ساڵی 1933 لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
لە سەرەتای لاوی یەوە چووەتە ڕیزی حزبی شیوعی ئێراقەوە.
ساڵی 1949 لە پۆلی چوارەمی ئامادەیی لەسەر چالاکیی سیاسی دوورخراوەتەوە.
ساڵی 1950 لە بەر ئەوەی لە ئامادەیی وەرنەگیراوەتەوە چووەتە -خانەی مامۆستایان- لە بەغدا.
ساڵی 1951 لەلایەن تەحقیقاتی جینائیەوە لە بەغدا گیراوە. لە #04-06-1951# بەربووە بە کەفالەتی کەسی زامن، یان بەندکردنی بۆ ماوەی ساڵێک.
دوای تەواوکردنی خوێندن پاڵێوراو بووە بۆچوونە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی باڵا، تەحقیقاتی جینائی ڕێی پێ نەداوە. لە بواری پەروەردەدا ماوەی 32ساڵ مامۆستا و بەڕێوبەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بووە لە #قەڵادزێ# و سێوسێنان و دارۆخان و چوارتا و سلێمانی و فەللوجە و ڕومادی.
ساڵی 1963 گیراوە و ساڵ و نیوێک تەوقیف بووە. پاشان هەر بەکەفالەتی کەسی زامن یان بەزیندانی ساڵێک بەربووە.
لە ژیانی مامۆستایەتیدا چەندین جار تووشی دوورخستنەوە بووە، دواجاریان ساڵی 1975 بوو نێررا بۆ ڕومادی و سێ ساڵ لەوێ مایەوە.
لەسەر هەڵوێستی بەرانبەر بەعس و قسەکردنی لە چەند کۆڕێکی ئەدەبی و پەروەردەیی ساڵی 1984 لەوەزیفە دوورخرایەوە، لەسەر داوای ئەمن خانەنشین کرا.
لە بواری ئەدەبیدا نیو سەدە زیاترە دەنووسێت و هەمیشە قەڵەمی لە خزمەتی گەلدا بووە و چەندین بەرهەمی ئەدەبی بەچاپ گەیاندوە، لە بواری نووسین و چیرۆک نووسین و وەڕگێڕاندا بە کوردی و بە عەرەبی ڕۆڵی دیاری هەیە.
$لەبەرهەمەکانی:$
1-زڕەی زنجیر/ چیرۆکێکی درێژە.
2-شەهیدانی قەڵای دمدم/ کۆمەڵە چیرۆکێکی کوورتە.
3-پەتا سپیکە/ شانۆنامەیەکی چیکی یەلە عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی.
4-دایکی ئازادیخوازان/ کۆمەڵە چیرۆکێکی بیانی یە لە عەرەبییەوە کردوونی بە کووردی.
5-ڕەشپۆشێکی جیهانی چوارەم/ کۆمەڵە چیرۆکێکی بەرەنگار بوونەوەیە.
6-هونەری کوورتە چیرۆک نووسین/ کۆمەڵە وتارێکی ڕەخنەگرە بیانی یە بەناوبانگەکەکان.
7-باخێک لە وشە/ ژیاننامەی شاعیری گەورە پیرەمێردە.
8-رحلة الی بلاد الراین/ بە عەرەبی.
9-الیوم الثالث/ بە عەرەبی.
$لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا:$
سەرەتا وەک خۆبەخش دوو سالڕ لە ڕۆژنامەی (ژین) کاری کردووە.
بەناوی قوتابخانەی شێخ مەحمودەوە گۆڤارێکی دەرکردووە بە عەرەبی وبە کوردی بەناوی (ڕابەر- المرشد) .
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی یەکێتی ی مامۆستایانی کوردستان بوەو دامەزرێنەرو یەکەم سکرتێری گۆڤاری (دەنگی مامۆستا) بووە کەدەریان کردووە.
لە کۆنگرەکانی مامۆستایان و ئەدیبان و لاواندا بەشداربووە.
لە 1970-1974 لە چوار کۆنفراسداچوارجار بەسکرتێری لقی سلێمانی یەکێتی نووسەران هەڵبژێرراوە و ساڵی 1978 دوای گەڕانەوەی لە ڕومادی بەسەڕۆکی لق هەڵبژێراوە.
وەک ڕووناکبیرێکی سەربەخۆ لەسەر خواستی شەهید دارا توفیق بوو بەلێپرسراوی مەکتەبی (االتآخی) لە سلێمانی 1971-1974
ساڵی 1974 چووەتە ڕیزی شۆڕشی ئەیلولەوە، کراوە بەبەڕێوبەری ئێزگەی دەنگی باشووری کوردستان.
لە دوای ڕاپەڕینەوە لە کوردستانی نوێ و لە الاتحاد دا کار دەکات لە 2000وە تا ئێستا جێگری سەرنووسەری الاتحادە و لێپرسراوسی نووسینگەی سلێمانییە.
بەردەوامە لە نووسینی گۆشەیەکی تایبەت لە (الاتحاد) لە 1995 تا ئێستا بەپێی ئەو نامانەی کە بۆی دێ نووسینەکانی سەرنجڕاکێشن و خوێنەریان زۆرە.
لە ساڵی 2001 لە کۆنگرەیەکی سلێمانی و دوو کۆنگرەی #هەولێر# بە جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هەڵبژێراوە.
بەشداری کردووە لە کۆنگرەی ئۆپۆزسێونی ئێراقی لە (لەندەن) 2002.
بەشداری کردووە لە کۆنگرەی ڕووناکبیرانی ئێراق لە (لەندەن) 2002.
لە کۆنگرەی بیست و پێنجەمینی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی لە ئەسینا 2004 و کۆنگرەی 26 لە مۆسکۆ 2007 و کۆنگرەی 27 لە گادیز لە ئیسپانیا 2010بەشداریی کردووە.
هەروەها لە یادی 100 ساڵەی ڕۆژنامەنووسی کوردیدا یەکێک بووە لەو چوار کەسەی کە نوێنەری کوردستان بوون بۆ میهرەجانی مۆسکۆ ساڵی 1998.
تێبینی: ئەو زانیارییانەمان لە ئەرشیفێکی د. فوئاد حەمە خورشید وەرگرت کە بە هەوڵی خۆی و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ژیانی نووسەر نووسیویەتی و بڵاوی کردووەتەوە.
ڕۆژی #16-12-2018# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. [1]