محەممەد ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (بە فارسی: محمد ماجد مردوخ ڕوحانی، لەدایکبووی 1958) نووسەر و فەرهەنگنووسی کوردی خەڵکی سنەیە. لە کارە بەرچاوەکانی پیاچوونەوە و نووسینی مانا فارسییەکانی هەنبانە بۆرینە و سەرپەرشتیی نووسینی فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان و فەرهەنگی زانستگای کوردستانە، کە کوردی کوردییە. هەر وەها ماجد ڕۆحانی، جگە لە هەنبانە بۆرینە، سەرپەرەشتیی لەچاپ درانەوەی زۆربەی بەرهەمەکانی دیکەی مامۆستا هەژاری کردووەتەوە.
ژیان
لە 15ی حوزەیرانی 1958 (25ی ئازاری 1337 کۆچیی هەتاوی) لە سنەدا لە دایکبووە. کوڕی بابا مەردووخی ڕۆحانییە و دایکی لە بنەماڵەی مفتیزادەیە. تا دیپلۆمی بیرکاری، لە سنە خوێندوویە و لە زانکۆکانی کرماشان و تاراندا بەکالۆریوسی کیمیای وەرگرتووە. پاش چەند ساڵ کار لە بواری کیمیادا ڕوو دەکاتە کاری نووسین.[1]
بەرهەمەکانی:
فەرهەنگی سێ بەرگی، فارسی-کوردی
فەرهەنگی یەک بەرگی، فارسی-کوردی
فەرهەنگی گچکەی فارسی-کوردی
فەرهەنگی چواربەرگی، کوردی-کوردی، وێڕای هاوتای فارسی
دوو فەرهەنگی:
1. چوارزمانە (کوردی-فارسی-عەرەبی-ئینگلیسی)
2. فەرهەنگی سەرچاوە (کوردی-کوردی) وا بە دەستمەوە.
کاری تر، بێجگە فەرهەنگ نووسی:
وەرگێڕانی “تاریخ مشاهیر کُرد” سێ بەرگ، نووسینی بابەشێخ مەردۆخ ڕوحانی، بەناوی “مێژووی ناودارانی کورد” کە ئاکادێمیای کوردی لە هەولێر چاپی کردووە.
مقابلە و تصحیح دیوان مستورەی کردستانی (اردلان)، فارسی و کوردی.
ویرایش و نووسینی پێشەکی و پەراوێز، بۆ سەرجەمی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار.
بەرهەم هێنانی ئالبۆمی “شارەکەم سنە” هۆنراوەی مەحیەدین حەق شناس.
ئامادە کردنی کتێبی “کرد و کردستان، در هزارە های ماقبل تاریخ و عهد باستان” بەرهەمی بایەخداری ژیانی دوکتور ئیدیسیان، کە بە هۆی نەخۆشی، بۆی نەگەیشتبووە ئاکام.[2]