دانیشتووی: #میراوێ#، #شنۆ#
بەرپرسایەتی: ئەندام
ساڵی ماڵاوایی: 1385 (2006)
کورتەیەک لە ژیان و بەسەرهاتی شەهید حاجی سەید عەلی ئازەری
لە بەرە بەیانێکی مانگی گوڵانی 1319 کۆچی لە گوندی هێ یە هەڵکەوتوو لە بناری چیای سەرکەشی کێلەشین لە دەڤەری شاری شنۆی سەر سەوز چاوی گەشی بە ڕووی دوونیای ڕوون دا هەڵێنا، وتین و گوڕێکی زێدەی خستە ناو دڵی دایک و باوکی.
سەید عەلی وەک باقی منداڵانی گوند نشینی سەردەمی خۆی هەر لەیەکەم ساتەکانی فەهم کردنیەوە هەژاری و چەوسانەوەی بو بە ئاوێتەی ژیانی و لە گەلیانا گۆش کرا!. هێشتا تەمەنی چەند ساڵان بوو کە بنەماڵەی کاک سەید ئەحمەد واتا باوکی سەید عەلی دەکەونە بەر ڕق و کینی درەبەگی گوندی هێیە و بە ناچاری ئەم گوندە جێ دەهێڵن و لە گوندی میراوێ ی شنۆ دەگیرسینەوە.بەهۆی خەراپی بواری پەروەردە و گوێنەدانی ڕژیمە یەک لە دووای یەکەکانی حاکم بەسەر کوردستاندا و نەبونی قوتانخانە لە ئاوایی میراوێ بە داخەوە هاوڕێ سەید عەلی وەک زۆر یەک لە منداڵانی کوردستان نەیتوانی لە نێعمەتی خوێندن بەشدار بێ. بوواری ژیانی سەخت و پڕ لە تەقلای وەرزێڕی هەر زۆر لە زووەوە جەستەی شلکی زۆر بێ ڕەحمانە هاڕی و لە هەمو خۆشیەکی دەورانی منداڵی بی بەش کرد.
[1]