خەسرەو جاف (لەدایکبووی 21ی ئازاری 1945 لە #کەلار#) نژیاروان، پەیکەرتاش، نووسەر، ڕۆماننووس، شاعیر، سیاسەتوان، نیگارکێش و توێژەری کوردە.
ژیان
خەسرەو جاف شەوی نەورۆزی ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی بەگزادە و نیشتمانپەروەر لە کەلار لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواوکردووە، ناوەندی لە #خانەقین# خوێندووە و بۆ قۆناغی دواناوەندی ڕووی لە بەغدا کردووە، و لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران ماستەری ئەندازیاریی تەلارسازی وەرگرتووە؛ بە لاوی بەشداری شۆڕشی ئەیلوول بووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی #بەعس# لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بووە بە پەرلەمانتار؛ خوسرە جاف لەگەڵ ئامۆزای خۆی ژیانی ھاوبەشی پێک ھێناوە و 52 ساڵیش بە یەکەوە ژیاون، لێ خورشیدە داود بەگی فەتاح بەگی جافی ھاوسەری، لە 2ی حوزەیرانی ساڵی 2019 کۆچی دوایی کردووە؛ داھاتی خەسرەو جاف لە ڕێگەی تەلارسازییەوەیە و ھەنووکەیش دانیشتووی شاری ھەولێرە.
$بەرھەمەکان$
$پەیکەرەکان$
ھەندێک لە پەیکەرەکانی خەسرەو جاف، قارەمانی ناو ڕۆمانەکانییەتی.
مۆنۆمێنتی شەھیدان
کیمیاباران
من ناوم تۆیە
باوکی شەھید
ئەفسانەی گا
غەمی ژنی کورد
ڕاپەڕین
لەیلا قاسم
کۆڕەو
قەقڵ و سێکس
#کۆڵبەر#
ئیدی بەسە ژنکوشتن
یاحەق من یارسانیم
سەمای مەولانا
کوردستانی باشوور
کوردستانی ڕۆژاوا
ھەرای سیاسی
ھەرا
ئەھریمەن
سۆفی
مەحموود پاشای جاف
دیکتاتۆر
من منم
بزنی زێڕین
ئەو قوفڵە زێڕینە کلیلەکەی لای خەڵکە
لەبیری نەکەی جیھان دوو بەشە
ئیعدام
ئافرەتی بێحەیا
شاژنی دەمامکدار
لەبیری ناکەین
شیفا گەردی
ئەژدیھا
ئەھورامەزدای ھەزار ڕەنگ
$نووسین$
یەکەمین ئەزموونی خەسرەو جاف لەم بوارەدا، نووسینی پێنج چیرۆک، لەژێر ناوی «کاکەی جاف» بووە بۆ ڕۆژنامەی «پێشکەوتن» لە بەغدا کە بە کوردی و عەرەبی بڵاو دەبۆوە، یەکەم بەرھەمیشی وەرگێڕانێک بووە لە ئەندێشەکانی مۆریس متێرلیک فەیلسووفی بلژیکی، دووەم بەرھەمیشی ڕۆمانی «کۆردەرە» بووە؛ بە گشتی زیاتر لە ھەشتا پەڕتووکی لە بوارەکانی جۆراوجۆری شعر، ڕۆمان، فەلسەفە، تەلارسازی، مێژوو، جوگرافیا و ھتد پێشکەش بە پەڕتووکخانەی کوردی کردووە، کە بەشێک لەوان بریتین لە:
زانستنامەیەکی 21 بەرگی
ڕۆمانی دەربار لە 8 بەرگدا
حەوتەوانە
مەولانا و ڕازی نەی
شازادە و شاعیر
ڕۆمانی گەماڵ
درۆیە، کاوە زۆھاکی نەکوشتووە
ڕۆمانی پاشایان کوشت
حەرەمسەرا و خەساوەکان
بۆ.. ؟ بۆیە..!
وەلی دێوانە
وڕێنە
من و خۆم
لوڕ کوردە یان لوڕە؟
ڕاز
ڕۆمانی دەغدو
مێژووی ھۆزی جاف
ھونەری تەلارسازیی جیھان
شاکارسازانی جیھان
مێژووی ئەفسانەی جیھان
کورد و خەیام نەناسین
ھەرێمی دۆزەخ
دەڵە دێوەکەی سوڵتان
مێژووی مزگەوت و منارە و میحراب و مینبەر و مەزار
مەحموود دەوڵەت ئابادی و ئەو خەڵکە، خوسرەو جاف و ئەم خەڵکە
$مۆزەخانە$
خەسرەو جاف ماڵەکەی کردووەتە مۆزەخانەیەکی نیشتمانی کە جگە لە کارە ھونەرییەکانی خۆی لەوێدا گەلێک بەڵگەی پاراستووە، ئەو بەڵگانە وێنە، نووسراوە، نیگارەی بنەماڵەی جاف، کەرەستە و پەڕتووکی دەستنووسن کە مێژووی ھەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان و قاجارەکان و بەشێکیشیان ئی وڵاتانی دیکەن کە وەدەستی خستوون؛ جگە لەمەیش خاوەنی چوار پەڕتووکخانەی گەورە و بە کۆی گشتی 30 بۆ 32 ھەزار پەڕتووکیشە.
$خەڵاتەکان$
خەسرەو جاف لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوی وڵاتیش زۆر خەڵات کراوە؛ ھەندێک لەوان بریتین لە:
خەڵاتی ملوانکەی زێڕینی یەکیەتیی ئەورووپا لە ئەدەب و ھونەردا بۆ ساڵی 2016
خەڵاتی دوکتۆرای فەخریی کامبریج
خەڵاتی دوکتۆرای ئەکادێمیی ئەمریکی [1]