پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و مافناس، کە ماوەیەکی درێژ سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ(ئیهادە)ی ئەستەنبوڵ بوو، ئەوە 13 ساڵە بووەتە پارێزەری ئەو ژنە کوردانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی ڕەگەزی و هێزەکانی دەوڵەتی تورک دەبنەوە. ئەرەن کەسکین، کە لەهەموو پانێل و وتووێژەکانی خۆیدا وشەی کوردستان بە ئاشکرا بەکاردێنێت، پێشتر لەسەر ئەو وشەیە ساڵێک زیندانی کرابوو.[1]