سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە.
کەسێک سەری ژان بکات پەڕۆی تێوەدەپێچێت، یان ئازارێکی هەیە و خۆی لەگەڵی دەڕوات، واتە: هەرچیت پێویست نەبوو، بەکاری مەهێنە، بۆ ئەوەی تووشی دەردەسەری نەبیت. ئیشێک ببێتە مایەی شەڕ و نەهامەتی، خۆتی مەخەرە ناو یان لەسەر قسەیەک هەڵمەدەرێ کە پەیوەندی بەتۆوە نییە.[1]