- ڕاپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، تورکیای بەوە تاوانبار کرد: کە ڕەفتاری لەگەڵ کوردە جیاخوازەکان، گەلێک نامرۆڤانەیە ... هەروەها پکک شی بەوە تاوانبار کرد، کە کوێخا و مامۆستای گوندەکانیان هەراسان کردووە...
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە تورکیا ڕاپۆرتێکی دەرکرد، کە تێیدا دەڵێت، لە ماوەی 3 مانگی هاوینی ئەم ساڵدا، 3.955 کەس بە تاوانی ڕامیاری گیراون، 73 گوندی کوردستان خاپوور کراوە، 97 کەس لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، 2.850 خەڵکی گوندی کوردستان ئاوارە کراوە، 2.810 کرێکار و کارمەندی کورد بە تاوانی ڕامیاری لە کارەکانیان دەرکراون و 64 گۆڤار و ڕۆژنامەش قەدەغە کراوە.
- بەستنی کۆنفرانسی مێژووی کورد لە لۆزان.
- لەیلا زانا، خەڵاتی بنکەی پڕۆفیسۆر تۆرلۆف - ڕامنتۆری بۆ مافی مرۆڤ وەرگرت.
- دامەزرانی کۆمەڵەی هاوار لە هۆڵندا، کە بۆ یارمەتیی خوێندکارە دەست کورتەکانی کوردستان هاتۆتەکایەوە.
- تا ساڵی 996: لە شاری دیاربەکردا، 18.407 مەسەلە دراونەتە دادگا، لەوانە 16.415یان بڕیاری سزادانیان بۆ دەرچووە، لە نێو ئەو سزایانەشدا 2.261یان بڕیاری سێدارە هەیە.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری وێران لە شاری هەولێر.
- لەم سەردەمەدا ژمارەی ژەندرمەی تورک لە باکووری.ک دا، 400 هەزار ژەندرمەیە، کە لە دژی پێشمەرگەکانی پکک شەڕ دەکەن.
- لە ماوەی ئەم ساڵدا پتر لە 20 هەزار ئاوارەی کورد بەهۆی هێرشەکانی د.ت، ڕوویان کردە باشووری.ک.
- بەهاری ئەم ساڵ، دەرچوونی یەکەمین ژمارەی بڵاوکراوەی ڕوانگە، کە بڵاوکراوەیەکی وەرزییە، لەلایەن ینک، کۆمیتەی بەنەلۆکس، ئامادە دەکرێت.
- وەزیری نێوخۆی تورک ڕایگەیاند، کە ئەم ساڵ، 1.037 پێشمەرگەی پکک کوژراوە و 1976 کەسیش بەدیل گیراون و 88یش خۆیان داوە بەدەستەوە.
- د.ت، بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گاپەوە، تووشی کەڵەکەبوونێکی ئابووریی مەزن بوو، کە لە لەسەدا 100 زێتر بوو.
- لەم ساڵەدا لە باکووری.ک، نزیکەی 1.194 ڕووداو و 15 تاوان، لەلایەن وەزیری دەرەوەی تورکەوە تۆمار کراوە، کە سەربازانی تورک لە دژی دانیشتوانی کورد کردوویانە.
- کردنەوەی پیشانگەی کەڤاڵی چیا لەلایەن هونەرکاری وێنەکێش جەزا بەکرەوە، لە شاری سلێمانی.
- یاریکردنی شانۆیی مەم و زین بە زمانی فەڕەنسی لە فەڕەنسا لەلایەن شوان جافەر و چوار هونەرکاری فەڕەنسییەوە.
- لەم ساڵەدا، ڕۆژنامەی فینانشڵ تایمس 7 وتاری دەربارەی کورد نووسیوە.
- لەم ساڵەدا، ڕۆژنامەی دی ڤۆڵکسکرانتی هۆڵندی 136 وتاری دەربارەی کورد نووسیوە، یان لەو وتارانەدا باسی کورد کراون.
- ژمارەی ئەو وێنە کەلەپووری و شوێنەوارانەی کە شوێنەوارناسی کورد مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف تاوەکو ئێستا لە کوردستاندا گرتوویەتی، گەیشتۆتە 11.500 وێنە.
- شوێنەوارناسی کورد عەبدول ڕەقیب یوسف، لێکۆڵینەوەیەکی ئاڕکیۆلۆژیی دەربارەی شوێنەوارەکانی نەوێ لە چیای سوورێن کرد.
- بەیان ڕەحمان کە ڕۆژنامەنووسێکی ئافرەتی کوردە، لە بریتانیا خەڵاتی بازۆفتی ڕۆژنامەی ئۆبسێرڤەری وەرگرت، بەهای خەڵاتەکە هەزار پاوەندی بەریتانییە و لەسەر ئەو ڕاپۆرتە وەرگیراوە کە خاتوو بەیان دەربارەی بارودۆخی کوردستان نووسیویەتی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان هاشم نانەوازادەگان.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری زینانوو لە گرتووخانەی شاری ئامەد بە نهێنی.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ژن لە سوید.