نووسەر و لێکۆڵەر، بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخاینەوە، لە ڕێکەوتی 04 -12-2008 لە #هەولێر# ماڵاوایی لە ژیان کرد.[1]
شاعیر و مێژووناس ( عەبدولخالق سەرسام )
• ناوی عەبدولخالق مەلا عەزیز کوڕی مەلا حسێن کوڕی مەلا فەیزواللە
• لە ساڵی 1948 لە شاری هەولێر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە, لە خێزانێکی مەلازادە پەروەردە بووە، .
• خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەولێری یەکەم و بلەی زێبار و ابن خولەکان تەواوکردووە دواتر لە قوتابخانەی ناوەندی هەولێر شەشی ئامادەیی خوێندووە.
• هەر لە منداڵییەوە خولیای خوێندن و نووسین و هونەری وێنە کێشان و ئارەزووی هەلبەستی بووە. لە زۆربەی پێشانگاکانی وێنەکێشان و بەرهەمی وێژەیی قوتابییان بەشدار بوو.
• لە ساڵی 1968 سەرسام هێلانەی ژیان و هاوسەرێتی پێک هێناوە، لە بۆتەی ئەوەدا پێنج جگەرگۆشەی هێناوەتە ژیانەوە و بەوپەڕی هزری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییەوە پەروەردەی کردوون. زەردەشتی کوڕە گەورەی بەناوی زەردەشت ناو لێناوە و ئەندازیارە، کوڕی دووەمیشی ئەندازیارە و ناوی زاگرۆزە .
• سەرسام خۆلیای نووسین بووە هەر لە سەردەمی لاوێتییەوە ڕۆژبەڕۆژ و ساڵ بە ساڵ لەگەڵ تەمەنیدا گەورە بووە و پەرەی گرتووە و تا لە ساڵانی شەستەکاندا دەستی داوەتە نووسین و دانانی هەڵبەست و لێکۆڵینەوە و لێتوێژینەوەی زمان و مێژووی گەلەکەی.
• یەکەم نۆبەرە بەرهەمیشی نامیلکەیکی هەڵبەست بوو بەناوی (بەستەی گومان) لە ساڵی 1969 دا بەچاپی گەیاندووە.
لە ساڵی 1970 یەکەم لێکۆڵینەوەی لە گۆڤاری (نووسەری نوێ) بە ناونیشانی ( پاشماوەکانی زەردەشت ) بڵاو کردووەتەوە, دوەم لێکۆڵینەوەشی بە ناوی ( زەردەشت و ئایینەکەی ) لە ژمارە 2 و 3ی گۆڤاری هەولێر بڵاو کردووەتەوە.
• شایانی ئاماژە پێکردنە ماموستا سەرسام بێجگە لە نووسینە بە پێزەکانی .. پێشمەرگەیەکی چالاکی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە, لە بەر بەرزی ئاستی ڕۆشنبیرییەکەی کراوە بە بەرپرسی پەرتووکخانە لە چۆمان.
• مامۆستا سەرسام لە هەر دەزگا و ڕاگەیاندن و ئیدارەیەک کاری کردبێ خۆشەویستی دەوروبەرەکەی بووە و بە سانایی جێی خۆی لەنێوو دڵ و دەروونی دۆست یارانیدا کردووەتەوە و لە زانیارییە سوودبەخشەکانی خۆی بێبەشی نەکردوون.
• لە زۆر دەزگای ڕاگەیاندن و ئیداری و کاسبی کردووە. وەک خاوەن پەرتووکخانە و بەرپرسی پەرتووکخانەی پێشمەرگە لە چۆمان و پێشمەرگایەتی پاشان و یەکێتی نووسەران و TV و ڕادیۆ و گۆڤارەکان. بەسەدان وتارو هەڵبەست و لێکولینەوەی لە زۆربەی ڕۆژنامە و گوڤارەکان بە کوردی و عەرەبی بڵاو کردووەتەوە بە دەها دۆزینەوەی شوێنەواری مێژوویی هەیە.
• ئەم زاتە هەڵکەوتووە عاشقانە و دڵسوزانە و بە هزری وردی نەتەوەییانەی خۆی .. بەسەدان وتار و هۆنراوە و لێکۆڵینەوەی بە پێزی لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان چ بە زمانی کوردی و چ بە زمانی عەرەبی بڵاو کردووەتەوە و بە دەیان دۆزینەوەی کۆنینەی شوێنەواری مێژوویی هەیە، هەر لەو پێناوەشدا دێوانە ئاسا وێڵ و گەڕیدەی شاخ و گردۆلکە و دەشتودەرەکان بووە بە مەبەستی پشکنین لە شوێنەوارە کۆنینەکانی نەتەوەییمان و دۆزینەوەی شوناسنامەی ونبووی باپیرە هەرە دوورەکانمان ماندوو نەناسانە لە ڕەنجی بەردەوام و کۆششی جوامێرانەدا کۆڵی نەداوە.
Persönliche Interessen
تأريخ

Info
کاتب و شاعر و مؤرخ ( عەبدولخالق سرسام ) 1948 - 2008
Steckbrief
مؤلفات
لە چاپکراوەکانی ماموستا و ڕووناکبیر عەبدولخالق سەرسام
• بەستەی گومان .. نامیلکەی هەڵبەستییە ساڵی 1969 / چاپخانەی هەولێر
• لە لێواری گەردووندا ساڵی 1989 هۆنراوە / لەسەر ئەرکی دەزگای ڕۆشنبیری کوردی چاپکراوە.
• ئاشتی نامە ..نامیلکەی هەڵبەستییە ساڵی 1995 چاپکراوە.
• سەڵاحەدین ئەیوبی من جدید ساڵی 1998 / لەسەر ئەرکی بنکەی کاوەی ڕۆشنبیری چاپکراوە.
• سەڵاحەدین ئەلئەیووبی ئەصلە و منشاە ساڵی 1999/ چاپی بەیرووت لەسەر ئەرکی بنکەی کاوەی ڕۆشنبیری بە زمانی عەرەبی
• سەڵاحەدین ئەیوبی ئەرمەنی نییە زەرزاری و ڕەوەندی دوینی ی هەولێرە ساڵی 2000 / لەسەر ئەرکی بزاڤی ڕۆشنبیری چاپ کراوە
• ئاڤێستای نەورۆز ( ئەو کاتانەی ئێراق هەمووی کوردستان بوو کاوەی وتی (جاف) و ئەژدیهاک بابلی بوو ) ساڵی2005 / لەسەر ئەرکی بەڕێز خەسرەو جاف چاپکراوە.
• میتۆلۆژیای زەردەشتی و شوێنەواری لە کوردستاندا ساڵی 2006 / لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری چاپکرا.
• جۆگەی عاشقان (دۆزینەوەی نهێنییەکانی پڕۆژەی ئاوی سەنحاریب کە دەگەڕێتەوە بۆ 2700 ساڵ بەر لە ئێستا و– هەوڵێک بۆ نۆژەنکردنەوەی) ساڵی 2007 / لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر چاپکرا.
• گۆڕ دەخمەکانی میدیا و زەردەشتییان و ڕێوڕەسمی مردوو سپاردن بە شاخ / دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس 2009 .
• زۆر بەرهەمی هەیە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە......
Beschreibung
کاتب و شاعر و مؤرخ -
شاعیر و مێژووناس ( عەبدولخالق سەرسام )
• ناوی عەبدولخالق مەلا عەزیز کوڕی مەلا حسێن کوڕی مەلا فەیزواللە
• لە ساڵی 1948 لە شاری هەولێر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە, لە خێزانێکی مەلازادە پەروەردە بووە، .
• خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەولێری یەکەم و بلەی زێبار و ابن خولەکان تەواوکردووە دواتر لە قوتابخانەی ناوەندی هەولێر تا شەشی ئامادەیی خوێندووە.
Lieblingsbücher
لە چاپکراوەکانی ماموستا و ڕووناکبیر عەبدولخالق سەرسام
• بەستەی گومان .. نامیلکەی هەڵبەستییە ساڵی 1969 / چاپخانەی هەولێر
• لە لێواری گەردووندا ساڵی 1989 هۆنراوە / لەسەر ئەرکی دەزگای ڕۆشنبیری کوردی چاپکراوە.
• ئاشتی نامە ..نامیلکەی هەڵبەستییە ساڵی 1995 چاپکراوە.
• سەڵاحەدین ئەیوبی من جدید ساڵی 1998 / لەسەر ئەرکی بنکەی کاوەی ڕۆشنبیری چاپکراوە.
• سەڵاحەدین ئەلئەیووبی ئەصلە و منشاە ساڵی 1999/ چاپی بەیرووت لەسەر ئەرکی بنکەی کاوەی ڕۆشنبیری بە زمانی عەرەبی
• سەڵاحەدین ئەیوبی ئەرمەنی نییە زەرزاری و ڕەوەندی دوینی ی هەولێرە ساڵی 2000 / لەسەر ئەرکی بزاڤی ڕۆشنبیری چاپ کراوە
• ئاڤێستای نەورۆز ( ئەو کاتانەی ئێراق هەمووی کوردستان بوو کاوەی وتی (جاف) و ئەژدیهاک بابلی بوو ) ساڵی2005 / لەسەر ئەرکی بەڕێز خەسرەو جاف چاپکراوە.
• میتۆلۆژیای زەردەشتی و شوێنەواری لە کوردستاندا ساڵی 2006 / لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری چاپکرا.
• جۆگەی عاشقان (دۆزینەوەی نهێنییەکانی پڕۆژەی ئاوی سەنحاریب کە دەگەڕێتەوە بۆ 2700 ساڵ بەر لە ئێستا و– هەوڵێک بۆ نۆژەنکردنەوەی) ساڵی 2007 / لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر چاپکرا.
• گۆڕ دەخمەکانی میدیا و زەردەشتییان و ڕێوڕەسمی مردوو سپاردن بە شاخ / دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس 2009 .
• زۆر بەرهەمی هەیە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە......[2]