لە زاری خۆیەوە:
کوورتەیەک لە ژیان:
لە ڕێکەوتی#01-07-1956# هاتوومەتە ئەم دنیایە.
ڕووداوەکانی ژیان ئەوەندە زۆرن، خۆ ئەگەر هەموویان بنووسینەوە، لە ناوەرۆکی نووسینەکان دوور دەکەوینەوە.
بەڵام هەر ئەوە دەڵێم: کە بەندە، محەمەد پشدەریم و لە وڵاتی ئوسترالیا دادەنیشم و ئەو وڵاتە، وەک دایکێکی دڵ پڕ لە سۆز و میهرەبان، لەناو باوەشی گەرمی خۆیدا حەواندوومێەوە و سەرجەم دەرگاکانی ژیانی بۆ من و هەزارن کەسی وەک من کردووەتەوە و هەموو دەرفەتێکی بۆ ڕەخساندووم کە گرنگترینیان ئازادی بیرکردنەوەیە.
هەر بۆیە منیش سوودم لەو ئازادیە وەرگرت، کە ئەگەر هیچی تریشم لەدەست نەیەت کە بۆ وڵاتەکەی خۆمی (کوردستان) بکەم، لانی کەم بتوانم لە ڕێگای نووسینەکانمەوە، خزمەتێک بە خوێنەرانی خۆشەویست بکەم. هەروەها لە ڕێگەی ئەوانیشەوە، بە سەرجەم دانیشتووانی نیشتمانەکەم.
مەبەستیشم لە نووسین و چاپ کردنی بەرهەمەکانم، جگە لە خزمەت کردن و هاوسۆزیم بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، هیچی تر نییە.
هەر بۆیە، لەسەر ئەرکی خۆم بەرهەمەکانم چاپ دەکەم و بەبێ بەرانبەر پێشکەش بە خوێنەرانی خۆشەویستی نیشتمانەکەمیانی دەکەم.
هیوادارم ئێوەی خۆشەویستیش، بەدڵێکی گەورە، ئەو دیاریەم لێ قبووڵ بکەن و لە کەموکوورتییەکانیشم ببوورن. چونکە هەرکەسێک، هەر ئەوەندە دەکات کە لەتوانایدا هەیە.
هیچ گومانیشم لەوەدا نییە، کە هەرکەسێک شتێکی بچووک بکات، دوا جار پێکەوە، زۆرمان کردووە. [1]
محەمەد پشدەری
ئوسترالیا
#11-02-2022#