ساڵی 1992 بە سەرپەرەستی بێهزاد مورادی بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی موزیکی مەقامە ڕەسەنەکانی تەنبووری کوردەواری و هەورەها فێرکردنی ئەم ئاوازانە بە هۆگرانی موزیک لە شاری #کرماشان# دامەزراوە و تا ئێستا لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆردا بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە و هەروەها خەڵاتی گرینگ و پڕبایخیشی بەدەستهێناوە، لەوانە: پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر لە ساڵی 2004، پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی بەرهەمەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران لە ساڵی 2005، پلەی دووەمی فیستیڤاڵی موزیکی سەرتاسەری ئێران لە ساڵی 2006 و پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر لە ساڵی 2007.
ئەو گرووپە هەروەها لە وڵاتانی تورکیا، ئیمارات، ڕووسیا و پاکستان کۆنسێرتی ساز کردووە، تیایدا بە ئامێری تەنبوور بە شێوەی تاکژەنی و پێکەوەژەنینی گرووپ کۆمەڵێک لە مەقام و ئاوازە ڕەسەنەکانی ناوچەی کرماشانیان پێشکەش کردووە.
گرووپی موزیکی بێستوون لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر کۆمەڵێک پارچە موزیکیان پێشکەش کرد، لەوانە:
پارچە موزیکی چاوگەی نوور، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پارچە موزیکی حیبلەی مەهیستان، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پارچە موزیکی خەیاڵی خۆش، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پارچە موزیکی هاوڕازی یاران، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پێکەوە ژەنینی گرووپ، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پارچە موزیکی ناڵەی تەنبوور، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پارچە موزیکی یارانی هاودەم، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پارچە موزیکی ساقی دەوران، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
ساز و ئاواز، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پارچە موزیکی قەڵەندەرانە، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پێکەوە ژەنینی گرووپ، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
پارچە موزیکی مونسی دڵ، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: بێهزاد مورادی.
گرووپی موزیکی بێستوون لە 13 هونەرمەندی کرماشانی پێکهاتووە کە بریتین لە:
بێهزاد مورادی سەرپەرەستی گرووپ، ئامێرژەنی تەنبوور، جەهانگیر جەمشیدی ئامێرژەنی تەنبوور، هووشەنگ ئەدەب ئاوازە ئامێرژەنی تەنبوور، مێهرداد ئەکبەری ئامێرژەنی تەنبوور، قودرەتوڵڵا خادەمی ئامێرژەنی تەنبوور، کورووش شەربەتی ئامێرژەنی تەنبوور، کورووش بەهرامی ئامێرژەنی عوود، زوڕنا و نەرمەنای، حەمید ڕەزا خوجەندی ئامێرژەنی دەف، نیما ڕەحمەتی ئامێرژەنی کەمانچە، مەجید عەلیزادە ئامێرژەنی زەرب و دەف، ئێلهام بەرقەمدی ئامێرژەنی دەف، زەهرا نادری ئامێرژەنی دەف، مێهدی ڕەحمانی ئامێرژەنی تەپڵ و سەید جەواد (فوئاد) حوسێنی گۆرانیبێژ.