ئەوەی دەتگرێنێت دۆستە، ئەوەی کە پێت پێ ئەکەنێ دوژمنتە.
هەموو کەسێک بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا هەم دۆست و هەم دوژمنی هەیە، دۆستەکان پشتوپەنای دەگرن و دوژمنەکانیش دژی دەوەستن، مەبەست لەوەیە کە دۆست هەمیشە خەمخۆرە، هاوڕێکانی کە کەموکوڕی ئاگاداردەکاتەوە. بەڵام دوژمن فریودەرە و لە دۆخی خراپدا پێتپێدەکەنێت.[1]