لەشاری سلێمانی لە دایک بووە
ئەندازیاری ئەلەکترۆنی لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا خوێندووە لە ساڵی 1967
ماستەری لە دیجیتاڵی ئەلەکترۆنیدا خوێندووە لە ساڵی 1969
لە 1973 بۆ 1974 دا وانەی بیرکاری و ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی وتووەتەوە
لە ساڵانی 1974 تا 1978 وەکو ڕاوێژکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ئیشی کردووە
لە ساڵی 1980 بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی سیستەمدا بەدەست هێناوە لە زانکۆی سێتی لە بەریتانیا
لە ساڵی 1992دا جێگری وەزیر بووە لە یەکەم کابینەی حکومەتی کوردیدا
لە 1994 تا 2003 وەکو ڕاوێژکار/پسپۆڕی سیستەم ئیشی کردووە
ساڵی 2004 خانەنشین بووە بەهۆی نەخۆشیییەوە
سەدان وتاری جۆراوجۆری نوسیوە
خاوەنی 3 پەڕتوکە
1- کوردی سۆرانی بە ئەلفوبێی لاتینی یەکگرتو بۆ ئەوکەسانەی کە ئینگلیزی زوبانن، لەهەموو وڵاتانی جیاهاندا دەست دەکەوێت. 5 جار لەچاپدراوە لە ساڵی 2000 وە
2- یاداشتی ڕەئوف حیلمی، بەزمانی ئینگلیزی لە ساڵی 2007 دا
3- گاسنی سەرهێڵی دیموکراسی ڕاستەوخۆ Real-Tine On-Line Direct Democracy لە ساڵی 2008 دا