هونەرمەندی ناسراو و پێشەنگی هونەر لە شاری #ڕواندز# (زرار محەمەد مستەفا) ، لە ئەیلولی ساڵی (1937) لە بنەماڵەیێکی ناسراوی شاری #ڕواندز# هاتۆتە دونیا، لە ساڵی (1944) لە قوتابخانەی (ڕواندزی سەرەتایی کوڕان-پاشای گەورە) چووەتە بەر خوێندن و تا پۆلی چوارەم لەوێ خوێندوویەتی، دواتر بەهۆی گواستنەوەی باوکی بۆ هەریر لە ساڵی (1948) ، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (باتاسی سەرەتایی تێکەڵاو) تەواوکردووە، پاشانیش گەڕاوەتەوە ڕواندز لە قوتابخانەی (ناوەندی ڕواندزی کوڕان) قۆناغی ناوەندیی تەواوکردووە، بە مەبەستی درێژەدان بەخوێندن و تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە #هەولێر#. لە ناوەڕاستی پەنجایەکانی سەدەی ڕابردوودا تێکەڵ بە کاری سیاسی و حزبایەتی بووە، لە ساڵی (1956) چووەتە ڕیزەکانی (یەکێتیی قوتابییانی کوردستان) ، لە ساڵی (1957) لە ڕیزەکانی (#پارتی دیموکراتی کوردستان#) بووە بە ئەندام، لە ساڵی (1958) بڕوانامەی پۆلی پێنجەمی بەشی وێژەیی وەرگرتووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4176/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی زرار محەمەد مستەفا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی زرار محەمەد مستەفا=KTML_ImageCaption_End=
لە ڕێکەوتی (10-05-1958) لە قوتابخانەی (سەرەتایی دەربەندی ڕایاتی تێکەڵاو) بووە بە مامۆستا و دواتریش بە ڕێوەبەر. لە ساڵی (1959) خولی ڕاهێنانی مامۆستایانی بینیوە، دواتر لە ساڵی (1961) بۆ ڕواندز گواستراوەتەوە و لە قوتابخانەی (ڕواندزی سەرەتایی کوڕان-پاشای گەورە) بووە بە مامۆستا. هەر لە هەمان ساڵدا بووە بە بەرپرسی ناوچەی ڕواندزی (پارتی دیموکراتی کوردستان) .
لە ساڵی (1960) چەکی پێشمەرگایەتی کردۆتە شان و بەشداری لە شۆڕشی ئەیلولدا کردووە، لە (10-05-1965) سێ مانگ لە گرتووخانەی هەولێر بەندکراوە.
لە ساڵی (1971) لەگەڵ چەند هاوڕێیێکی دیکە یەکەمین تیپی مۆسیقایان لە شاری ڕواندز دامەزراندووە. لە ساڵی (1974) وەکوو هەزاران کوردی دیکە ئاوارەی ئێران بووە و لەوێدا لە ئوردوگای زێوە، خۆبەخشانە بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (دواناوەندی زمناکۆ) ، لە ساڵی (1975) گەڕاوەتەوە ڕواندز و بە شێوەیەکی کاتی لە قوتابخانەی (دواناوەندی ڕواندز) بووە بە مامۆستا.
لە ساڵی (1976) خولێکی ڕاهێنانی (مامۆستایانی هونەر - مەڵبەندی ئیشی دەست) لە شاری #سلێمانی# بینیوە، لە ساڵی (1977) تیپی مۆسیقای (پاشای گەورە) یان لە ڕواندز دامەزراندووە و بووە بە بەرپرسی (کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی بەشی ڕواندز) ، کە لەم تیپەدا چەندین گۆرانی و سرودی بۆ هونەرمەندان تۆمارکردووە، لەوساوە بەردەوام بەبێ پسانەوە خولی فێربوونی مۆسیقا و نیگارکێشی بۆ منداڵان و گەنجانی شارەکە کردووەتەوە و هاوکات جووڵانەوەیێکی شانۆیشی هێناوەتە ئاراوە. لە ساڵی (1978) لە شاری هەولێر خولی ڕاهێنانی سروود و مۆسیقای بە پلەی یەکەم بڕیوە، لە ساڵی (1981) بە شێوەیەکی نهێنی بووە بە ئەندامی (یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان) ، لە ساڵی (1983) بووە بە ڕاهێنەری سروود و مۆسیقا لە قوتابخانەکانی ڕواندز.
لە ساڵی (1986) تیپی شانۆی (شەهید شلێر) ی دامەزراندووە و لە ساڵی (1987) لەسەر داوای خۆی خانەنشین کراوە، لە ساڵی (1988) بەڕێوەبەری (مەڵبەندی کار دەست-ڕواندز) بووە، دووبارە لە ساڵی (1994) بووەتەوە بە مامۆستا و تا لە ساڵی (2005) خانەنشینکراوەتەوە و لەو ماوەیەدا وانەکانی: (سروود و مۆسیقا و شێوەکاری و ئینگلیزی) داوەتەوە.
لە ساڵی (2009) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (کۆمەڵەی دۆستانی کتێب-ڕواندز) بووە.
تا ئێستا زیاتر لە (9) خولی فێربوونی مۆسیقای لە ڕواندز و دیانا کردووەتەوە، وەکوو ئەکتەر و دەرهێنەر زیاتر لە (30) شانۆگەری بەشداریکردووە، هەروەها زیاتر لە (8) خولی نیگارکێشی بۆ منداڵان کردووەتەوە، چەندین مەدالیا و بڕوانامە و ڕێزوسوپاسی لە بواری هونەر و پەروەردەدا پێ بەخشراوە و لە چەندین ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگ و کۆڕی هونەریدا دەور و بەشداری هەبووە و کۆمەڵێک هونەرمەند و مۆسیقیاری پێگەیاندووە، کە ئەمڕۆ ناوی دیاری نێو هونەری کوردین، لە ساڵی (2005) لە مەڕاسیمێکدا، کە بە بۆنەی (40) ساڵەی خەباتی هونەریی ڕێکخرا بوو، پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند لابرا، بوو بە یەکەمین هونەرمەندی کورد، کە لە ژیاندابێت و پەکەری هەبێت، ئێستاش لە شاری ڕواندز نیشتەجێیە، ئەندامی (کۆمەڵەی دۆستانی کتێب-ڕواندز) ە، لەگەڵ ئەم کۆمەڵەیەدا چەندین چالاکی ئەنجامداوە و دیارترینیان دامەزراندنی کتێبخانەی گەڕۆکە و کاروانی خزمەتەکانی تا ڕۆژی کۆچی دوایی هەر بەردەوام بوو.[1]
ڕۆژی 07-12-2021 کۆچی دوایی کرد.