ناوچەی کۆنی (تەختی سلێمان) کە لە(42) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری تیکاب لەپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە، لەو ناوچە کۆنانەیە کە بەشێکە لەکوردستان و ساڵانە هەزاران گەشتیاری ئێرانی و بیانی ڕووی تێدەکەن.
ئەم ناوچەیەو دەریاچەکەی کە لەسەر ناوچەیەکی بەردینی سروشتی وەستاوە، ئەم بەشە بەردینە لەخودی خۆڵ و خاشاکی ئاوی دەریاچەکە بەدرێژایی تەمەنی دروستبووەو کارناسان پێیانوایە کە لە(3) هەزار ساڵ پێشترەوە مرۆڤ لەم ناوچە ژیاوەو یەکێک لەگرنگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی ئێرانە، کە وەکو چوارەمین شوێنەواری مێژوویی ئێران لەرێکخراوی جیهانی یونێسکۆدا تۆمارکراوە.