لەدایکبووی 14-08-1978 لە #کەرکووک#، دەرچووی کۆلێژی یاسا 2001-2002، لە چەندین بواری سیاسی و ئیداری و ڕێکخراوەیی کاریکردووە.
ئەندامی یەکێتی مافپەروەران و سەندیکای پارێزەران- هەرێمی کوردستان.
ماوەیەک ڕاوێژکاری یاسایی لە نوسینگەی باکوری کەرکووک کاریکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زاری داگیرکەرەکان لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان کە پارێزگای کەرکووک دابەشکرابوو بۆ دوو نوسینگە.
لە 15-04-2004 ەوە کاریکردووە لە دەستەی سکاڵای موڵکداری عیراقی (منازعات ملکیە) وەکو ڕاوێژکاری یاسایی، دواتر لەسەر هەڵوێستی کوردایەتی لەنوسینگەکە دوورخراوەتەوە لەڕۆژی 30-11-2005 دا بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی بڕیارەکانی بەغدا کە ڕێگربووە بۆ گەڕاندنەوەی جوتیارانی کورد بۆ سەر زێدی باو و باپیرانیان بەهۆی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی.
ئێستاش لێپرسراوی کۆمیتەی 1 ی ڕێکخستنی (ی.ن.ک) ی دوزە.
دووجار دەستگیرکراوە لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لەژیانی خوێندندا.
بەپرۆسەیەکی ڕاپرسی جەماوەری بووە بە کاندیدی لیستی کوردستانی پارێزگاری کەرکووک.
ئەندامی دوو پلینۆمی (ی.ن.ک) بووە.
ئەندامی کۆنگرەی نیشتمانی لەپێناو سەروەریی و دیموکراسی (المؤتمر الوطنی للسیادة و الدیمقراطیة) بەسەرپەرشتی UN بەمەبەستی گواستنەوەی دەسەڵات لەهێزی هاوپەیمانانەوە بۆ عیراقییەکان.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
بەربژێری هەڵبژاردنی #پەڕڵەمانی کوردستان# لەسەر لیستی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ، لە بازنەی پارێزگای #سلێمانی# بۆ ساڵی 2024. [1]