- ناوی تەواوی: دڵشاد محەمەد ئەمین مەجید بەگ.
- لە ڕۆژی 13-08-1957 لە گەڕەکی #ئیمام قاسم# لە شاری #کەرکووک# لە دایکبووە.
- پیشەی هونەری: شێوەکار
- سەرەتا وەک شاعیر و دەنگبێژ، هاتوتە دنیای هونەرەوە.
- لە سەرەتای تەمەنی منداڵیدا خولیای ئەدەب و هونەر بووه.
- لە ساڵی 1961 لە تەمەنی (4) چوار ساڵی بەهۆی ڕوخانی گەڕەکەیان (جمهوری) لەشاری کەرکووک و دەرکردنی باوکی لە کۆمپانیای نەوت لەسەرکارەکەی بە بیانوی کوردبوونی لەگەڵ خانەوەداکەی هاتۆنەتە شاری سلێمانی.
- خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگای گوێژە تەواوکردووە.
- خوێندنی ناوەندی لە ناوەندی ڕۆشبیری تەواوکردووە.
- لە ساڵی 1980 بووە بە پێشمەرگە و تا ساڵی 1985 بەردەوام بووە.
- لە ساڵی 1985 دەستی بەکاری هونەریی کردووە.
- لە ساڵی 1985 لە ڕێکخستنە نهێنییەکان کاری کردووە.
- لە ساڵی 1994 لە کاتی شەڕی ناوخۆدا کوردستانی بەجێهێشتووە و لە فەرەنسا نیشتەجێ بووه.
- لە فەڕەنسا بەبەردەوامی بەشدار چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکانی کردووە.
- لە ڕۆژی #07-03-1991# لە ڕاپەرینی شاری سلێمانی یەکەمین کەس بووە ڕاپەڕینی ئەنجامداوە و بە خوێندنەوەی هۆنراوە هانی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی داوە بەشداری خۆپیشاندان بکەن.
- له سالی 1996 یەکەمین پێشانگای هاوبەشی لە یۆنان کردۆتەوە.
- لە ساڵی 2005 بووەتە سەرۆکی ڕێکخراوێکی کولتوری فەرە نسی و ئە فریقی.
- لە ساڵی 2017 پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکارە بە ناونیشانی (سەفەرێک بە ناو ڕۆحدا) لە شاری سلێمانی کردۆتەوە.
- ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کوردە.
- ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.
- لە فەڕەنسا خاوەنی گەلەری تایبەت بە خۆیەتی.
- زیاتر لە (70) پێشانگای تایبەتی کرۆدتەوە.
- بەشداری لە نزیکەی (30) پێشانگای هاوبەشدا کردووە.
- پێشانگای شێوەکاری زیاتر لە (18) وڵات کردۆتەوە.
- چەندین پێشانگای شێوەکاری لە (کوردستان، یونان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، بەلجیکا، لۆکسمبۆرگ، فەرەنسا، عەمان، بەریتانیا، تونس، مەغریب، یابان، کۆریا، تورکیا، میسر، ئەڵمانیا، ئەمەریکا) کرۆدتەوە.
- چەندین چالاکی ئەدەبی و هونەری لە سەر شارەکانی کۆبانێ و هەڵەبجە و کوردستان کردووە.
- چەند جارێک لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بانگهێشتکراوەتەوە بۆ کوردستان.
- لە چەند فیلمێکی کوردی و فەڕەنسی وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە.
- چەندین جار خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.