ئاشی نەزان، خوا ئەیگێڕێ.
بە کەسێکی گێلۆکە و نەزان یان تەممەڵ و خواپێداو دەوترێت کە بەرپرسیارییەتی گەورەی هەبێت، شارەزایی لە ئیش و کاری خۆیدا کەم بێت یان هەر هیچ شارەزاییەکی نەبێت، هەر چەندە گلەیی و گازیندەی خەڵک و دەوروبەری لەسەر بێت بەڵام ئیشی بڕوا و نەوەستێ.[1]