تاژی: فەرهەنگی خاڵ
تامی: جۆرە سەگێکی باریکی تیژڕەوی ڕاوییە
تاژی: هەنبانە بۆرینە
کوردی: تاخی، سەگی قەد باریک بۆ ڕاو
فارسی: تازی شکاری
تاژی: فەرهەنگا کانی
تانجی، سەگی ڕاو
تاژی: فەرهەنگی شێخانی
تەعژی • تانجی • تاجی • سەگی نێچیروڕاوە
تاژی دوو جۆری هەیە:
– تاژی بەڕیشۆل: ئەو تاژیەی هەندێ مووی لەسەر گێو و سەر پێیەکانی هەیە
– تاژی ڕووت: ئەو تاژییەی هیچ مووی نییە لەسەر گێو و لەسەر پێیەکانی
ئەو تاژییە دزیەتییە [گەدا، ل53]
خەریک بووم ڕاگرم دوو گۆڵە تاجی [تاریک و ڕوون، ل151]
تاجی و تۆلەیان بانگدەکرد ئەوبەر ئەو بەرە [تحفە، ل317]
tajî فەرهەنگا دەستی
cureyekî heywanên nêçîrê yî sivik û zirav e; dişibihe kûçikan lê pir beza ye
me girt tajî , derket toltajî
[1]