قسە یان لە شێت یان لە مناڵ.
هەموو ڕووداوێک لە کۆمەڵگەدا کە ڕوودەدات، هەر کەسێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەشێوەیەکی جیاواز لەوانی تر باسی دەکات، تەنیا کەسە ڕاستگۆگان وەک خۆی دەیگێڕنەوە، مەبەست لەوەیە کە قسەی ڕاست و درووست لای دوو جۆر کەسایەتییەیە (شێت و منداڵ) چونکە بێ پێچ و پەنان و بێئەملا و ئەولا چی بزانن دەیڵێن.[1]