پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاتی کارکردن لە درووستکردنی بەنداوی دوکان ساڵی 1959
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
منداڵێک هۆنراوە بۆ کورد و کوردستان دەڵێت، ساڵی 1979
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,838
وێنە
  113,283
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,177
ڤیدیۆ
  1,709
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
عەلامە ئەحمەدی موفتی زادە
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 2
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

عەلامە ئەحمەدی موفتی زادە

عەلامە ئەحمەدی موفتی زادە
کاک ئەحمەدی موفتیزاده؛ دڵسۆزی کورد و کوردستان
نوسینی: بورهان محەمەد ئەمین خاوەنی تەفسیری ئاسان بۆ قورئان
کاکە ئەحمەد: سوێند بە خوا ئەگەر دانە دانە بمانکوژن، بە ڕەوای نازانم دەست بدەینە چەک، با شەهید بکرێینو سینگمان خوێناوی بێت باشترە لەوەی دەستمان خوێناوی بێت بە خوێنی خەڵکانێک کە نامانناسنو نازانن ئێمە چەندە دڵسۆزی ئەوانو گەلی کوردستانین، جیهادی ئەمڕۆی ئێمە جیهادی خۆگریو ئارامگرتنە.
سەرەتای ژیانی
کاکە ئەحمەد لەنێو خێزانێکی دیندار و خواناسدا لە ساڵی 1936ی زاینیدا لە شاری سنە هاتۆتە دنیاوە، لە تەمەنی منداڵیدا لای باوکی فێری خوێندەواری بووەو تێکەڵی فەقێکانی حوجرەی کردووە پەیوەندی لەگەڵ مزگەوتی (دار الاحسان)ی سنەدا گەرمو گوڕ بووە، بەتایبەتی چونکە باوکی زانایەکی بەناوبانگ بووەو بەردەوام لە پەنجا فەقێ کەمتری نەبووە.
هەر لە تەمەنی هەرزەکاریدا کەسایەتییەکی هەستیار بووەو زۆر بەزەیی بە چینی هەژارانو چەوساواندا هاتۆتەوە، بەتایبەتی لە ماڵیان چاپەزو ئاشپەزو خزمەتگوزار هەبووە، باوکی لە زانا دەوڵەمەندەکان بووە.
خۆی بۆی گێڕامەوە: کاتێ کە یەکێک لەو خەڵکە مەحرومە شتێکی دەشکاند، من پێم دەوت: هەرکەسێک سەرو دڵی گرتی بڵێ ئەحمەد شکاندوویەتی.. ئیتر بەو ڕەفتارە سەرسام بوونو زۆر خۆشیان دەویستم.. هەروەها بە سروشت سوپاس بۆ خوا هەرچی فیزو خۆ بەگەورەزانینە لە دڵو دەروونمدا جێی نەدەبۆوە.. لەبەر ئەوە بە گشتی خۆشەویست بووم لای هەموو ئەوانەی کە بەرخوردم لە تەکیاندا هەبوو.
خۆی بۆی گێڕامەوە
جارێکیان ئەفسەرێکی پایەبەرز کرابوو بە فەرماندەی بنکەی سەربازی سنە، ڕۆژێکیان باوکم پەیوەندی پێوەکردو بۆ نێوڕۆخوانێک داوەتی کرد.
سەرەنجام حاڵەتی نائاسایی لە ماڵەوە بەڕێ دەچێت، جۆرەها خۆراک ئامادە دەکرێت اسرافو تبذیر کە خۆشیم لێی نەدەهات بە ئاشکرا دیاربوو، بەتایبەت کە بیر دەکەمەوە لەو خەڵکە مەحرومو بێ بەشەی کە بەزەحمەت بە نانەسکی دەژین.
سەرنجم دا سفرەکە زۆر بەدیققەت ڕێک دەخەن، پێنج جۆر گۆشت بە جۆرەها شێوە ئامادە کرابوو، پێنج جۆر برنج لێنرابوو، جگە لە جۆرەها شلەو جۆرەها زەڵاتەو سەوزەو..شتی تر. هەر بۆیە لە ناخی خۆمدا بڕیارمدا: شەرتبێ دەمی لێ نەدەم.
سەیر لەوەدابوو کاتێ ئەفسەرەکەو هاوەڵانی هاتن سەرسام بوونو دیاربوو سفرەی وایان نەدیبوو، بۆیە کەس دەمی لێ نەدا، تا وێنەگرێک دێتو وێنەیەک لە سفرەو خوانەکە دەگرێت.
ئیتر لەناخمدا دەکوڵامو بڕیارمدا هەر کە سنە بەجێبێڵمو بەشوێن زانستی شەرعیدا بگەڕێم..!!
لە کوردستانی باشووردا
لە سەرەتای پەنجاکاندا کاکە ئەحمەد سنوری بەزاندو لە کوردستانی خۆرهەڵاتەوە ڕووی کردە کوردستانی باشوورو لێرە بە خزمەت هەندێ لە زانایانی تەوێڵەو بیارەو هەڵەبجە شاد بوو، کە بەناوبانگترینیان (مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس) بوو، هەروەها سەردانی ژمارەیەک لە دێهاتەکانی ئەو ناوچەیەی کردووە بە مەبەستی خوێندن یان سەردانی دۆستانو هاوەڵانی.
لە ڕەمەزانەکانیشدا دەبووە مەلای ڕەمەزانو هەر ساڵەی لە ئاواییەکی شارەزوردا ڕەمەزانی بەسەر دەبردو جەژنی بۆ خەڵکەکە ساز دەدا.
ساڵێکیان ڕێی دەکەوێتە یەکێک لەو دێهاتانەو لە وتاری جەژندا کورتە بابەتێکی قیامەت پێشکەش دەکاتو هانی خەڵکەکە دەدات بۆ دەستپاکیو دورەپەرێزی لە حەرامخۆری. نمونەیەک دەهینێتەوەو دەڵێت:
ئەی موسڵمانینە.. کەس لە قیامەتدا لەبەردەم دادگای پڕِ لە دادی خواییدا ناتوانێت نکوڵی لە هیچ کام لە کردەوەکانی بکات، چونکە دەستو چاوو قاچو پێست... هەموو دێنە زمان، شتە دزراوەکان دێنە مەیدانو شایەتی لەسەر دزەکە دەدەن.. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بزنێکی دزی بێت بزنەکە دێتە مەیدانو شایەتی لە دزەکە دەدات!!
جا فەرمووی: هەرکە ئەمەم وت، کابرایەک وتارەکەی پێبڕیمو وتی: مامۆستا.. مامۆستا.. بەڕاست خوای تەعالا بزنەکە زیندوو دەکاتەوەو ئاوا دەیهێنێتە مەیدان..؟! وتم: بەڵێ: دڵنیابە، کابرا وتی: سا بەخوا شتێکی باشە، منیش ڕیشی دەگرمو دەیدەمەوە دەست خاوەنی!!
ئیتر خەڵکەکە هەموو دایانە قاقای پێکەنین، جا کە پێکەنینەکەیان نیشتەوە تێم گەیاندن، قیامەت شوێنی لێپرسینەوەیە هیچ کردەوەیەک لە خوای گەورە پەنهان نیە، چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە.
کەوا و سەڵتەکەی
دوای دوو سێ ساڵ هەواڵ دەچێتەوە بۆ ماڵی باوکی کاکە ئەحمەد دەربارەی کەواو سەڵتەی شڕو پێناویەکەی ئەوانیش سەریان سوڕ دەمێنێ، چونکە بەردەوام پارەو پووڵی بۆ دەنێرن کە خزمەتی خۆی پێ بکات، بەڵام کاکە ئەحمەد کەسایەتییەکی بەخشندەو هاوەڵدۆست بوو، ئاسوودە نەدەبوو پۆشاکی تازەی لەبەردابێتو هاوەڵەکانی گیرفانیان بەتاڵ بێ، بۆیە دەیبەخشییەوە بەسەریاندا.
تا سەرەنجام باوکی یەکێک لە خزمانی بەتایبەتی نارد بە هەندێ پارەوە تا لە سلێمانی کەواو سەڵتەی تازەی بۆ بکڕێت.. خۆی دەڵێت:
ئیتر خزمەکە لەکۆڵم نەبۆوە دەستی بەرنەدام تا کردمی بە شاری سلێمانیداو کەوا و سەڵتەی تازەی بۆ کڕیم.
گەڕانەوە بۆ شاری سنە
کاکە ئەحمەد دەڵێت: دوای چەند ساڵێک هەستم کرد شتێک لە زانستە شەرعییەکان شارەزابووم بڕِیارمدا بگەڕێمەوە بۆ شاری سنە، کە گەیشتمە ئەوێ دایکو باوک و خزمان پێشوازییەکی گەرمیان لێ کردم..
دوای چەند ڕۆژێ لە خزمەت باوکمدا چووین بۆ مزگەوتی (دار الاحسان) نزیکەی پەنجا فەقێیەک ئامادەبوون کە باوکم ڕۆژانە دەرسی پێ دەوتن، دیاربوو دەیویست تاقیم بکاتەوە بۆیە وتی: ئەمە ئەحمەدی کوڕِمەو چەند ساڵێکە لە کوردستانی عێراقە، لەوە دەچێت بە زانستێکی فرەوە گەڕِابێتەوە، حەز دەکەم لەمەولا لەباتی من ئەو وانەتان پێ بڵێت، پێم باشە هەر ئێستا ناوی خوای لێ بێنێو ڕووی تێ کردمو وتی: فەرموو ئەحمەد بزانم..
کاکە ئەحمەد فەرمووی: منیش ناوی خوام لێ هێناو زۆر بە جوانیو ڕێکوپێکی وانەکانم وتەوە، هەستم دەکرد کە هەر هەموو تەوفیقاتی ئیلاهی بوو، چونکە من خۆم ئامادە نەکردبوو بابەتەکەش قورس بوو، ژمارەی فەقێکانیش زۆر بوونو هەموو لە ئاستێکی بەرزدا بوون.
جا وەکو شێوازێکی نوێ وتم: جا ئێستە کێ شتێک تێنەگەیشتووە، یان پرسیارێکی هەیە، با بفەرموێ!!
بەو شێوەیە وانەکە تا نزیکی نیوەڕۆی خایاند دوور لە بێزاریو ماندوو بوونو بێتاقەتی.
پاشان سەرنجی باوکم دا ڕەنگی گەشابۆوە هەر سوپاسی خوای دەکرد، دوایی وتی پێم: ئەحمەد گیان لە ڕاستیدا من ویستم تاقیت بکەمەوەو بڕوام وا نەبوو ئەوەندە زانستی شەرعیت بەدەست هێنابێت، ئیتر لەمەودوا لەم کارە پیرۆزەدا دەبێ بەردەوام بیت.
ئەندامێتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
کاکە ئەحمەد جگە لەوەی کەسایەتییەکی زانای لێ دەرچوو، هەستو سۆزێکی نەتەوایەتیشی بۆ دروست بوو، چونکە گەلی کوردی دەبینی چەوساوەو بەشمەینەتە، خوێندنو نووسینی بە زمانی خۆی لێ قەدەغە کراوە، هەر بۆیە پەیوەندی کرد بە پارتی دیموکراتەوەو بوویە ئەندامێکی چالاک لە نێو ڕیزەکانیداو وەکو نوسەرێک بەشداری دەکرد لە بڵاوکراوەکانیدا.
هەر بۆیە دوای ماوەیەک زانراو دەستگیرکراو لە گرتووخانەیەک لە تاران بەندکرا.
لە گرتوخانەدا
لەنێو بەندیخانەدا کاکە ئەحمەد ڕەوشت بەرزیو دینداری پێوە دیاربوو، ئەوانەی ئاشت دەکردەوە کە دەبووە کێشەیان، بەرخودانی هەبوو زۆرجار بەشە خۆراکەکەی خۆی دەبەخشی بە کەسێک کە بەشی کەم بوو یان تێری نەدەخوارد، هەروەها لەگەڵ هەندێ کەسایەتی ئاشنایەتی پەیدا کرد، وەکو (حجةالاسلام باهنر) کە دواتر بوو بە سەرەک وەزیران.. پرسیم لە کاکە ئەحمەد: ئەی ئەم ڕێبازی ئێستات چۆن گرتەبەر..
فەرمووی: لە کاتی زیندانی کردندا بووم شەوێک خەونێکی سەیرم بینی: بە خزمەت پێغەمبەر درودو سڵاوی خوای لەسەر گەیشتم، ئەو تەشریفی دانیشتبوو، منیش وەکو منداڵێکی تەمەن حەوت هەشت ساڵان دەستم خستبووە سەر شانی پیرۆزی، ئەویش قورئانێکی بە دەستەوە بوو، هەوڵی دەدا قورئانم بە وردی فێر بکات.. چەند ئایەت و سورەتێکی پێ وتم، کتوپڕ خەبەرم بووەوە، خەوم زڕا، هەستم بە گۆڕانێکی زۆر دەکرد لە دڵ و دەرونمدا، ئەسرین لە چاوانم باری، لە دڵی خۆمدا دەموت: ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە من شارەزاییم لە قورئان کاڵ و کرچ و کەمە، دەبێ لەمەودوا بە وردی سەرنجی بدەم و بیکەمە پەیامی ڕزگاری بۆ گەلەکەم.
ئەو شەوەم بە شەونوێژ بەسەربرد و دیمەنی پێغەمبەر درودو سڵاوی خوای لەسەر هەر لەبەر چاوان بوو، کاتێ قورئانم دەخوێند لە نوێژەکاندا دەتوت تازە دەیخوێنمو نەمخوێندووەتەوەو نەمبیستووە، دوایی کە ڕۆژ بۆوە هەوڵمدا قورئانێکم پەیدا کردو دەستم کردە دەورکردنەوەو تێفکرینو ڕامان لە ئایەتەکان، دەمخوێندەوە، بیرم دەکردەوە لە فەرمانەکان تا چ ئاستێک منو ئەو خەڵکە پابەندین پێوەی!!
هەستم کرد لە شوێنی ئایەتەکاندا کە مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژوو گیرۆدەی دەستی ستەمکارو ملهوڕەکانە.
مرۆڤایەتی دوو دەستەی سەرەکیە لەلایەکەوە..
هەیانە ئیماندارو دەستو دڵپاکو خواناسە. هەشیانە بێ ئیمانو دڕندەو خوێنڕێژو ناپاک، لەلایەکیتریشەوە دەستەیەکیان مستکبرو زاڵمو ستەمکار، دەستەیەکیش (مستضعف)و چەوساوەو لاوازو گەلەکەی منیش لەم دەستە دوانییە دەهاتە بەرچاو بۆیە بڕیارمدا هەر کە ئازاد کرام هەوڵ بدەم بەم قورئانە گەلەکەم ڕزگار بکەم.. ئەوسا ئیتر شێوازی گفتوگۆم گۆڕی، سەرەتا ژمارەیەکی کەمم لە خزمانو دۆستان کۆکردەوە بە دەوری خۆمدا دەستمان کرد بە خوێندنی قورئانو لێکدانەوەی واتاکانی.. دوای یەک دوو ساڵ کە زۆر بووین بینایەکمان بەکرێ گرتو ناومان نا (مەدرەسە قورئانی سنه) هەفتەی جارێک بۆ برایانو جارێکیشیان بۆ خوشکان، دوای نوێژی عەسر تێیدا کۆدەبووینەوە، سەرەتا دەستم کرد بە وتنەوەی (پێشەکی تەفسیری فی ظلال القرآن)ی سەید قوتب لە چەند وانەیەکدا، لەوەودوا هەر لە ڕوانگەی قورئانەوە، باسی کێشە کۆمەڵایەتیو سیاسیو ئابوورییەکان هاتنە نێو دەرسەکانەوە..
لەلایەن دەزگای ساواکەوە پێمان زانرا، چەند جار بانگیان کردم.. جارجار بە تەماعی ماددی هەوڵیان لەگەڵدا دەدام کە یان وازبێنم، یان هاوکاریان بکەم!! پاشان کە سوودی نەبوو کەوتنە هەڕەشەو گوڕەشە... لەو ڕۆژگارەدا هاوسەرەکەم توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووبوو، وتیان دەیبەین بۆ ئیسرائیل بۆ چارەسەری بەمەرجێ تۆ یان وازبێنی یان هاوکاریمان بکەیت..
بەڵام من هەمیشە پێم دەوتن من وانەی قورئان دەڵێمەوە ئێوەش وەرن قورئان فێربن!
دوای ماوەیەک زانیم کە بزوتنەوەیەکی ڕزگاری خوازی لەنێو شیعە مەزهەبەکاندا هەیە بۆ بەرپاکردنی حکومەتێکی ئیسلامی لەئێراندا کە بە ڕابەری ئایەتوڵڵای خومەینییە، بۆیە منیش پەیوەندیم پێوە کردو نامەم بۆ ناردو پشتیوانی گەلی کوردی موسڵمانم بۆ باس کرد لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا.
سەرەنجام چەند قوتابخانەیەکی ترمان لە مەریوانو چەند شارێکیتر کردەوەو چەندین مامۆستاو قوتابیو ڕۆشنبیر بەدەوریدا کۆبوونەوە.
سەرەتای شۆڕش
لە کۆتایی ساڵی 1978 دا سەرەتای شۆڕش دەستی پێکرد، لە تارانو تەبرێزو ئەسفەهان، خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی، لە کوردستانیش هەندێ جموجوڵ دەستی پێ کردو شریتێکی زۆر کە دژی ڕژێمی شا بوو بڵاوکرایەوە..
سەرەنجام شۆڕش سەری گرتو ئایەتوڵڵا خومەینی گەڕایەوە بۆ تاران، لە گۆرستانی بەهەشتی زەهرا وتارێکیدا، یەکسەر دوا بەدوای ئەو کاکە ئەحمەدی موفتیزادە، وتارێکی پێشکەش کرد، بەڵام بەهەر هۆیەک بوو پەردەیەکیان هێنا بەروویداو هەر دەنگەکەی دەبیسرا.
لە کوردستاندا
دوای چەند مانگێک لەسەرانسەری ئێراندا ڕیفراندۆمێک ئەنجامدرا بۆ بەدەست هێنانی ڕای جەماوەر بۆ کۆماری ئیسلامی، لە کوردستانیشدا ڕایەکی زۆری بۆ کۆکرایەوە..
شایانی باسە لەو ڕۆژگارەدا حکومەت متمانەی بە لایەنگرانی کاکە ئەحمەد هەبوو، بۆیە پۆستی فەرمانداری (قائیقام)و پۆستی شهرداریو پەروەردەو فێرکردن (آموزش و پرورش)ی بەوان سپاردو دواتریش پارێزگاری (استاندار)ی کوردستان یەکێک لەلایەنگرانی مەدرەسەکەی کاکە ئەحمەد بوو لە هەمانکاتدا گروپە مارکسییەکان ڕەشبین بوونو چاویان بە ئیسلامدا بەگشتی هەڵنەدەهات، هەر بۆیە لە هاوینی 1979ز پەلاماری بنکەیەکیان دانو 13 کەسی تێدابوو 11ی شەهید کراو یەکێک کە بە سەختی برینداربوو پاشان ڕزگاری بوو لەگەڵ یەکێکی تریاندا.
لە هەندێ لە شارەکانیتریش یاخی بوون لە دەوڵەت بەرپابوو ئایەتوڵڵا خومەینی پەیامێکی دەرکردو داوای لە سوپاو سوپای پاسدارانو جەماوەر کرد هەڵمەت بەرن بۆ ڕزگارکردنی کوردستان لە چنگی لەخوا بێخەبەران؛ ئیتر ئەوەبوو لە ماوەیەکی کەمدا هەموو چەکدارەکان بە ناچاری پەنایان برد بۆ حکومەتی بەعس کە دوژمنی سەرسەختی گەلی کوردی عێراق بوو..
بەڵام دوای چەند مانگێک کەوتە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو نەیارانەداو سەرەنجام ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە بەشێک لە کوردستانیان پێ بسپێرن.
ئەوانیش دژ بە ئیسلام بوون بەگشتیو شوێنکەوتووانی کاکە ئەحمەد بەتایبەتی، هەر بۆیە لایەنگرانی کاکە ئەحمەد ئەوەیان کە ناسراو بوون ناچاری کۆچ کردن بوون بۆ کرماشانو هەندێ شوێنیتر.
یەکەم دیدارم لەگەڵ کاکە ئەحمەددا
نووسەری ئەم بیرەوەرییانە لە 16-09-1979 داوای زەحمەتێکی زۆر گەیشتە مەریوانو لەوێ دەرفەتم بۆ ڕەخسا کە هەندێ چالاکی ئەنجام بدەم لە (مەدرەسەی قورئان)ی مەریوانو ڕادیۆدا، بەڵام دوای مانگێک کە ئەو ڕێککەوتنەی باسمان کرد ڕوویدا، بۆ ئەوەی جارێکی تر خوێنڕێژی ڕوو نەدات، بڕیار درا ڕوو بکەنە کرماشان.
جا لەوێ لەگەڵ چەند برایەکدا چووین بۆ سەردانی کاکە ئەحمەد.
شایانی باسە بەندە نامەیەکی (مامۆستا سەڵاحەدینم)پێ بوو کە تێیدا هەندێ پێشنیاری نووسیبوو بۆ کاکە ئەحمەد لەگەڵ پێناسینی بەندەدا، سەرەتا زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی هەموومانی کرد.. پاشان کە نامەکەی خوێندەوە زیاتر بەخێرهاتنی کردمو فەرمووی لە ئەیامێکی پر لە تقلباتو سەیردا هاتوون ان شاءاللە بەخێرو سەربەرزی هەموولایەک دەگوزەرێ!
پاشان کە زانی برایان بڕیاریان داوە بچن بۆ تاران بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی میللەتو مانگرتن لە شورای ئیسلامیو دیدار لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشدا بیرێکی قووڵی کردەوەو فەرمووی: کارێکی چاکو بەرەکەتدارە انشاءاللە، بەڵام وریابن با کارەکانتان هەمیشە بە مەشورەتو پرسو ڕا بێت، ڕۆژنامەنووسان دێن بۆ سەردانتان دوو کەسی قسەزان دیاری بکەن بۆ گفتوگۆو وەڵامدانەوە..
ئیتر لەوێ داخوازییەکان لە نامەیەکدا ڕێکخراو بۆ پۆستەریش خاڵە گرنگەکانی نووسراو لەسەر دیواری هۆڵی پشودان لە ئەنجومەن هەڵواسرا کە گرنگترینان:
• چاک کردنی مادەی 12 بوو کە مەزهەبگەرایی تێدا نەهێڵرێ.
• لابردنی ستەمی میللی، مەزهەبیو تەبەقاتی(چینایەتی).
• گرنگیدان بە ئاوەدانی کوردستان لە ڕووی بەرپاکردنی کارخانەو تەندروستیو خوێندنەوە.
• داننان بە مافی حوکمڕانی(خودموختاری) بۆ کوردستان.
بەڵام دوای یەک مانگ مانگرتنو ڕۆژانە گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی حکومەتدا، هیچ وەڵامێک نەدراینەوە، ناچار ڕوومان کردە چەند شارێک، بە مەرجێک لە یەکتری دانەبڕێین، ئێمە کە گروپێکی 15 کەسی بووین ڕوومان کردە شاری ئەسفەهانو لەوێ هەندێ لە برایان چەند نامیلکەیەکیان ئامادە کرد بەناوی (یەکێتی لاوانی موسڵمانی کوردستان)، هەروەها هەندێ وانەی ڕۆژانەو ئەنجام دانی نوێژەکان بە کۆمەڵو وتارو نوێژ لە ڕۆژانی هەینیدا ڕێکخرا.
ئەوسا لە جەژنی ڕەمەزاندا بە سەردان گەڕاینەوە بۆ کرماشان بەتایبەت چونکە زۆر تامەزۆری دیداری کاکە ئەحمەد بووین، کە گەیشتینە ئەوێ دیاربوو ئەویش تامەزرۆی دیداری ئێمە بوو، بۆیە پێشوازییەکی گەرمی لێکردینو هەندێ بابەتی ئیمانی لە ڕوانگەی قورئانو ژیاننامەی پێغەمبەری -درود و سڵاوی خوای لەسەر- لەکاتی جیاجیادا بۆ باس کردین، خانوویەکی کۆنی جولەکەیەکیان گرتبوو بەکرێ، هەندێ شوێنی نهێنی سەیری تێدا بوو کە دوای چەند مانگێک پێی زانرا... لەوێ لەکاتی خۆیدا بانگ دەدراو نوێژەکان هەندێ جار بە ئیمامەتی کاکە ئەحمەدو هەندێ جاریش بە ئیمامەتی بەندە ئەنجام دەدرا.
شەوێکیان لە خزمەتیدا چووین بۆ سەردانی کۆمەڵێک لە لایەنگرانی لە بنکەیەکدا.. زۆربەیان قوتابی دانشگاو مامۆستا بوون. دیاربوو وانەیەکی حەفتانەی هەبوو، بابەتێکی بەپێزی ئامادە کردبوو، لەژێر ناونیشانی (دینو ئینسان) لە کۆتاییدا عەرزم کرد ئەگەر مۆڵەت بدەن حەز دەکەم لەنێو ئەم برایانەدا بمێنمەوە..ئەویش بێ وەستانو دوو دڵی فەرمووی: ئەمە فڵانە کەسەو لە کوردستانی عێراقەوە هاتووە وای دانێن کە خۆممو بەردەوام لە خزمەتتان دام، سودی لێ وەربگرنو گوێ بیستی ڕێنموییەکانی بن.
لە تاران
دوای چەند مانگێک لەنێو ئەو برایانەدا فرسەتم هێنا نامیلکەیەکم ئامادە کرد دەربارەی ژیاننامەی (پێشەوای شەهید حەسەن ئەلبەننا) و بردم بۆ تاران بۆ بەچاپ گەیاندنی.
کاکە ئەحمەدیش لە تاران بوو، چووین بۆ خزمەتیو کاتێکی پڕ بەرەکەتمان پێکەوە بردە سەر، هەندێ بابەتی ئامادە کردبوو دەربارەی هەوڵو کۆششەکانی بۆ چاکسازی لە کۆماری ئیسلامیدا بۆ تەرجومە کردن بۆ عەرەبیو ناردمان بۆ چەند گۆڤارێکی ئیسلامی دەرەوە..
هەروەها نامیلکەکانی پێشەوای شەهیدم بە دیاری بۆ برد جگە لە چەند وتارێکی ڕۆژانی هەینی خوالێخۆشبوو (عەبدولحەمید کوشک).
بەرپا کردنی کۆنفرانسێک بۆ ئەهلی سوننە
کاکە ئەحمەد هەمیشە لە بیری ئەهلی سوننەدا بوو بە گشتیو گەلی کوردی موسڵمان بەتایبەتی، زۆر هەوڵی دا کە ڕێرەوی دەوڵەت مەزهەبی تەسک نەبێتو ئیسلامییەکی پڕ لە دادو خەمخۆری چەوساوان بێت، هەمیشە دوپاتی دەکردەوە کە ئاینی ئیسلام لە مەزهەب گەورەترە.
کۆتا وتاری لە (حوسەینییەی ئیڕشاد) کە مزگەوتێکی گەورەیە لەناو جەرگەی تاراندا پێشکەش کردو لە هەوڵەکانی بۆ چاکسازی دواو لە کۆتاییدا نائومێدی خۆی ڕاگەیاند.
لەوەودوا کاکە ئەحمەد پەیوەندی کرد بە کەسایەتییە ناودارەکانی ئەهلی سوننەوە لە کوردستانو سیستانو بلوچستان.
پاشان لە تاران کۆبوونەوەیەکی چەند ڕۆژەی ئەنجامدا، سەرەتاکەی خۆی لە ماوەی چوار کاتژمێردا لە هەوڵەکانی خۆی دواو هەڵوێستی حکومەتیشی باس کرد.
پاشان گەلێک بابەت تاوتوێ کرانو (شەهید ناسری سوبحانی) پەسەند کرا بە هاوکاری کاکە ئەحمەد لەگەڵ چەند کەسێکی تردا.
شایانی باسە ئاگاداری وەزارەتی کشوەر (ناوخۆ) کرابوو دوو نوێنەریان وەکو چاودێر ئامادە بوون..
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بەیاننامەیەکیان ئاراستەی حکومەت کردو لەتوێیدا نیەت پاکیو دڵسۆزی خۆیان دووپات کردەوە لەگەڵ جەخت کردنەوە لەسەر داواکارییەکانی ئەهلی سوننە بە گشتیو لابردنی ستەم لەسەر سەرجەم نەتەوەکان بەتایبەتی.
هەڵوێستی کاکە ئەحمەد دەربارەی (جیهاد)
لەو ڕۆژگارەدا کە کۆمەڵە مارکسییەکان دەسەڵاتیان هەبوو بەسەر هەندێ شارو شارۆچکەی کوردستاندا دەستیان کرد بە دژایەتی ئیسلامو ڕەوشتە بەرزەکان بە گشتیو لایەنگرانی کاکە ئەحمەد بەتایبەتی، هەردوو خانەوادەی (شبلی) و (نمکی) کە هەر یەکەیان ژمارەیەکیان لە ژێر ئازارو ئەشکەنجەدا لێ شەهیدکرا، جگە لە شەهیدکردنی چەندەهای تر بەشێوەیەکی دڕندانە.
بێ گومان ئەو هەڵوێستەی مارکسییەکان بوو بە هۆی جۆشو خرۆشی دەروونی لاوانی لایەنگرانی کاکە ئەحمەد بەتایبەتی چەکیش ئاسان بەدەست دەهات، تا ئەوانیش تۆڵەی شەهیدان بکەنەوە و سنورێک دابنێن بۆ سەرکەشی مارکسییەکان.
دیار بوو کاکە ئەحمەد ئەو کاردانەوەیەی بە هیچ شێوەیەک لا پەسند نەبوو، هەتا کار گەیشتە ئەوەی کە هەندێکیان هاتن بۆ لای بەندەو دوای باسکردنی بارودۆخەکە داوایان لە بەندە کرد کە پەیامەکەیان بگەیەنم، چونکە دەیانزانی کاکە ئەحمەد ڕێزی تایبەتی هەیە بۆمانو ڕەنگە گوێ بیست ببێ.
شایانی باسە منیش ڕام هەروەک ڕای کاکە ئەحمەد وابوو بەڵام لەبەر دڵی براکان پەیامەکەیانم گەیاند..
کاکە ئەحمەد بە هەندێ گرژییەوە فەرمووی: (سوێند بە خوا ئەگەر دانە دانە بمانکوژن، بە ڕەوای نازانم دەست بدەینە چەک، با شەهید بکرێینو سینگمان خوێناوی بێت باشترە لەوەی دەستمان خوێناوی بێت بە خوێنی خەڵکانێک کە نامانناسنو نازانن ئێمە چەندە دڵسۆزی ئەوانو گەلی کوردستانین، جیهادی ئەمڕۆی ئێمە جیهادی خۆگریو ئارامگرتنە.)
درێژەدان بە خەباتی سیاسی
لە هاوینی ساڵی 1982 کاکە ئەحمەدو ئەندامانی شوراکەی بڕیاریان دا کە درێژە بدەن بە خەباتی سیاسی، بۆ ئەو مەبەستە کۆنگرەیەکی فراوانیان بە ئاشکرا لە کرماشان سازداو سەرلەنوێ زانایانو کەسایەتییە خەمخۆرەکانی کوردستانو ناوچە سوننی نشینەکانیان کۆکردەوە کە ژمارەیان لە 200 کەس زیاتر بوو. سەرەتا کاکە ئەحمەد لەسەر کۆڵنەدانو خەباتی سیاسی ڕەخنەی ئاشکرای لە سەرانی دەوڵەتو هەڵوێستیان گرت.
کۆنگرەکە چەند ڕۆژێکی خایاندو، دەوڵەت بە پیلانگێڕو گێرەشێوێن ناوزەدی کردنو بڕیاری گرتنی زاناو کەسایەتییە ناودارەکانی دا.
کاکە ئەحمەدیش سەفەری کرد بۆ تاران تا لە نزیکەوە سەرانی حکومەت تێبگەیەنێ کە ئێمە پیلانگێڕ نینو داوای مافی ڕەوای خۆمان دەکەین، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە گرتووخانەدا توندکرا!!
لە بەندیخانەدا
کاکە ئەحمەد لە بەندیخانەدا نمونەی خۆگریو ئارامگری بوو، هەرکە هەلی بۆ بڕەخسایە ئامۆژگاری پاسەوانانو پاسدارانی دەکرد، هەرچەندە فەرمان وابوو کە لە شوێنی ناشایستەدا بەند بکرێ.. ئیتر ئەوەبوو سەرمای زستانو گەرمای هاوینو بێ خزمەتی کاری تێ کردو لە کۆتا ساڵی تەمەنیدا بە تەواوی تەندروستی خراپ بوو.. کاکە ئەحمەد نزیکەی 10 دانە ساڵ لە زینداندا مایەوه، زۆر کەم دەیانهێشت سەردانی بکرێت، سەردانەکانیش لە پشتی پەنجەرەوە بوو هەروەها دەبوایە بە تەلەفۆنو بە فارسی قسە بکەنو بۆ ماوەی چەند خولەکێکو چاودێریش بە دیارییەوە دەوەستا!.
شێعرەکانی لە زینداندا
لە زینداندا دوور لە براو هاوەڵانی، دوور لە خزمو خوێشانی فرسەتێکی فراوانی هەبوو بۆ بیرکردنەوەو تێفکرین، هەر بۆیە چەند نامیلکە شیعرێکی نووسی لە خۆشەویستی خوا گەورەو پێغەمبەری ئازیزو هاوەڵانی، کە هەندێکی دوای وەفاتی بوونە سروودی پڕ جۆشو خرۆشو تۆمار کرانو پەخش کرانەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتو باشووردا.
هەروەها شیعرەکان لە زەم کردنی ستەمکارانو زۆردارانی تێدابوو جگە لە بەزەییو سۆز بۆ هەژارانو نەدارانو چەوساوەکان.
شیاوی باسە شاکاری شیعرەکانی: ئەو نامیلکەیەیە کە بەناوی (مەولودنامه)وە هەندێکی گەیشتە دەست لایەنگرانیو بەداخەوە زۆر بەشی فەوتا، کە بەڕاستی ژیاننامەیەکی پڕ سۆزو جۆشو خرۆشو بە دەنگی یەکێک لە شاگردانی تۆمار کراوەو ژمارەیەکی زۆری لێ کۆپی کراوە.
مۆڵەت پێدانی
لە ساڵانی کۆتایی تەمەنیدا کە تەندروستی ڕوو لە خراپی بوو جارجارێک بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک مۆڵەتیان پێ دەداو لە ماڵی خزمانی لە تاراندا بۆ ماوەیەک دەحەوایەوە، جا هەر کە براو دۆستانو شاگردانو لایەنگرانی پێیان دەزانی دەستە دەستەو پۆل پۆل دەچوون بۆ سەردانی، ئەویش بەو حاڵەوە چەند بیتوانیایە گفتوگۆی بۆ دەکردن، وەڵامی پرسیارەکانی دەدانەوە، هانی دەدان بۆ تەقواو دینداری، بۆ پابەندبوون بە نوێژو ڕۆژووە فەرزەکان، هەروەها ئەنجامدانی سوننەتەکان..
جا سەیر لەوەدابوو ئا لەو فرسەتانەدا کەسانێکی گۆشکراو بە بیروباوەڕی مارکسی لە کوردستانی ئێرانو عێراقەوە سەردانیان دەکرد، ئەویش بە باسو خواسی پڕ لە زانستیو زانیاری قەناعەتی پێ کردنو پێی دەسەلماندن کە ئیسلام ئاینی ڕزگاریو سەرفرازیو پێکەوە ژیانو بەختەوەرییە بۆ هەردوو ژیان، بۆ دنیا پێش قیامەت.
یەکێک لەوانە بۆی گێڕامەوە کە من تەنها دوو سەعات بە خزمەتی کاکە ئەحمەد گەیشتم، هەرچی بیروبۆچوونە بەشێوەیەکی حەکیمانە هەڵیوەشاندەوەو ئاینی پیرۆزی ئیسلامی لەجێ دانا.
نوسینەکانی کاکە ئەحمەد
کاکە ئەحمەد لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا نامیلکەیەکی نووسی بەناوی (دایلەکتێکی ئیسلامی) کە ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە هەڵوەشاندنەوەی بیروباوەڕی ماددی (ماتریالیستی) و چەسپاندنی عەقیدەی ئیسلامی.
هەروەها چەند نامیلکەیەکی تریش بە چاپ گەیەنرا بە تایبەت ئەو نامەو بەیاننامانەی کە ئاراستەی سەرانی دەوڵەتی کردبوو دەربارەی کێشەی گەلی کورد و ناونرا (دەربارەی کوردستان) کە ژمارەیەکی زۆری بە چاپ گەیەنراو بڵاوکرایەوە لە سەرانسەری ئێرانداو لە توێیدا خەمخۆری کاکە ئەحمەد زۆر بەدی دەکرێت دەربارەی کێشەی ڕەوای گەلی کوردستانی ڕۆژهەڵات، جگە لەوانەش کاکە ئەحمەد نزیکەی 400 500 کاسێتی تۆمارکراوی ماوە جگە لە ژمارەیەکی زۆری تری کە فەوتاونو لەناوچوون یان باش تۆمار نەکراون، هەموویشی بە هەردوو زمانی کوردیو فارسی، هەروەها هەندێ ئایەت یان فەرموودەی هەڵدەبژارد و تەرجەمەی کوردی و فارسی لە ژێریاندا نووسی و فەرمانی دەدا ببێتە پۆسکارتو بڵاو بکرێتەوە: بۆ نموونە ئایەتی: (تِلْکَ الدَّارُ اڵاخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذینَ ڵا یُریدُونَ عُلُوًّا فِی الارض ۆڵا فَسَادًا ۆالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِینَ) سورەتی القصص ئایەتی83.
هەروەها فەرموودەی (لایدخل الجنة من کان فی قلبە مثقال ذرة من کبر)
زوهدو دنیانەویستی کاکە ئەحمەد
کاکە ئەحمەد تا لە سنەدا بوو ماڵەکەی کە بە میراتی بۆی مابۆوە، بارەگایەک بوو بۆ کۆبوونەوەو وانە خوێندنو چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، هەندێ ماڵە خزمی هەژاری لە دەوری خۆی کۆکردبۆوە.. پاشان کە کۆچی کرد بۆ کرماشانو هەمەدان ئەوی تریشی بەخشی بە یەک دوو ماڵی تر..
براکان هەوڵیاندا قەمەرەیەکی پەیکانی نوێی بۆ بێنن، بەڵام ئەو دەیفەرموو: ئەم پەیکانە عەیبی چییە، ئەوەتە دەڕوا بەڕێوە، ئەگەر پوڵتان فرەس بیدەن بە هەژاران!!
کاکە ئەحمەد لە خواردنو خواردنەوەشدا زۆر دەستی پێوە دەگرتو دەیوت: (ئێستە خەڵکانێکی زۆر لەم سەر زەمینەدا هەن نانە ڕەقیان بە زەحمەت دەست دەکەوێت، جا ئێمە کە ناتوانین بە هانایانەوە بچین، هیچ نەبێ با ئیسرافو زێدەڕۆیی تێدا نەکەین.)
لەبەر ئەوە کەم جار سێ جۆر خۆراکی دەخوارد، نانو چاو ماشی پێکەوە نەدەخواردو شاگردانیشی لەسەر پەروەردە دەکرد. میوەی گرانبەهاشی نەدەکڕیو دیاری بە دەگمەن وەردەگرت.
کاکە ئەحمەدو کۆمەڵی (اخوان المسلمین)
کاکە ئەحمەد برایانی زۆر خۆش دەویست، هەرکەسێک لەوان سەردانی بکردایە ڕێزی زۆری بۆ دەردەبڕینو هەمیشە لەنێو لایەنگرانیدا بە قەدرو ڕێزەوە ناوی دەبردنو بە مەدرەسەیەکی سەرکەوتووی دەزانی لە پەروەردەکردنداو هانی دەدان کە ئەوانیش قەدرو ڕێزیان بزانن.
کاکە ئەحمەد و سەفەری حەج
کاکە ئەحمەد لە حەفتاکاندا ئەو سەرفەرەی کردووەو چاوی ڕووناک بووەوە بە دیداری کەعبەی پیرۆز و شوێنی هاتنە دنیای (محەمەد).. بێگومان جارجار لە کەعبەی پیرۆز ڕادەماو بە قوڵایی مێژوودا ڕوودەچوو و بەسەرهاتی (ئیبراهیم و ئیسماعیل)ی دەهاتەوە بیر -سەلامی خوایان لەسەربێ- ئەسرینی ڕێزو خۆشەویستی بۆ دەردەبڕین.. سەفاو مەروەشی بە شەوقەوە ئەنجام دەداو نزای خێری بۆ هاجەرە خاتوون دایکی ئیسماعیل دەکردو دەچووە ئەو جیهانەی کە چۆڵەوانییەک بوو ئافرەتێکی باوەڕدارو منداڵێکی ساوا.. پاشان لە مینا(منی)یادی تاقی کردنەوە سەختەکەی ئیبراهیمو ئیسماعیلو هاجەرە خاتوونی دەکردەوەو نەفرینی لە شەیتان دەکرد.. جا کە گەڕایەوە بۆ مەککە بیری لە ڕۆژگاری هەتیویو بێ نازی محەمەد دەکردەوەو وردە وردە لە خزمەتیدا سیرەتی موبارەکی دەهێنایەوە یاد هەتا هاتنە خوارەوەی وەحیو پێغەمبەرایەتیو هەڵوێستی ملهوڕەکانی مەککەو تائیفو ئیسراو میعراج...
پاشان لە چوونی بۆ مەدینەدا بیری کردەوە بە چ زەحمەتێک ئەو ئازیزەو هاوەڵانی بەڕێزی ئەو ماوەیەیان بڕیوە تا ئاینیان سەلامەت بێو بە سەلامەتی بیگەیەنن بە نەوەی دوای خۆیان.. کاتێ کە گەیشتە مزگەوتی مەدینەو بە بەر ئارامگای سەرداری مرۆڤایەتیدا گوزەری کرد ئەسرینی لە دیدەی دەباریو نەیدەزانی چۆن ڕێزو خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو زاتەو ئەبوبەکرو عومەری یاوەری دەرببڕێت..
کاکە ئەحمەد و ڕادیۆی سنە
لە سەرەتای حەفتاکاندا کاکە ئەحمەد دوای قورئانی بەیانی بەرنامەیەکی هەبوو لە ڕادیۆی سنە و پەخش دەکرا، کە هەموو جارێک بریتی بوو لە پەخشانێکی جوانو پڕ مانا کە لە ناخی دەروونی پڕ لە ئیمانیەوە هەڵدەقوڵاو ناخی گوێ بیستی دەهەژانو نهێنی خۆیو بوونەوەری وەبیر دەهێنایەوە:
بۆ نموونە دەیفەرموو:
دیسان وا بەری بەیان ڕوبەندی لەسەر ڕومەتی هەستی لادا.هەستی سەری خەوان، تا جارێکی تریش سەرپۆشی تاریکی لە دیمەنی هەبوو لادا و هەبوو ڕەنگی ژیان وەرگرێتەوە..
دیسان تەلیسمی حەیات، ئەو تەلیسمە، کە نە تیشکی عەقڵی دەگاتێ، نە باڵی بەرزەفڕەی زانست شەپۆلی سیحراوی خۆی کشان لەسەرە گیانلەبەران، لە دێ لە بێستان، لە شار و لە دەشت و دەران، کە لە خەوی قورس ڕاچەنن بکەونە جموجۆڵ و هاتوچۆ بەشی خۆ لە سفرەی ڕاخراوی نیعمەتی جۆراوجۆر وەرگرن، قافڵەی ژیان تا ئەو شوێنەی بۆی دیاری کراوە وەپێشخەن.
خودایا، حیکمەتی تۆ بوو کە لە ڕەحمەتی تۆ بە گیاندارێک بەشێکیدا، دەنا هەموو هەر لەم ئاوو خاکەنو هەر بەم ئاوو خاکە زیندوون.
خودایا، ئەگەر ڕەحمەتی تۆ نەبا، نە ئاوو گڵ دەسەڵاتی گرتنو دانی حەیاتی هەبوو نە تەبیعەتو حەیات هێزی دروستکردنی ئەنواع.
ئەی ئینسان:
تۆش هەر لەم ئاوو گڵەیتو هەر بەم حەیاتەوە، تۆ کە بەشێکی لە گیاندارانی خاکی بیر لە دەسەڵاتی خاوەنی هەبوو کەوە کە تۆی هەر لەم تەبیعەتو حەیاتە دروست کردووە، با وەکو نەباڵی پەلەوەرو نە پەڕی ماسی پێداوی، دیسان توانای پێداویی کە لە ئەسێران بەرزتر هەڵدەفڕێت، و لە ماسیان توندترو توندتر مەلە دەکەیت..
کۆتایی ژیانی ئەم شێرە پیاوە
لە ڕۆژگاری کۆتایی تەمەنیدا نەخۆشی زۆری بۆ هێنا گەیەنرایە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران، یاران زۆر بۆی بەپەرۆش بوون، بەڵام ویستی خوا وایە کە دەبێ هەموومان یەکە یەکە بگەڕێینەوە بۆ لای، هەر بۆیە لە ساتێکی دیاریکراودا گیانی پاکی بەرزبۆوە بۆ لای پەروەردگاری مەزن، بۆ لای پێغەمبەرانو ڕاستگۆیانو شەهیدانو چاکان، کە بێگومان ئەوانە چاکترین یارو یاوەرن.
پاشان جەنازەی پیرۆزی هێنرایەوە بۆ شاری سنەو ویسترا بە دزییەوە ئەسپەردە بکرێت.. بەڵام جەماوەری موسڵمانی شاری سنەو دەوروبەری پێیان زانیو خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوەو بە ڕێزو قەدرێکی زۆرەوە بە دەم ئەسرینی سارێژەوە لە دیدەی برایانو خۆشەویستانەوە لە (گۆڕستانی حەمە باقر) لەناو جەرگەی شاری سنەدا ئەسپاردە کرا.
بەندە دوای 24 ساڵ لە دابڕان لە دیداری، سەردانی ئارامگەکەیم کرد.. ئارامگەیەکی سادەو ساکار ماوەیەک دانیشتم لە ژووری سەری یادگارییو بیرەوەری زۆر هات بە یادمدا، ئەسرینی ڕێزو خۆشەویستیم هەڵوەران بۆ برای گەورەو بێ نازم بۆ برای خەمخۆرو نەحەساوە لە دنیای فانیدا..
بە ئومێدی ئەوەی لە سایەی ڕەحمەتی خوادا.. بەندەش لەگەڵ ئەوو نموونەی ئەودا کۆبینەوە انشا و اللە، چونکە دڵم خۆشە بەوەی کە ئێمە لەسەر خۆشەویستی خوا کۆبووینەوەو کە جیاش بووینەوە هەر سۆزو خۆشەویستیمان بۆ یەکتری هەبوو، فەرموودەی (رجلان تحابا فی اللە اجتمعا علیە وتفرقا علیه) مژدەیە بۆ ئێمە مانان.
سا خوایە لە برای گەورەو ئازیزم خۆش ببیتو پلە بەرزەکانی فیردەوسی پێ ببەخشیتو یارمەتی پەیڕەوانیشی بدەیت بۆ پابەند بوون بە ئاینەکەتو یەک دڵیو یەک ڕیزی بکەیتە کاڵای باڵایان.
شایانی باسە کاکە ئەحمەدی دوای وەفاتی هاوسەری بە وەفای لە حەفتاکاندا، ژنی نەهێناو هەندێ جار هەڵوێستی جوانی ئەوەی باس دەکرد لە ڕۆژگاری نەهاتنیو نەهامەتیدا، تاقە یادگارییەک کە بۆی مابۆوە کوڕێکی ژیرە بە ناوی (حەمە ژیان).
تێبینییەکی گرنگ
ئەم چەند دێرە لە ژیانی کاکە ئەحمەد لە ڕوانگەی دیدو بۆچوونی بەندەوە ڕەنگە دەها هەڵوێستی ئیمانیو دڵسۆزی مەردانەی تری هەبێ کە لەلای دۆستانو لایەنگرانی هەبێو ئێمە نەمانبیستبێ.
لە ڕاستیدا ژیاننامەی تێرو تەواوی ڕەنگە لە چەند بەرگێگدا ئەگەر بنوسرێت ئەوسا لەوانەیە مافی خۆی بدەینێ.
پەیجی کاک ئەحمەدی موفتی زادە لە فەیس بوک : http://www.facebook.com/Moftizade
خستنە سەر ئنترنێت: پەشێو مەجید

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 11,194 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | پەیامی راستی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. ژیاننامە ئەحمەد موفتی زادە
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 16-09-1979
1. شەهیدان ناسر سوبحانی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 08-07-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 11,194 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 08-07-2012 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
فەلاح میسری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاتی کارکردن لە درووستکردنی بەنداوی دوکان ساڵی 1959
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
منداڵێک هۆنراوە بۆ کورد و کوردستان دەڵێت، ساڵی 1979
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,838
وێنە
  113,283
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,177
ڤیدیۆ
  1,709
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
فەلاح میسری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!