ئەسفەناج، گیایەکە گەڵا پان، لاسک ناسک و باریک و گوڵەکەی هێشوویی یە و ڕەنگی سەوزە. لە چێشت لێناندا بەکاری دێنن. ئەسپەناخ زۆر بە کەڵکە و ئاسنی زۆر، ماگنسیۆم Magnesium، پوتاسیۆم Potassium و ڤیتامینەکانی A، B و C و مەوادی دیکەی تێدایە. لە بەر ئەوە لەم گیایەدا ئاسنێکی زۆر هەیە بۆ کەم خوێنی زۆر بەکەڵکە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە ڕۆماتیسم و بەردی گورچیلە و بەردی سپڵ یان هەیە، باش نییە. ڕازی لە سەر ئەسپەناخ دەڵێ، خواردنی بۆرانی ئەسپەناخ و کەنگر بۆ نەخۆشی نەمی ئێسکەکانی لەش زۆر باشە و چارەسەری دەکا. ئەگەر ئەسپەناخ لەگەڵ گوڵی گیای هەمیشەبەهار دا بکوڵێنین و بەیانیان پاڵاوتەکراوەکەی بخۆینەوە بۆ ئێشی کلیت و گاستریت زۆر بەکەڵکە. یان ئەگەر پاڵاوتەکراوی ئاوی ئەسپەناخ لەگەڵ ئاوی هەنار دەبنە هۆی پاک کرنەوە خوێن و پەڵەی سەر نینۆکەکان لادەبا. لە تۆوی ئەسپەناخ دا موسیلاژێکی زۆر هەیە و هەربۆیە دەبێتە هۆی بڕینی یاو و لەرز. بە فەرانسەیی پێی دەڵێن Espinard. ئەسپەناخ چەند جۆری هەیە.