لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری #سەردەشت# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام هەر لە گەنجییەوە و لە ساڵانی شەستەکانەوە لە شاری #سلێمانی# نیشتەجێ بووە.
یەکێکە لەو مەلا دەگمەنانەی کوردستان، کە هاوشانی نووسین لە بواری زانستە ئیسلامییەکاندا بوارەکانی تری وەرگێڕان و ڕۆمان و فەرهەنگ و کەلەپوور و فەرامۆش نەکردووە، ئەو لە ساڵانی هەشتاکاندا ڕۆمانی ( #خەرمان لۆغە# و #بێ نەوایان# ) ی لە فارسییەوە بۆ سەر زمانی کوردیی وەرگێڕاوە، کە تا ئێستاش کاریگەریی (بێژەن) لە هەست و نەستی خوێنەرەکانیدا ماوەتەوە، ناوبراو دۆستێکی نزیکی دکتۆر قاسملوو سەرانی تری حزبی دیموکرات بووە. کاتەکانی ژیانی تەرخانکردووە بۆ خوێندنەوە و نووسین.[1]
پاش ساڵانێک ڕۆیشتنی بۆ هەندەران و گەڕاوەتەوە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بوو.
ڕۆژی #05-12-2024# لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.