ناو: حەمەڕەشید
نازناو: حەمەڕەشید خانی بانە
ناوی باوک: قادرخان
ساڵی لەدایکبوون: 1898
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-12-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی (شێوە گوێزان)، ناوچەی شلێر، #پێنجوێن#
شوێنی کۆچی دوایی: (گوندی #دارۆخان# )، ناوچەی شلێر، پێنجوێن
$ژیاننامە$
ژەنەڕاڵی هێزی کۆماری کوردستان، ساڵانێکی زۆر دژی حکومەتی ئێران شەڕی کردووە.
لە ماوەی (76) ساڵی تەمەنیدا ڕووبەڕووی گەلێک هەوراز و نشێو بووەتەوە، بەتایبەتی 15 ساڵ ئاوارە بووە و دەستبەسەر کراوە و دوورخراوەتەوە بۆ شارەکانی (موسڵ، #ئامێدی#، ڕوومادی، #کەرکووک# و #سلێمانی#).
حەمە ڕەشیدخان، لە کۆماری کوردستاندا بەشداری کردووە و پلەی ژەنراڵی پێدراوە. لە ماوەی ژیانیدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مەلا #مستەفا بارزانی#دا هەبووە و پشتیوانی تەواوی لە شۆڕشی ئەیلوول
کردووە.
حکومەتی ئێراقی بە بەردەوامی هەوڵیداوە، مەیلی حەمە ڕەشیدخان بۆ لای خۆی ڕابکێشت تا لایەنگری حکومەتی ئێراقی بکات، دژی شۆڕش بوەستێتەوە، بەڵێنی ئەوەیان پێدابوو کە وەک سەرۆکی کورد حسابی بۆ دەکەن، بەڵام لە وەڵامدا بە نوێنەرانی ئێراق دەڵێت کورد سەرۆکی خۆی هەیە، ئەویش مستەفا بارزانییە.
لە ساڵی 1925، ڕەزا شای ئیران فەرمان بە (سەرهەنگ قولی خان) دەکات، بە پاڵپشتی ژمارەیەک لە سەرۆک خێڵەکانی (مەنگوڕ، دیبوکری و مامەش)، هێرش بکەنە سەر (گوندی وێنە) کە جێگای نیشتەجێبوونی خانەکان دەبێت. حەمە ڕەشیدخان لە هەرەتی لاوێتیدا دەبێت، بڕیار دەدات بەرپەرچی ئەو هێزانە بداتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە حەمە ڕەشیدخان توانی تەنیا دە چەکدار لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، بۆیە توانیان هێزەکەی ئێران و چەکدارە عەشایرە کوردەکان بشکێن و پاشەکشەیان پێ بکەن و چەندین سەربازی ئێرانی بکوژن، هەروەها سەرۆک هۆزی مەنگوڕەکانیش لەو شەڕەدا دەکوژرێت. سەرکەوتن لەو شەڕەدا، حەمە ڕەشیدخان تووشی لە خۆبایبوون دەکات، داوا لە خەڵک و هۆزەکانی ناوچەکە دەکات کە هاوکاری بکەن لە ڕزگارکردنی شاری بانە، ئەگەرچی پشتیوانیان لێکرد، بەڵام لە ساڵی 1926 و 1927، شکستیان هێنا. ساڵی 1930 دەستگیر دەکرێت، کاتیک لەلایەن موتەسەریفی سلێمانییەوە داوەتی دەکرت بۆ سلێمانی، بە پلانێک لەلایەن حکومەتی پاشایەتی ئێراقەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ مووسڵ دوور دەخرێتەوە. ئەمەش یەکێک دەبێت لە فرت و فێڵەکانی حکومەتی ئێراق کە بە ناوی میواندارییەوە، حەمەڕەشیدخان دەخەنە تەڵەی خۆیانەوە. حەمەڕەشیدخان پێیان دەڵێت:ئەوە چ پیاوەتییەکە کە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ من دەکەن، ئەگەر کەمێک پیاوەتیتان تیابوایە، دەکەوتنە شەڕەوە لەگەڵمان. لە ساڵی 1932 لەسەر داوای کاربەدەستی ئامێدیەوە، حکومەتی ئێراق ئازادی دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان.
کاتێک حەمە ڕەشیدخان نەخۆش دەکەوێت، دەوڵەتی شاهەنشاهی ئێران داوای لێدەکەن کە لەژێر چاودێری ئەواندا چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام حەمە ڕەشیدخان، (ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت مردنم زۆرباشترە لەوەی بچمە ژێر سێبەری ئەوان و دەڵێتسەردەمانێک من شەڕی ئەوانم دەکرد و لە ناوی من دەترسان، ئێستا دەیانەوێت بچمە بەردەمیان و پێم بڵێن ئا ئەمەیە حەمەڕەشیدخان، ئەم کەلاکەیە!. بەڵێ ئەوە شەهامەتی پیاوێکە کە ئامادەنییە بچێتە بەردەمی دوژمنەکەی و بە زەلیلی بیبنینێت.)
[1] [2]