سورچی هۆزێکی کوردی نیشتەجێی #باشووری کوردستان#ە، سورچییەکان بەزۆری لە شارۆچکەکانی #سۆران# و #ئاکرێ# و #شەقڵاوا# نیشتەجێن و بەشێکیان لەدەشتی #هەولێر#و #مەخموور# نیشتەجێن عەشیرەتی سورچی بەسەر دوو ناوچە دابەشبوون سورچی سۆران وسورچی #بادینان#، سورچی بادینان لە ئاکرێ و بجیل و #ڕۆڤیان# و گوندەکانی دەوروبەر نیشتەجێن، بەشێکی کەمیش لە #بەردەڕەش# نیشتەجێن. بەڵام سورچی سۆران لە #هەریر#، #خەلیفان#، #کەورگۆسک# و سۆران و مەخموور و گوندەکانی دەوروبەر نیشتەجێن سورچییەکان زمانێکی تاڕادەیەک جیاوازیان هەیە لە سۆرانی و بادین، زێی گەورە یاخود زێی بادینان سورچی بادینی و سۆرانی لەیەکتر جیادەکاتەو. شوێنی جوگرافیای ئەم عەشیرەتە لە ڕۆژهەڵاتەوە #سیدەکان# و قەزای سۆران و هەریر، لە باکوورەوە چیای #پیرس# و ئاکرێ لە ڕۆژئاواوە ڕۆڤیان و بەردەڕەش و لەباشور هەولێرو مەخمور عەشیرەتی سورچی بەیەکێک لە عەشیرەتە بەناوبانگەکانی باشووری کوردستان دادەنرێت، هەروەک لەسەرچاوە مێژووییەکان زۆر بەبایەخەوە باسی ئەم عەشیرەتە کراوە، بۆ نموونە (دەبلیۆ ئارهەی) حاکمی سیاسی هەولێر (لە ساڵی 1918 تاوەکو ساڵی1920) لەکتێبی (سنتان فی کردستان) زۆر بەتێرو تەسەلەی باسی ئەم عەشیرەتە دەکات و بەیەکێک لەگەورەترین عەشیرەتەکانی باشووری کوردستانی دادەنێت و لەوبارەیەوە دەڵێت: عەشیرەتی سورچی شوێنێکی دیاری هەیە، بەشێکیان لەباکووری زێی گەورە لەناوچەی ئاکرێ دەژین و بەشێکیان لەناوچەی ڕەواندوز، لەباشوور و لەباکوور خانەوادەیەک هەن کە لەبنەچەی یەکێک لە شێخەکانن. دەسەڵاتێکی گەورەیان پەیداکردووە بوونەتە خاوەن موڵک و سەرۆکایەتی، ئێستاش لقە کۆنەکان لەباشوور ماون و، هەموو موختارێکی گوندێک سەربەخۆیە، هەرچەندە کە هەمووان بەیەک پەیوەندی عەشایەریەوە بەندن.هەروەها بێیتەوە ئەم عەشیرەتە ساڵانە لە زۆر ناوچەی کوردستان ئاهەنگ و بۆنەی تایبەتی ساز دەکات، بە تایبەتی لە دەشتی قەراج و کەندێناوە و مەخموور، لیژنەیەکی تایبەتی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم عەشیرەتە دانراوەو ساڵانە ئاهەنگی فراوان ساز دەکات.سەبارەت بەناوی ئەم عەشیرەتە بۆچوونی جیاواز هەیە، وەکو هەندێک پێیانوایە کە ناوی سورچی لەناوی ناوچەیەک هاتووە بەناوی (سروج) کە کەوتۆتە #باکووری کوردستان# (تورکیا) پێیدەوترێت (دەشتا سروجی). هەندێکیش پێیانوایە ناوی عەشیرەتی سورچی لەناوی گردێک هاتووە بەناوی (زویر) یاخود (زویر جی) دواتر گۆرانکاری بەسەر ناوەکەدا هاتووەو گۆردڕاوە بۆ سورچی.ئەوەی جێگەی باسە عەشیرەتی سورچی لەچەند هۆزێک و بەشێک پێکدێت بەتایبەت لەبادینان وەک (مام سال -مام کرد- مام ساکی- مام بال- مام لەس- ماما نومەر- جاربوتی- توفه محەل- پيربال- عەلی خد- سينا- کەلەديری- شێخ زادە- شيخا). هەروەها لەناوچەی سۆران وەکو (مالە باس – مامە سام – وسوکاسی- کلو- بيافەی- دولە ديسوەی)و هەروەها چەند هۆزو عەشیرەتێکی دیکە هەن کە سەر بەعەشیرەتی سورچین.