ناو: جەمال
ناوی باوک: ئەمین
نازناو: شارباژێڕی
ڕۆژی لەدایکبوون: 16-10-1941
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #واژە# -#شارباژێڕ#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-07-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: لەندەن-بەریتانیا
=KTML_Bold=ژیاننامە:=KTML_End=
ئەدیب و هۆزانەوان، جەمال شارباژێڕی لە گوندی واژە لە ناوچەی شارباژێڕ (#چوارتا# /#سلێمانی#) لە ڕێکەوتی #16-10-1941# لە دایکبووه.
لە ساڵی 2000وە لە لەندەن دەژی و لە شارۆچکەی چوارتاش پەیکەرێکی ڕێزلێنانی بۆ درووستکراوە.
لە کۆتایی 60ەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە نووسینی هەڵبەست کردووە و خاوەنی سەدان هەڵبەستە، هاوڕێی نزیکی مامۆستا #شێرکۆ بێکەس# بووە و سەرەتاکانی نووسین و بەشێک لە قۆناغەکانیان پێکەوە تێپەڕاندووە.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەری دەستەی ڕوانگە لەگەڵ شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس و هاوڕێکانی، خاوەنی چەند دیوانێکە، لە #ملوانکەی هەزاردەنکەی شارباژێڕ# گەشتێکت پێ دەکات بەناو جوانییەکانی شارباژێڕدا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی#10-07-2023# بەهۆی نەخۆشییەوە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد. [1]
$هەندێک لە بەرهەمەکانی:$
=KTML_LIST_icon_book_LISTTYPE=#کسپە و سۆز# /ساڵی چاپ 1959
#بەستەی مەبەست# /ساڵی چاپ 1960
#پارچەیەک لە جگەرم# /ساڵی چاپ 1968
#فرمێسکی نهێنی# /ساڵی چاپ 1969
#ئەلبومێکی نوێ# -لە ئەلبوومی یادگارا/ساڵی چاپ 1983
#ژوانگەی هەژان و ژان# /ساڵی چاپ 1998
#خەم و خۆزگە# -خەم و خۆزگە و فرمێسک/ساڵی چاپ 2011
#لە ناخەوە# /ساڵی چاپ 2011
#زریانێک و داستانێک و دیوانێک# /ساڵی چاپ 2011
#گوڵ وەنەوشەکان# /ساڵی چاپ 2011
#ملوانکەی هەزاردەنکەی شارباژێڕ# /ساڵی چاپ 1985
#پاشەڕۆک#
#پیرۆز و دایکم و ست هەڵاڵە#
#پەری نامە#
#هەڵبژاردە لە هەڵبەستی فۆلکلۆری کوردی#
#کۆهەڵبەستی جەمال شارباژێڕی؛ بەرگی 01#
#کۆهەڵبەستی جەمال شارباژێڕی؛ بەرگی 02#=KTMLLISTEND=