- تورکمانەکانی شاری کەرکووک خۆپیشاندانێکیان لەدژی گەڕانەوەی کورد بۆ شاری کەرکووک سازکرد.
- گیرانی 2 ئوتومبیلی مینکراو لە بازگەی قەسرۆکی نێوان موسڵ و هەولێر و کوژرانی 2 تیرۆریست و گیرانی سێیەمیان.
- گەڕانەوەی تەرمی هونەرمەند فوئاد ئەحمەد لە هۆڵنداوە بۆ کوردستان.
- دۆزرانەوەی تەرمی شێرزاد حەسەن محەمەد لە گەڕەکی قادسیەی شاری کەرکووک، نێوبراو ئەندامی ینک بوو لەلایەن چەند تیرۆریستێکەوە تیرۆرکراوە.