بنەماڵە یان عەشیرەتی گەڵاڵی یەکێکە لەتیرەکانی هۆزی جاف کە گەورەترین هۆزی باشوری کوردستانە گوندی بنەماڵەی گەڵاڵی ناوی گردیشە بەڵام لەکۆندا ئەو گوندە بەهۆی کێشە لەنێوان دانیشتوانەکەی بوەتە دوو گوند یەکێکیان بەناوی گوندی گردیشی سەروو ئەوی تریشیان گوندی گردیشی خواروو.
هەردوو گوندەکە دەکەونە دەشتی هەولێر بەدووری 11 کیلۆمەتر لە ناوەند هەولێر بەپێی قسەی دانیشتوانی گوندی گردیشی سەروو پێش 200 ساڵ لەمەوبەر جولەکە هاتوونەتە ئەو گوندە لەبەر ئەوەی ئیش و کاری تێدا زۆربووە بۆیە ناونراوە گردیش.