- هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەدی ماملێ چووە بەر خوێندن لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەوسای مەهاباد.
- تورکە کەمالییەکان بڕیاریاندا کە 100 هەزار تورکی بولگارستان و یۆگۆسلاڤیا بهێننە کوردستانەوە، بۆ پتەوکردنی ڕامیاریی بەتورک کردن.
- بۆردومانی فڕۆکەی ئینگلیزەکان بۆسەر هۆزێکی ناوچەی بادینانی باشوور، لەسەرئەوەی کە بوونەتە فەلە و گۆشتی بەراز دەخۆن.
- ڕاپەرینی جەوهەر سوڵتان لە ناوچەی هەمەدان، بەڵام لە ئاکامدا سەرکووتکرا.
- پفیتزەن مایەری ئەڵمانی، وتارێکی لەسەر پەیوەندیی خەباتی کورد و ئەرمەن بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- دوکتۆر فۆن ڤێزن دۆنک، وتارێکی بە نێوی دۆزی کوردەوە بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی دیوانی نالی لە بەغداد.
- بڵاوکردنەوەی دیوانی کوردی لە بەغداد لەلایەن کوردی مەریوانییەوە.
- بڵاوکردنەوەی وتاێک بە نێوی زمانی کوردی لەلایەن ب.ڤ. میلـلیرەوە، لە ئەنسیکلۆپیدیای ئەدەبی، بەرگی 5 لە سۆڤیەت.
- لەدایکبوونی ڕەئوفی حاجی قادری جاسوس لە سلێمانی.
- تاوەکو ئەمساڵیش شۆڕشی ئاگری هەر نەکوژابووەوە و جارجارێک شەڕ لە نێوان د.ت و پێشمەرگە کوردەکاندا ڕوویدەدا.
- بەهاری ئەم ساڵ: دوورخستنەوەی هۆزی جەلالی لە ناوچەی ئاڕاڕات و سنووری شۆڕەوی لەلایەن داگیرکەری فارس.
- پاییزی ئەم ساڵ: ڕوودانی شەڕ، لە نێوان هۆزی بارزان و برادۆستییەکان، کە ئەمەی دواییان بە سەرۆکایەتیی شێخ ڕەشید لۆلان، سەربە داگیرکەری عەرەبی ئێراق بوو.
- چوونی وەزیری دەرەوەی ئێڕاق بۆ تورکیا، کە سەربارەت بە داپڵۆساندنی شۆڕشی کورد وتووێژیان کرد.
- تا ساڵی 32، ڕاپەرینی بارزانییەکان بە سەرۆکایەتیی شێخ ئەحمەدی بارزانی.
- لەدایکبوونی هونەرکاری گۆرانی بێژ شەماڵ سائیب، لە شاری سلێمانی.
- هۆزانەوان شاهۆ کرایە قازیی چوارتا.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کورد و کوردستان، لەلایەن محەمەد ئەمین زەکی بەگەوە، کە لە چاپخانەی دار الاسلامی بەغداد چاپکرا.
- د.ت، نزیکەی 2 هەزار مرۆڤی جەلالیی ڕاگواست.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان خاتوو خورشیدی کچی شێخ مارفی کەولۆس.
- لەدایکبوونی کوردناسی بە نێوبانگی تورک، ئیسماعیل بێشکچی لە تورکیا.
- لەدایکبوونی نووسەر محەمەدی مەلا کەریم لە بیارە.
- لەدایکبوونی نووسەر جەمال شاڵی لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان حەسیب قەراخی لە سۆڵەی چرچە قەڵای ناوچەی قەراخ.
- لەدایکبوونی نووسەر عەبدوڵڵا میدیا.
- بۆ یەکەمجار لە چاخانەکانی سلێمانیدا ڕادیۆ دانرا.
- یاریکردنی شانۆنامەی خوسرەو و شیرین لە شاری سلێمانی.