بەڕێزان کەسوکاری قوربانیانی جینۆساید
خوشک و برایانی بەڕێز
بەناوی گەلی ئامەد-ەوەو لەدڵەوە سوپاستان دەکەم بۆ ئەم داواتنامە پڕ لەواتا دارە. بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن لەپێشوازی بەشێک لەقوربانیانی کورد.
مخابن لەتورکیاو لەچوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە کەئێمە وەکو (کۆمەڵکوژی سیاسی) ناوزەدی دەکەین و زیاتر لە 10 هەزار سیاسەتمەداری کورد دەستگیردەکرێن و بەرەو زیندانەکان دەبرێن. لەمانگی 1ی ساڵی 2010ەوە، سەفەرکردن لەسەر بەندە بۆ دەرەوەی تورکیا قەدەغەکراوەو ناتوانم بچمە دەرەوەی تورکیا، واتە بەشێوەیەکی فیزیکی من نەمتوانی و ناتوانم لەگەڵ ئێوە دابم.
هەر بستێکی خاکی کوردستان بووە بەپشکی زوڵمی ستەمکاران و هەر بستێکی ئەم خاکە بەئێشو ژان و خوێن و زوڵم ئاو درا.
لەدەستپێکی سەد ساڵی سەدەی 20میندا کومەڵکوژی دژی گەلانی ئەرمەن و سریانی و کوردو کوردانی ئێزدی ئەنجامدرا. لەناوەڕاستی سەد ساڵدا جولەکەکان بوون بەقوربانی کومەڵکوژی. لەکوتایی سەد ساڵیشدا لەدژی گەلی کوردی بندەست جینۆسایدی ئەنفال و کیمیاباران ئەنجامدرا.
ئەم هەموو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدو قڕکردنە نەبینراو هەڵوەستەی لەسەر نەکراو حسابیشی بۆ نەکرا، وڵاتە گەورەکانی دنیاو هەموو لایەنێکیش لێی بێدەنگ بوون. بگرە ڕێخۆشکەریش بوون، بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی زیاترو خراپتر.
دڵنیام ئەو قوربانیدانەی لەگەرمیاندا بووە لەگەڵ هەڵەبجە، ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەنفال کە لەساڵی 1988 ئەنجامدرا، تاوانە گەورەکان، دەگمەنەکانی مرۆڤایەتی بەجیهان زیاتر ئاشکرا بکات.
من دڵنیام کارەساتی ئەنفال بیرخستنەوەیەکی گەورەو نوێ بۆ مرۆڤایەتی دروست بکات. لەڕێگای ئەم نامەیەوە، من دیسان و جارێکی تر قوربانیانی کارەساتی ئەنفال بەبیر دەهێنمەوە، بۆ خۆمان و بۆ جیهانیش. دەمەوێت بڵێم ئەم ئێشە پڕ بەئازارە لەدڵماندایە. هەر چەندە من بەجەستە لای ئێوە نیم بەڵام دڵ و هۆشم لەگەڵ ئێوەدایە.
رێزو حورمەتم پڕ بەدڵ گەرمی ئامەد-ی، دێرین بۆ هەموو ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە پێشکەشدەکەم، تکایە لێم قبوڵ بکەن.
دووبارە سڵاو لەدایکانی ئەنفال.
عوسمان بایدەمیر
سەرۆکی شارەوانی گەورەی شاری ئامەد
14-12-2012