جۆیس بلۆ، نووسەر، زمانناس و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی لە ساڵی 1932 لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەدایکبووە و لە زانکۆی سۆربۆن بڕوانامەی دکتۆرای لە زمانی کوردی بەدەستهێناوە. هەروەها بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی کوردی بوو لە پاریس. لە ساڵانی 50ەکان دا چووەتە فەرەنسا و دەستی بە فێربوونی زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی کردووە. هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری (Kurdish Studies) بووە لە پەیمانگەی نەتەوەیی زمان و شارستانیی رۆژهەڵات (INALCO) و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی کوردی.
جۆیس خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبییە، کە دیارترینیان فەرهەنگی زمانی کوردی/ فەرەنسی/ ئینگلیزییە.
جۆیس فەرهەنگێکی دیکەشی کوردی-فەرەنسی نووسیوە و چەندین بەرهەمی دیکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
لە 13-3-2024 بە بەشداریی جۆیس خۆی، لەسەر قەڵای #هەولێر# کتێبخانەی جۆیس بلەو کرایەوە.
بەشێک لە بەرهەمەکانی جۆیس بلۆ ئەمانەن:
- پرسی کورد، لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی، ساڵی 1963
- کوردانی ئامادە و چیای #شنگال# – شیکاری زمانەوانی و دەقە فۆلکلۆرییەکان (1975)
- جووەکانی کوردستان (1985)
- کەلەپووری کوردی (2012) [1]