ڕێوی بە کونا نە ئەچوو شتێکیشی بەست بەخۆیەوە.
هەندێکجار گەڵاوگۆڵی وشک لە قاچی ئاژەڵ دەئاڵێت، توانای خۆ ڕزگارکردنی نییە، بۆ هەر جێگەیەک بچێت خشەخش لەگەڵ خۆی دەیبات، پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە خۆی لە شوێنێکدا میوانداریی کرابێت، بە ئاستەم جێی ببێتەوه، کەسێکیشی شوێن خۆی خستبێت. [1]