رۆژی لە دایکبوون 24-06-1961 لە #کەرکووک#.
ئاستی خوێندن.. دکتۆرا لە شەریعەت.
ماوەی 14 ساڵەپێشنوێژ و وتارخوێنە لە شاری کەرکووک، ئێستاش لە مزگەوتی ئیسکانە.
پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەی (سێبەری ئیسلام) لە تەلەفزیۆنی کەرکووک.
ڕۆڵی تایبەتی هەبووە لە هەڵبژاردنەکان و خەباتکردن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات، زیاتر لە سەدان (CD) لەو وڵاتانە لەسەر تەعریب و تەرحیل و تەبعیس و تاوانەکانی سەدام بڵاوکردووەتەوە لە بۆسنە و هێرسک و فاتیکان و ئوردن و میسر و سعودیە.
بەشداری چەندە ها کۆڕ و سیمیناری کردووە.
بەرپرسی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک.
زیندانی سیاسی بۆ ماوەی 10 ساڵ حوکمدراوە لە ئەبو غرێب، سەر بە ڕێخستنەکانی (ی.ن.ک) کۆمیتەی ئاگر لەساڵی 1980 دا.
لە #05-01-1982# دا دەستگیرکراوە لەلایەن ئەمنی کەرکووک دواتر بۆ (هیئة خاصة)، لەوێ ئازارو ئەشکەنجەدراوە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.