عیزەدین فەیزی کەسایەتییەکی گەورەی نیشتمانی و ڕووناکبیریی کوردستانە و لە چەند ڕشتەیەکی جیاوازدا خزمەتی زۆری بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە.
عیزەدین فەیزی عەبدوڵڵا عەبدولباقی ناوی تەواوی ئەم کەسایەتییە مەزنەیە و بەعیزەدین فەیزی ناسراوە. بەبنەچە دەچنەوە سەر زانای ئایینی ناودار مەلا جەرجیس ئەربیللی.
ساڵی 1917 لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە شارەکانی هەولێر و بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1939 خانەی مامۆستایانی لە بەغدا تەواوکردووە و هەمان ساڵ لە شاری هەولێر بە مامۆستا دامەزراوە و لە بوارەکانی خوێندن و پەروەردەدا وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار خزمەتی زۆری بەخوێندکاران کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/74103/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=عیزەدین فەیزی ئەفەندی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/74103/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵانی چلەکاندا یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی حزبی هیوا و بەرپرسی شاری هەولێری ئەو حزبە بووە.
بەهۆی هەڵویستە نیشتمانییەکانییەوە تووشی زیندان و دوور خستنەوە لە وەزیفە بووە.
مامۆستا عیزەدین فەیزی خولیای کاری نووسین و ڕۆژنامەگەری هەبووە و لە ساڵانی 1950- 1953 لەرۆژنامەی هەولێر کاری کردووە و ئەندامی دەستەی نووسەران و بەرپرسی بەشی کوردی ئەو ڕۆژنامەیە بووە.
هەروەها سەرۆکی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نووسەری نوێ بووە کە لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی هەولێرەوە دەرچووە.
مامۆستا عیزەدین ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە و پۆستی باڵای لەو دوو ڕێکخراوە پیشەییەدا وەرگرتووە.
مامۆستا فەیزی خاوەنی چەندین وتارو لێکۆڵینەوەی بەپێزە کە لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی سەردەمی خۆی بڵاوی کردوونەتەوە.
خاوەنی دوو پەرتووکیشە بەناوەکانی ( یەکێتیی نووسەران و دوو کۆڕ و ئەلفبێی کوردی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری) .
هەروەها چەند پەرتووکێکی پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانەکانی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
وەک ڕێزلێنانێک بۆ خزمەتەکانی ئەم کەسایەتییە گەورەیە لە ساڵی 1998 پەیکەرێکی لەسەر شەقامی شەستیی شاری هەولێر لە نزیک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ دانراوە و ئەو چوارڕییانەش کراوە بەناوی ئەوەوە.
مامۆستای پایەبەرز عیزەدین فەیزی لە #22-12-1985# کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی ئیمام محەمەدی شاری ھەولێر بەخاک سپێردرا و چووە دنیای نەمرانەوە.[1]