پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سەددام حسێن بە جلوبەرگی کوردیەوە، و چەند بەسەرهاتێک بە دەنگی فەرەیدون عەبدولقادر
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی کورد کە وەسفی سەددام حسێن دەکەن و پشتگیری لێ دەکەن
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند پێشمەرگەیەک، کە کاریان لەگەڵ ڕژێمی بەعس و سەددام حسێن کردووە
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی کچانی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گۆرانی ئەحمەد شەماڵ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاخ و لەناو بەفردا، زستانی ساڵی 1987
25-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
25-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ئاوارەبوونی کوردانی باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی 1991
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
عەباس بایز باڵوو کاتی قسەکردن بۆ برا پێشمەرگەکانی ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دەنگی سەردەمی شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,800
وێنە
  113,262
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,145
ڤیدیۆ
  1,690
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,982
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,404
عربي - Arabic 
32,812
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,311
فارسی - Farsi 
11,683
English - English 
7,820
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,911
پەرتووکخانە 
26,171
کورتەباس 
19,234
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,077
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,149
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,546
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,537
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,464
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
969
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
198
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,799
IMG 
208,607
∑   تێکڕا 
244,489
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
ئازادی سەگرمە - ئازاد محەمەد غەریب
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئازادی سەگرمە

ئازادی سەگرمە
فەرماندەی خاوەن ئەزموونی پارتیزانی ڕۆژە سەختەکانی شۆڕشی نوێ یە، لە 1983 سەرتیپی (57) ی سەگرمە بووەو کەتیپێکی نموونەیی ‏لێهاتوو بووە. لە (11-10-1983) دا خۆیو (80) پ.م تیپەکەی توانیان مەخفەری پۆلیسی شارەدێی ‏سەنگاو بگرن.‏
بۆ یەکەمجار بارەگای تیپی (57) ی سەگرمە لە گوندی (مێولێ) دا کرایەوە لەم ڕۆژانەدا لەدیدارێکی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێز کاک ئازادی سەگرمە دیمەنی ڕۆژانی خەباتی پێشمەرگایەتی بۆ گێڕاینەوەو ‏وتی:‏
لەقاسمە ڕەشەوە بۆ گەرمیان
لەئەنفالەکاندا ڕوومان کردە سنووری (مەڵبەندی) سێ بەڕێزان کاک کۆسرەت ومولازم عومەرو چەند ‏برادەرێکی تری لێ بوو، پێم وتن: (دەمەوێ هێزێکی تایبەتی پێکبهێنم و بگەڕێمەوە بۆ گەرمیان و ‏سنووری سەگرمە، وتیان؛ (بگەرە لای کاک نەوشیروان مستەفا لەقاسمە ڕەش (، بەخێرایی ‏بەڕێکەوتم، لەوێ هەڤاڵان، نەوشیروان مستەفاو فەرەیدون عەبدولقادرو شەهید ئازاد هەورامی و مام ڕۆستەمم بینی، ماوەیەک پێکەوەبووین، لەدواییدا ڕوومان کردە گوێزێ، ڕۆژێکیان کاک نەوشیروان ڕووی کردە مام ڕۆستەم و من وتی: (ئێوە کوڕی ڕۆژە ڕەشەکانن، ئێستا دەبێ وەک دوو ‏لێپرسراوی سیاسی و عەسکەری ڕووبکەنە مەڵبەندی (یەک، دوو) بۆکاری پارتیزانی نوێ، لەوێ ‏باسی چۆنیتەی پێک هێنانی هێزەکانمان کرد، کەهەر دەستەیەک لە (20) پارتیزان زیاتر نەبێ و ‏دەبێ (‏B.K.Cو ‏R.B.G و قەناسێک و جیهازێک و چەکی بچووکیان پێ بێ) ، جفرەیەکی تایبەتی ‏بۆ پەیوەندی نێوان خۆیان و ئێمە دانرا، لە 20-07-1988 کاک نەوشیروان نامەیەکی تایبەتی نارد بۆ ڕێکخستنەکانی ناوشار (کەدەبێ هاوکاری تەواوی شەهید حەمەڕەش ئازادی سەگرمە بکەن) پێی ‏وتم (جیهازێکی ڕاکاڵمان لە ماڵی شەهید جەباری حاجی ڕەشیدی لێپرسراوی ڕێکخستنی ناوشار ‏حەشارداوە) . ژمارەی تەرەدودی جیهازەکەی پێدام و وتی (لەکاتی زۆر پێویستدا دەتوانن چیتان ‏بوێ بیڵێن و بۆتان جێبەجێ دەکەن، بەڵام ئەو وەڵام ناداتەوە، بۆئەوەی دوژمن پێی نەزانێ) .‏
من (12) پ.م و مام ڕۆستەم و دەستەکەی مال ئاوایمان لەبرادەران کرد، بەرەو (تاتی ێۆ) کەوتینە ‏ڕآ لەقەندیل و لەوێش ماینەوە بەیانیەکەی گەیشتینە نزیک سوورە دی کاک عومەر فەتاح لەوێ بوو، ‏پاشان ڕێگامان گرتەبەرو ئیوارەکەی گەیشتینە سنووری (دۆڵە ڕەقە) ، کاک عوسمانە بچکۆلمان ‏بینی جیهازێکی بچووکی پێ بوو، شەو لایان ماینەوە، ئیوارەی ڕۆژی دوایی عوسمانە بچکۆل وەک ‏شارەزایەک لەگەڵمان هات، لەپەڕینەوەدا شەهید عەلی نەبی هاوکاری کردین، شەوەکەی گەیشتینە ‏گوندی (گوڵان) لەدامێنی چیای (ماکۆک) ولەشاخەکەدا ماینەوە، پاشان ڕێگامان گرتەبەرو بەیانی ‏زوو گەیشتینە چیای (کەژۆست) ، کاک سیروانی کوێخا نەجم و برادەرانی تیپی (25) ی خاڵخاڵانی ‏لێبوو، لەوێوە ڕوومان کردە بارەگای مەڵبەندی (3) ، کاک کۆسرەت ومولازم عومەرو شەهید حەسەن ‏کوێستانی و شەهید عەبدولڕەزاق و مامۆستا چەتۆ لەوێ بوون، چەند ڕۆژێک لەوێ ماینەوە، ‏لەدواییدا بەرەو دۆڵی سماقوڵی بەڕێکەوتین، هەمووی چۆڵەوانی بوو، مام ڕۆستەم لەوێ مایەوە، ‏جادەی هەولێر- کۆیە بەڕەبایەو هێزەکانی دوژمن تەنرابوو، شەو بەنهێنی پەڕینەوە بۆ دەشتی ‏کۆیە، گوندەکان وێرانەبوون، گوێم لە (قروسکەی) سەگ وپشیلەبوو، لەبرسا گیانیان دەدا، ‏شەوەکەی بەڕێ کەوتین بەرەبەیانیەکەی گەیشتینە ناوباخێک پاشان، نیوەڕۆکەی ڕێگامان گرتە بەر ‏ئێوارەکەی گەیشتینە (هەردەو هەڵەتێک) ، کۆمەڵێ سەربازی هەڵاتووی لێبوو، ڕادەست ‏نەبووبوونەوە، ئێمەیان بینی سەریان سوڕم، پێم وتن (پێشمەرگەکان دەگەڕێنەوە بۆ ‏سنوورەکانیان، شۆڕش بەردەوام دەبێ، زۆریان پێخۆش بوو، کەوتینەڕێ، دنیا تاریک بوو ‏گەیشتینە قەراغ زێ، کەڵەکە وانەکان لەوێ نەبوون، کەڵەکەکانیان شاردبووەوە، ئێوارەی ڕۆژی ‏دوایی چوینە سەرزێ، (کاکە لاو) بەکەڵەکەکەی ئێمەی پەڕاندەوە ئەوبەر، وەستا سابیرو کاکە ‏مەندو چەند برادەرێکی ترمان بینی، هەر دەستەیەکمان لەگەڵ شارەزایەکدا خۆمان حەشاردا، ‏بەیانییەکەی کاک سیروانی کوێخا نەجمء کاک مستەفا چاڵاوایی و شەهید سەرکەوت و خەلیل سێ ‏دەرمان لەگەڵدا بوو، تاگوندی (باوە فەتێ، ئەوان گەڕانەوە ئێمەش ڕێگامان گرتەبەر، شەوەکەی ‏لەجادەی کەرکووک- سلێمانی پەڕینەوە، تاریک و لێڵی بەیانی بوو گەیشتینە بن ئەو هەردوو تاوێری ‏گوندی (چاڵگە) ی ناوچەی هەمەوەند، تا ئێوارە ماینەوە، لەدواییدا جادەی سەنگاو قادر کەرەممان ‏بڕیو گەیشتینە گەرمیان.‏
هێزەکەی گەرمیان وقەرەداغ کران بە حەوت مەفرەزەی پارتیزانی
لە23-08-1988 لە گوندی (خان) ی نزیک ئاوەسپیدا لەگەڵ برادەرانی کاک عوسمانی حاجی ‏مەحموددا یەکمان گرتەوە، بەجیهازو نامە ئاگاداری پارتیزانەکانم کردەوە کەبگەنە ئەشکەوتەکەی ‏‏ (چەمی قامیشەخان) بۆ کۆبوونەوە (پاشان شەهید حەمە ڕەش، شەهید سەید محەمەد، شەهید مەلا ‏ئەحمەد، شەهید مەحمودی مامە عەزە، شەهید سەید جەوهەر، شەهید شێرکۆ جدی، شەهید ‏هەڵکەوتیئەندازیار، کاک عوسمانی حاجی مەحمود، کاک شێخ کەریم چاوەڕەش، مەلا جەلالی ‏مەسۆیی، کاک مەلا سەعید، کاک حەمە پاڕاوڵەیی، کاک شێخ مەحمودو مامۆستا کاکە ڕەش) هاتن و ‏کۆبوونەوەمان کرد، بەپێی نەخشەیەکی نوێ هێزەکەمان کرد بەشەش مەفرەزەی پارتیزانی نوێ وە.‏
‏+ مەفرەزەی پارتیزانەکانی بناری گل و دووز وەک دوو دەستە وابوو لەناویەک دەستەدا ‏بەفەرماندەی شەهید سەید جەوهەرو شێخ کەریم چاوڕەش.‏
‏+ مەفرەزەی پارتیزانەکانی ناوچەی کفریو سەرقەڵای لای ئاوەسپی بەفەرماندەی کاک عوسمانی ‏حاجی مەحمود.‏
‏+ مەفرەزەی پارتیزانەکانی ناوچەی سەنگاو ئاجداغ بەفەرماندەی شەهید حەمەڕەش.‏
‏+ مەفرەزەی پارتیزانەکانی نێوان کەلارو کفری بەفەرماندەی شەهیدان سەید محەمەدو مەلا ‏ئەحمەد.‏
‏+ مەفرەزەی پارتیزانەکانی ناوچەی کەلار و دەربەندیخان بەفەرماندەی کاک عەدنانی حەمەی مینا.‏
‏+ مەفرەزەی پارتیزانەکانی قۆپی قەرەداغ شەهید مەحمودی مامە عەزە
‏+ مەفرەزەی پارتیزانەکانی سنووری سەگرمە بەفەرماندەیی کاک شێخ مەحمود.‏
خۆم سەرپەرشتیی هەموو دەستە پارتیزانەکانم دەکرد لەبن کەلۆزێکد ا لەلای چەمی ‏ئاوەسپییەوە، هەموو ڕۆژێ پێش نیوەڕۆو ئیواران بەجیهازێکی (هۆکی تۆکی) پەیوەندیم ‏بەهەموویانەوە دەکرد جفرەی تایبەتیمان هەبوو، هەواڵەکانمان دەگەیاندە یەکتری، هەردوو سێ ڕۆژ جارێک بەجیهازە ڕاکاڵەکەوە پەیوەندیم بە (م.س) وە دەکرد، هەواڵی دەستە پارتیزانەکان و ‏کوردستان و ئێراقمان دەگەیاند، ئەوانیش هەواڵەکانی خۆیان دەگەیاندە ئێمە.‏
لەیەکەم کۆبوونەوەدا گرنگیماندا بەزەبر وەشاندن لەدوژمن، پەیوەندیمان کرد بەدۆست وناسیاوەکانەوە، لە هەموو قۆڵەکانەوە، بۆچەسپاندنی توانامان و بەردەوامی مانەوەمان لەناوچەکەدا ‏لەکۆبوونەوەکەدا وتم:‏
‏- (کێ دەیەوێ بمێنێتەوە با بمێنێتەوە کێ نەخۆش و ماندوە نامەی بۆ سەرکردایەتی بۆ ‏دەنووسم) هەموو پارتیزانەکان جوامێرانە وتیان: (لێرە دەمێنینەوە، درێژە بەخەباتی پارتیزانانە ‏دەدەین، لەدواییدا هەر دەستەیەک ڕووی کردە سنوورەکەی خۆی.‏
نەخشەکەی ئەبو سنا سەری نەگرت!‏
‏+ کاک ئازادی سەگرمە چەند جارێک لەگەڵ شەهید حەمە ڕەش وکاک عوسمانی حاجی مەحمود ‏سەردانی دەستە پارتیزانەکانیان کردووە، شەوی 1819-09-1988 دەستەی پارتیزانەکانی کاک ‏عوسمانی حاجی مەحمود لەشاخی باوە شاسواری کفری لەرەبییەکەی دوژمنیاندا. هەمان دەستە ‏لەنزیک گوندی (سەید جەژنی) سەرقەڵادا لوغمێکیان دانا لە 6-10-1988 دا لەژێر ئیڤایەکی ‏‏ (فەوجی سووک) دا تەقیەوەو بووە هۆی کوژرانی جاشێک وجاشێکی تر، ‏ئیوارەیەکیشیان کاک ئازادو شەهید حەمە ڕەش و چەند پارتیزانێ لەمۆڵگەی جاشەکانیاندا ‏لەشوێنی مەڵبەندی (یەک) ی جاران.‏
ساروخی کۆپتەرەکە
‏+ کاک ئازاد لەسەر نەخشەیەکی دیاریکراو دەستی کرد بە (استطلاع) ی هەموو سنوورەکان بۆ ‏ئەوەی زانیاری تەواو لەسەر شوێنی سەربازگەو ڕەبیەو موڵگەی جاشەکان وجموجۆڵی سەربازی ‏دوژمن کۆبکاتەوە، چونکە کەلوپەلەکانیان بەوڵاغ دەگواستەوە، هاتوچۆش بەناویاندا زۆر ‏زەحمەت بوو.‏
‏+ کاک ئازادی سەگرمە لەپایزی 1988دا نامەیەکی بۆ شەهید جەباری حاجی ڕەشید نووسی بوو، ‏بۆ ئەوەی نوێنەری ڕێکخراو بنێرێت بۆ لایان تانەخشەیەکی نوێ بەهەماهەنگی هەردوولا دابنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بارودۆخە دژوارانە، پاش ماوەیەک کاک (حەمە ڕەشید شەریف) یان نارد بۆ ‏لایان کەناسراوە بە (مەلا ڕەشید باریکەیی) لەشاخی سەگرمە یەکتریان بینی، نامەیەکی ڕێکخراوی ‏هێنابوو، پاش وتوێژێکی زۆر، بۆچوونەکانی ئەوانی پەسەند کرد، کاک ئازادیش نامەیەکی ‏بۆشەهید جەبار ناردبوو، هەر لەوکاتەدا چاودێرانی ‏UN‏ لەئوتێل ئەبو سەنا بوون بۆ ‏جێبەجێکردنی دواخاڵەکانی ڕێکەوتنی کۆتایی شەڕی ئێراق-ئێران کاک ئازاد وتی: (نەخشەیەکی ‏وردم کێشابوو، بۆ ئەوەی بتوانین چەند چاودێریەکیان لێ دەستگیر بکەین بۆ هەژاندنی ڕاگەیاندن و ڕای جیهانی، بۆ ئەوەی بزانن دوای کیمیابارانی هەڵەبجە و تراژیدیای ئەنفالەکان، پارتیزانەکان ‏لەقوڵایی دەسەڵاتی دوژمندا چالاکی دەنوێنن.‏
‏+ شەوی 1011-10-1988 کاک ئازادو کاک عوسمانی حاجی مەحمود و مام ڕۆستەم وجەلالی ‏مەسۆیی و شەهیدان شێرکۆ جدی و هەڵکەوتی موهەندس و چەند پارتیزانێکی تر لای شەهید ‏حەمەرەش بوون. کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی کاک عوسمانی حاجی مەحمود و مەلا ئەحمەدو ‏کاک عەدنانی حەمەی مینا، کەلەنزیک گوندی (زاوت) ی سەربە شارەدێی باوەنووربوون، چونکە بڕیار ‏بوو شەوی 1415-10-1988 بۆ مەوعیدی ڕێکخستن بچنە دەواجنەکە بۆ لای (کاک حەمەی وەلی) ‏لەنزیک ئاوە خوێری سەرجادەی کەلار- دەربەندیخان.‏
مام جەلال و بەهادینی برای شەهید حەمەڕەش و کاک حەمە ڕەحیمی جیهاز لەو جێگایە مانەوەکە ‏شەو لێی بووین ناوی جێگاکەش کەڵۆزی هەنجیرە زەردەی، سەرچەمی لاهێزە، ئەوانیش لەچەمی ‏‏ (لاهێز) ەوە بەرەو چەمی ئاوەسپی هەنگاویان دەنا، لەنزیک گوندی (فەقێ مستەفا) وە گوێیان ‏لەدەنگی کۆپتەرەکان بوو، بەخێرایی وڵاخەکانیان لەبن ئەو هەردو قامیشەڵانانەدا حەشارداو ‏خۆشیان لێی دامەزران، کۆپتەرەکان یەکێک لە وڵاخەکانیان دیبوو، نزیک بوونەوە بەشێوەی بازنەیی ‏چواردەوریانی تەنی بوون، لەناکاو کۆپتەرێکیان دەستڕێژی لەوڵاخەکە کردوو پێکای، وڵاخەکانی تریش لەترسا دەرپەڕین، کۆپتەرەکان نزمتر بوونەوەو دەستڕێژیان دەکرد کاک ئازاد وتی: ‏‏ (من پێشبینی ئەوەم دەکرد کۆپتەرەکان بنیشنەوەو چواردەورمان بگرن، لەکۆپتەرێکیاندا دوو ‏کەسم بەباشی بینی بە ‏BKC‏ یەکە تەقەم لێکردن، چاوم لێبوو چۆن لەتاو دەستڕیژەکەدا خۆیان ‏بەملاوئەولادا خست، وامەزانی پێکراون، لەوکاتەدا کۆپتەرێکی تریان سارۆخێکی ئاڕاستەکردم، ‏لە بەردەمما تەقییەوە، دوومەتر بۆ دواوە فڕێی دام، (‏BKC‏) کەمی بۆ پێشەوە هەڵدابوو، کاتێکم ‏زانی خوێن لەسەرولووت و قۆڵم و لەقاچەکانمدا دێتە خوارەوە، ئێسکی گەورەی قاچم وردبووەو ‏ئێسکەکەی تریشم شکاوە، پێڵاوو گۆرەویم لەپێدانەماوە، گوێم لێبوو سامالء وسەرکەوت وتیان ‏پێکراوین، تەهای براشم بریندارببوو، دەنگی کۆپتەرەکان نەما.‏
کاک ئازادی سەگرمە وتی: چالاک هاتە نزیکمەوە، وتم (قاچم پێکراوە، دەتوانی بمکەیتە کۆل، (10-‏‏12) مەتر بردمی ماندووبوو، لەبن تاشە بەردێکدا داینام، بەبەردەوامی خوێنم لەبەر دەڕۆیشت، ‏لەناکاو وتی: (ئەوە کاک حەمە ڕەشە، وتم بۆم بانگ بکە، شەهید حەمە ڕەش هاتء وتی: (حەزم ‏نەدەکرد تۆ واببینم) ، جەستەم لەخۆێندا سووربوو، منیش وتم: (مەیەڵە دەست دوژمن بکەوم) ، ‏جوامێرانە وتی (گەر کوژراوم نایەڵم دەست دوژمن بکەویت) پارتیزانەکانی تریشی نارد بۆلای ‏بریندارەکانی ترو منی دابەکۆڵی داو بەخێرایی هەنگاوی دەنا، ئەودڵۆپە خوێنانەی دەسڕییەوە ‏کەلەجەستەوە دەکەوتە سەرخاک.‏
دوو جار بوورامەوە، جاری یەکەم هۆشم هاتەوە، هەر بەکۆڵییەوە بووم بەجەمالی خوشکەزام ورزگاری ڕەئوف بێگەردم وت: (ئێوە بچن یارمەتیی بریندارەکانیتر بدەن) لەدواییدا مام ڕۆستەمیش ‏لەکۆڵی کردم، بەیانییەکەی کەبەدوو ئاڕاستەی جیاواز بەڕێکەوتین، ئێمە بۆ سەرچەمی ئاوەسپی و ‏کاک عوسمان و شەهید مەجید دوزیش بەرەو ئاڕاستەی گوندی زاوت ڕۆیشتن، نزیکەی 45 دەقیقە ‏دوور کەوتبوونەوە گوێمان لەتەقەی کۆپتەرەکان بوو، بەخێرایی چووبوونە ئەشکەوتەکە و ‏بەنەقالەیەکەوە گەیشتنە لامان، جارێکی تر لەناکاو کۆپتەرەکان پەیدابوونەوە، برادەران بەخێرایی ‏منیان خستە سەر نەقالەکەو بە (ژاڵە تەڕو گیا) دایان پۆشیم ولێی دامەزران وتیان: (گەر کۆپتەرەکان ‏بمان بینن، بەرگری دەکەین بۆ پاراستنی تۆ، بەچاوی خۆم کۆپتەرەکانم بینی، کاتژمێرێک زیاتر ‏دەستڕێژیان لەهەمان شوێن کردەوە، کەسیان بۆ نەدۆزرایەوە، گەڕانەوە، برادەران منیان گواستەوە ‏بۆ بنکەی حەمەڕەش، لەرێگا وتم: (پارچەیەک لە پشتیوێنەکەم بکەنەوە، سەرەوەی برینەکەم بۆ ‏ببەستن، بۆ ئەوەی لەوەزیاتر خوێنم لەبەرنەڕوات، عە سرێکی درەنگ گەیشتینە بنکەکەو لەبن ‏کەلۆزێکدا دایاننام، زۆرم سەرما بوو، بەدوو بەتانی دایان پۆشیم دڵۆپ، .. دڵۆپ ئاویان بەگەرومدا ‏دەکرد، خواردنم پێ نەدەخورا، گوێم لێ بوو مام ڕۆستەم وتی: (شێرکۆ جدیو هەڵکەوتی ‏موهەندیسء شێرزاد عەلی ڕەمەزان کەرکووکی) ی شەهیدکران، هاوڕێکانم دووفەردەکایان هێناو لەم ‏لاو ئەولای وڵاخێک دایان مەزراند، نەقالەکەیان لەسەر بەست، ئێوارەکەی شەهید حەمە ڕەشء وکاک ‏عوسمانی حاجی مەحمود پەیوەندیان لەگەڵڕ شەهید سەید محەمەدو شەهید مەلا ئەحمەدو کاک ‏عەدنانی حەمەی مینا کرد، بەجیهازی تەلەفۆنکن ئاگاداریان کردنەوە چەند وڵاخێک بهێنن و بێنە ‏گوندی (مارف سیدە) شەو لەوێ یەکمان گرتەوە بەڕێکەوتین بۆ پەناگاکەیان لە پشت گوندی ‏‏ (حەمەی عەبدولکەریمە سوور) ، قەرەوێڵەیەکی قەیدیان لەوێ بۆ پەیداکردم، کاک عەدنانی حەمەی ‏مینا بەئامێرو کەل وپە لی پزیشکیی دەرمانی لابوو، برینەکانی بۆپاک دەکردمەوەو تەداوی دەکردم، ‏تەختەیەکیان لەملاوئەولای قاچم لەسەر شێوەی (ل) بەست، شەوو ڕۆژێک لەوێ مامەوە پاشان ‏گواستیمانەوە بۆ پەناگەکەی شەهید مەحمودی مامە عەزەو کاک حەمە پاریاوڵەیی، ‏کەکونە سوچڕێک بوو گەورەیان کردبوو لەنزیک گوندی (مراوە) ، لەوێ مامەوە، حاڵم بەرەوخراپی ‏دەچوو، دوژمن بەبەردەوامی بۆ ماوەی (72) کاتژمێر کێوماڵی سەراپا گەرمیانی کرد.‏
لەفەتاحەوە بۆ ڕەنج
لەئێستگەوە گوێم لێبوو وتی (لەفەتاحەوە بۆ ڕەنج، بەپەلە پەیوەندی بەباوکی (تایلان) وە بکەن، ‏فەتاح ناوی کاک نەوشیروان بوو، (رەنج) یش شەهید جەباری حاجی ڕەشید بوو، باوکی ‏‏ (تایلان) یش خۆم بووم، چونکە کاک نەوشیروان ناوی منداڵەکەمی دەزانی، شەوی 1415-10-1988 ‏هەواڵی ڕووداوەکەو برینداربوونی من و هاوڕێکانم لەلایەن کاک عوسمانی حاجی مەحمودەوە ‏بەهۆی کاک خەلیفە کەناوی (محەمەد مەحمودو خەڵکی کەلارە، نێرا بۆ ڕێکخراو بەهۆی ‏کەمتەرخەمی هەڤاڵێکی ڕێکخستنەوە نامەکە دواکەوت لە 19-10-1988 گەیشتە دەستی هاوڕێ ‏کامل (حەمە ڕەشید شەریف) جێگریمەڵبەندی ئێستای شارەزوورو ئەویش گەیاندبوویە ڕێکخراوی سلێمانی، لە 20-10-1988 کاک نەوشیروان مستەفا لەنامەکەیدا داوای لەرێکخراو ‏کردبوو، کەدەبێ بایەخێکی زۆر بەچارەسەرکردن وگەیاندنم بەسەرکردایەتی بدرێ.‏
لەدەواجنەکەوە گەیاندیانە سلێمانی
کەرتی شەهید سەرکەوت، کاک شێخ سدیق ناسراو بەهاوڕێ شاهۆیان بەناوی نهێنی ‏‏ (د.مەحمود) ەوە ناردە ناو پارتیزانەکان و ماوەیەک تیماری کرد، کەگەڕابوەوە کاک ئازاد پێ وتبوو: ‏‏ (بەرێکخراوی سلێمانی بڵێ بمگەیەننە شار) د.مەحمود لەکەلارەوە گەڕایەوە، کاک ئازاد ڕۆژبەڕۆژ ‏حاڵی خراپ تر دەبوو وتی: (ئێمە لەبەر دڕندەیی دوژمن خۆمان لەکونە سوچردا حەشاردابوو، ‏سوچرەکانیش لەترسی ئێمە، لەنزیکمانەوە خۆیان شاردبوەوە (20) ڕۆژ زیاتر بەدەم ئازارەوە ‏لەوێ مامەوە) .‏
‏+ لە27-10-1988 کاک عوسمانی حاجی مەحمود نامەیەکی بۆ حەمەڕەش شەریف (هاوڕێ کامل) ‏ناردبوو، باسی ڕێگایەکی گونجاوی کردبوو، کەکاک ئازادی پێ بگەیەننە شار، لەنامەی ‏‏29-10-1988دا کاک عوسمان باسی ئەوەی کردووە (کەئێمە دەتوانین بە7 کاتژمێر کاک ئازاد ‏لەوشوێنەوە بگەیەنینە شوێنی مەبەست، دەبێ ئێوە ئۆتۆمبیل ئامادە بکەن، چونکە دوژمن ‏دەیزانی کاک ئازاد بریندارکراوە و بەشوێنیدا دەگەڕێ، کەرتی شەهید سەرکەوت لەڕێی کاک سدیق ‏سەعید (هاوڕێ سوپاوە وەرەقەی (طبی) یان بۆ کاک ئازاد ئامادەکردبوو، کە گوایە لەئۆتۆمبیل ‏وەرگەڕاوەو پێویستی بەوە هەیە بنێرێ بۆ سلێمانی) .‏
‏+ ئەو دەمانەی پارتیزانەکان دەیانویست کاک ئازاد بگوێزنەوە، سوپاو گەلە جاش هەموو ‏گەرمیانیان کێومال کردبوو، شەوی 67-11-1988 شەهید حەمەڕەشء شەهید سەید محەمەدو ‏شەهید مەحمودی مامە عەزەو کاک عەدنانی حەمەی میناو کاک عوسمانی حاجی مەحمودو چەند ‏پارتیزانێکی تر کاک ئازادیان گەیاندە دەواجنەکەی (حەمەی وەلی) ، مام زۆراب و هاوسەرەکەیو ‏کوڕەکەی زۆر بەمیهرەبانییەوە خزمەتی کاک ئازادیان کردووە.‏
‏+ کاک کارزان ئیسماعیل ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دابوو بەکاک (حەمە لەتیف) ، (هاوڕێ فوئاد) خۆشی ‏سواری ئۆتۆمبێلێکی سوور بوو، لە سلێمانییەوە بەرەو کەلار بەڕێکەوتن، کاک حەمە ڕەشید ‏لەئاوەخوێڕی دابەزیبوو، ئەوانی تریش چووبوون بۆ کەلار، شەو لەوێ مابوونەوە، پارتیزانەکان ‏ئازادیان سپاردبوو بەکاک حەمە ڕەشید، جەمالی خوشکەزاشیان لا بەجێ هێشتبوو، شەوەکەی ‏هەرسێکیان لەوێ مابوونەوە، کاتژمێر 6ی بەیانی کاک کارزانء کاک حەمە نوریو کاک حەمەرەشید ‏ئیجازەی عەسکەریو کتابی نەخۆشخانەیان بۆ ئامادەکردبوو، کاک ئازادیان خستبووە ناو ‏ئۆتۆمبیلە سوورەکەی کاک کارزانەوەو کاک حەمە نوری و کاک حەمە ڕەشیدو کاک حەمە لەتیف ‏بەئۆتۆمبێلێکی تر لەدواوە چاودێرییان کردن کاک حەمە ڕەشید بەجەمالی وت: جارێ تۆ لێرە بە ‏باجارێ کاک ئازاد بگەینین، دوای دێمەوە بەشوێنتا، کاک کارزان کاک ئازادی گەیاندە ماڵی شەهید ‏جەبار، شەهید جەبار ناوچەوانی ماچ کرد، کاک حەمە نوریو کاک حەمە ڕەشید گەیشتنە ئەوێ، ‏پاشان کاک ئاکۆ محەمەد وەهبی و کاک عەزیز عومەریش سەردانی کاک ئازادیان کرد، دوای ‏نیوەڕۆکەی شەهید بەکری دارتاش معاون دکتۆرێکی هێنا بۆ تیمارکردنی برینەکەی، شەوەکەشی ‏شەهید جەبار لەرێگای (شێخ عومەری مەحوی) یەوە، د. سەروەری حەمەی دەروێش کەریمی هێنا ‏بۆ بینینی.‏
‏+ بەیانییەکەی کاک کارزان، کاک ئازادی گواستەوە بۆ ڕانیە، شەهید حاجیو شەهید مستەفا ‏کەرکووکی بەنهێنی حمایەی بوون، شەوەکەی لە ماڵی شەهید حاجی مانەوە، پاشان کاک کارزان ‏بردی بۆ ماڵی مامۆستا عومەری برای کاک ئەحمەدە بچکۆل لەقەڵادزآ، هەر لەوێ عەبدلڕەحمانی ‏برای حسێن جنوبی و د. محەمەد قادر مینە تیماریان کرد.‏
ڕێکخستن ویستبوویان لەڕێگای دۆڵی (زەنان) ەوەکاک ئازاد بگەیەننە سەرکردایەتی، بەڵام ئەو ڕێگایەشیان کارێکی دژواربوو، دکتۆرە دۆستەکان ویستیان قاچی ببڕنەوە، بەڵام خۆی ڕازی نەبوو، ‏پاش دوو هەفتەی تری ئازارو چاوەڕوانی لەقەڵادزێوە گەڕاندیانەوە بۆ سلێمانی بۆ ماڵی کاک ‏سامان مەولود.‏
شەهید بەکری دارتاش وەرەقەیەکی لای (د. ئازاد ئیسماعیل حەقی) بۆ بڕی، ئێوارەیەکی درەنگ ‏شەهید جەبارو کاک شاسوارو کاک سامان مەولود کاک ئازادیان برد بۆ عیادەکەی، دوای ‏فەحسەکەی، د. ئازاد بەئینگلیزی هەندێ قسەی لەگەڵ شەهید جەباردا کردبوو، پێی وتبوو (گەر ‏چەند ڕۆژێکی تر نەشتەرگەری بۆ نەکرێ، تووشی نەخۆشی (گەنگرین) دەبێ) ، بۆیە شەهید جەبار ‏وتی (دەبێ هەرچۆنێک بێ ببرێتە بەغدا لەوێ چارەسەری بۆ بکرێ ئەرکەکەشی دەکەوێتە سەر ‏شانی هەموومان) .‏
شەهید جەبار بڕیاریدابوو، کاک ئازاد ببرێتە بەغداو پەیوەندی بە د.خەسرەو گوڵ محەمەدەوە ‏کرد کەئەو دەمانە لێپرسراوی نهێنی ڕێکخستنەکانی ناو بەغدا بوو، داوای لێ کردبوو، پسوڵەی ‏دکتۆرێکی پسپۆڕی بۆ وەربگرێ. ئەویش هەر ئەو ڕۆژە سەردانی (د، مضفر کرکچی) خاوەن ‏نەخۆشخانەی (نینوی للکسور) ی کردبوو، وتبووی (خزمێکی نزیکم لە سلێمانییە و، پێویستی ‏بەنەشتەرگەری هەیە) ئەویش ڕازی بوو بیبینێ، شەهید سەید حاجی و شەهید مستەفا کەرکووکی، ‏پسوڵەی عیادەی (گبیو عدم تعرچ) ێکیان بۆ ئامادەکردبوو، شەهید جەباریش پسوڵەی ‏نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی بۆ بەدەستی هێنابوو، کە ئاڕاستەی دکتۆرەکانی بەغدای ‏کردبوو.‏
بەیانی 29-11-1988 کاک مستەفا ئیبراهیم دەروێشء کاک حەمە نوریو کاک حەمە ڕەشید ‏شەریف، کاک ئازادیان لە ماڵی کاک سامان مەولود سواری ئۆتۆمبیل کرد بەرەو بەغدا، ئەو ڕۆژەش ‏سەدام ڕووی کردە میسر، شەوەکەی لە ئوتێل (شط العرب) مانەوە، هەر ئەو شەوە شەهید ‏جەباریش گەیشتە بەغدا، ئێوارەی دوایی د.خەسرەو کاک ئازادیان گەیاندە ژووری (د. مضفر بۆ ‏فەحس) ، بەڕێکەوت ئەو ڕۆژە کوردێکی خۆفرۆش لەهەمان عیادە دابوو، بەڵام کاک حەمە نوریو ‏هاوڕێکانی کارێکی وایان کرد هەست بەهیچ نەکات.‏
د. مضفر کە کاک ئازادی بینی سەری سورماو تووڕەبوو، وتبووی چۆن تا ئێستا لە سلێمانی هیچی ‏بۆ نەکراوە، نەشتەرگەرییەکەی زۆری تێدەچێ، ئەویش بۆ ئەوەی هەست بەهیچ نەکات معامەلەی ‏لەگەڵ دا کردبوو، دواتر ڕێککەوتن بە (3) هەزار دینار نەشتەرگەری بۆ بکات، شەوەکەی کاک ‏شاسواری لامایەوە، هەموو جۆرە فەحسێکی بۆ کرد، لەنیوەڕۆی (1-12-1988) دوای (52) ڕۆژ ‏برینداری کاتژمێرێک زیاتر لەژووری نەشتەگەری مایەوە، نەشتەرگەریەکەی (11) تەقەلڕ بوو، (6) ‏شیشیش بەقاچیەوە بەبرغوو بەسترابوو بۆ ئەوەی ئێسکەکانی ڕابگرێ و نەجوڵآ کەهۆشی هاتەوە ‏د. مضفر چووەتە ژوورەکەیەوەو وتبووی (ئێستا لەکوێی، وتویەتی لەژوورەکەی خۆم دام) .‏
بۆ سبەی شەو کاک ئاکۆ محەمەد وەهبی لای مایەوەو برادەران گەڕانەوە، لە 14-12-1988، د. ‏خەسرەو و کاک ئاکۆ کاک ئازادیان لە نەخۆشخانە دەرکرد، بردیانە ماڵی دایکی د. خەسرەو ‏لە گەڕەکی (مدینة الثورة) ، دواتر بردیانە ماڵێکی تر پاش (10) ڕۆژ (مەلیحە خانی) هاوسەریو ‏هەردوو منداڵەکەی هێنران بۆ لای، چەند جارێکیش شەهید جەبارو شەمام خان و کاک حەمە نوریو ‏هاوڕێ مراد سەردانیان کردووە، پاش مانگێک د.خەسرەو شوێنەکەی گۆڕیو کاک ئازادو هاوسەرو ‏منداڵەکانی بردە ماڵی هاوڕێیەکەی لەدەرەوەی بەغدا، هەموو پێنج شەموانێک د.خەسرەو کاک ‏ئازادی دەبردە لای د. مضفر، پاش سێ مانگی تەواو بۆ دواجار بەبەنج شیشەکانیان لەقاچی ‏دەرهێنا.‏
لەبەغداوە گەیشتە قاسمە ڕەش
لە 1-3-1989دا شەهید جەبارو شەمام خان کاک ئازادیان لەبەغداەوە بەرەو سلێمانی و ماڵی ‏خۆیان بەڕێ کرد، کاک ئازاد کراسێک و پانتۆڵێکی لەبەرکردبوو، عەینەکێکی لەچاوکردبوو، کاک ‏حەمە ڕەشیدیش هاوسەرەکەیو هەردوو منداڵەکەی (هەڵۆو لاوێن) ی گەیاندبووە سلێمانی، ‏بەیانیەکەی کاک کارزان بەئۆتۆمبێلەکەی کاک ئازادی بەرەو قەڵادزێ برد، لەبەر جاشەکان ‏بەکەنەکەوەدا ڕۆیشتن دوو تەواری دەستیان لێ ڕاگرتبوو، کاک کارزانیش دابەزیو بەوریاییەوە ‏پێی وتبوو: (نەمزانی جەماعەتی خۆمانن وامەزانی ڕەبایەکەی ئەو بەرمانن) سندوقی ‏ئۆتۆمبیلەکەی بۆ کردبوونەوە، وتبوویان بڕۆن، گەیشتنە قەڵادزێ، لەڕێگا کاک سەید قادری باوکی ‏کاک مستەفاو کاک ئەحمەد خۆیان بەحیزبی دیموکراتی ئێران ناساند، کاک ئازاد نامەیەکی بۆ (د. ‏سەعید) نووسی بوو، (باسی تراجیدیای کارەساتەکەو برینداری خۆیو بۆ کردبوو، پێی وتبوو ‏ئێستا پێویستم بە هاوکاریتان هەیە، بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەهەڤاڵ نەوشیروان ‏مستەفا) ەوە بکەن ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ گەیاندنی کاک ئازاد، جلی خاکی خۆیان بۆ ‏هێناو لەبەری کرد، کاتژمێر (7) ی بەیانی بەئۆتۆمبیلەکەی خۆیان کاک ئازادیان گەیاندە دوا ‏سەیتەرە، عەسکەرێک لەوێ وەستا بوو، کە دەیانژمێرێ (9) کەس بوون وتبووی بڕۆن ‏تاگەیشتبوونە سونێ لەوێوە کاک ئازاد بەهەردوو دارشەقەکەیەوە سواری وڵاخێک بووەو ڕووی ‏کردبووە قاسمە ڕەش.‏ [1]
ئەم بابەتە 17,231 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبوکی عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
2. ژیاننامە نەوشیروان مستەفا
1. شوێنەکان کۆیە
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 20-07-1988
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 11-10-1983
3. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 23-08-1988
4. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 19-09-1988
1. کورتەباس نامەکەی ئەڵڵایی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-11-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 17,231 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.111 KB 29-11-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
فەلاح میسری
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
پیاوێک لەسەر تراکتۆر لە تیلەکۆ
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
وێنە و پێناس
ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە شاری سەقز
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
دینا حسێن
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
کورتەباس
شیعرەکانی ڕامیار مەحموود وەرگێڕدرانە سەر زمانی فارسی و لە پەرتووکێکدا چاپ کران
وێنە و پێناس
قوتابیانی قوتابخانەی شۆڕشی گوندی قەمەری شارەدێی شوانی کەرکووک
وێنە و پێناس
چەند یاریزانێکی زۆرانبازی لە شاری سەقز ساڵی 1979
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سەددام حسێن بە جلوبەرگی کوردیەوە، و چەند بەسەرهاتێک بە دەنگی فەرەیدون عەبدولقادر
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی کورد کە وەسفی سەددام حسێن دەکەن و پشتگیری لێ دەکەن
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند پێشمەرگەیەک، کە کاریان لەگەڵ ڕژێمی بەعس و سەددام حسێن کردووە
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی کچانی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گۆرانی ئەحمەد شەماڵ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاخ و لەناو بەفردا، زستانی ساڵی 1987
25-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
25-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ئاوارەبوونی کوردانی باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی 1991
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
عەباس بایز باڵوو کاتی قسەکردن بۆ برا پێشمەرگەکانی ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دەنگی سەردەمی شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,800
وێنە
  113,262
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,145
ڤیدیۆ
  1,690
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,982
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,404
عربي - Arabic 
32,812
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,311
فارسی - Farsi 
11,683
English - English 
7,820
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,911
پەرتووکخانە 
26,171
کورتەباس 
19,234
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,077
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,149
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,546
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,537
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,464
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
969
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
198
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,799
IMG 
208,607
∑   تێکڕا 
244,489
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
فەلاح میسری
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
پیاوێک لەسەر تراکتۆر لە تیلەکۆ
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
وێنە و پێناس
ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە شاری سەقز
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
دینا حسێن
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
کورتەباس
شیعرەکانی ڕامیار مەحموود وەرگێڕدرانە سەر زمانی فارسی و لە پەرتووکێکدا چاپ کران
وێنە و پێناس
قوتابیانی قوتابخانەی شۆڕشی گوندی قەمەری شارەدێی شوانی کەرکووک
وێنە و پێناس
چەند یاریزانێکی زۆرانبازی لە شاری سەقز ساڵی 1979
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!