• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری #هەورامان# لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چووەتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لەسەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا ئێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المنطق، البلاغة، ڕیاضیات، الفلکیات) ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/3020/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=مستەفا زەڵمی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/3020/0005.JPG=KTML_Photo_End=
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆرای لە فقە المقارن دا بە پلەی ئیمتیاز لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• لە پاش ساڵی 1975 ەوە لە کولێژی قانون لە زانکۆی موستەنسریە و زانکۆی بەغدا و زانکۆی نەهرەین و پەیمانگای قەزائی وانەی وتۆتەوە.
• ساڵی 1987 لە زانکۆی بەغدا پلەی پڕۆفیسۆری پێ بەخشراوە.
• ساڵی 1990 پلەی استاذ المتمرس ی پێ بەخشراوە.
• ساڵی 1992 خەڵاتی (هێما نیشانەی زانستی) پێ بەخشراوە.
• ساڵی 2005 بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• خاوەنی زیاتر لە 50 پەرتووکە لە بوارەکانی یاسا و شەریعەت و فیقە و.. تاد، لەوانەش (اسباب اختلاف الفقهاء، المفعولیةالجنائیة فی الشریعة الاسلامیة، اصول الفقە الاسلامی، الصلە بین المدخل و القانون، حکم الاحکام القران، المنطق القانونی، فلسفة الشریعة، نهج القران...) ، پەرتووکەکانی لە زانکۆکانی ئێراقو مالیزیاو ئەندەنووسیاو ئوردون، وەک پڕۆگرامی خوێندن بە کار دەهێنرین.
• خاوەنی زیاتر لە 100 لێکۆڵینەوەیە لە بواری شەریعەت و یاسادا، یەکەم کەسە لە ئێراقدا توانیویەتی بەراوردی نێوان یاسا و شەریعەتدا بە وانە وتنەوە بکات.
• چەندین قوتابی لە وڵاتانی مالیزیا و ئەندەنووسیا و ئوردن و بەریتانیا و...هتد هەبووە. [1]
سەرلەبەیانی 04-06-2016 لە #هەولێر# کۆچی دوایی کردووە.