڵی 1954 دکتۆرای بەدەستهێنا لە فیۆلۆجیدا.
سەرچاوەکان:
1-ئینسکلۆپیدیای ئەڵمانی.
2-das wissenschaftliche archive m.b. rudeko (instiut fur orietalischen studinler russische akademie der wissen sckaften).