• فایەق هۆشیار مستەفا ساڵی 1922 لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە.
• هەر لە منداڵییەوە پیرەمێردی شاعیری گەورەی کورد کە باپیرییەتی بردویەتییە لای خۆی و بە کوردیی گۆشی کردووە.
• خوێندنی سەرەتایی لە ناوەندی سلێمانی تەواو کردووە.
• ئامادەیی لە بەغدا تەواو کردووە و هەر لەوێش چووەتە کۆلێجی حقوق و لە ساڵی 1944 لیسانسی یاسای وەرگرتووە.
• تا ساڵی 1947 لە سلێمانی پارێزەری کردووە.
• لەو ساڵەدا بووە.بە حاکم لە سلێمانی و پاشان لە #کەرکووک# و ئینجا لە #کفری#.
• یەکێک بووە.لە نووسەرانی گۆڤاری گەلاوێژو گۆڤاری (#نزار#).
• دۆستی دێرین و هاوڕێی خوالێخۆشبوو مامۆستا #ئیبراهیم ئەحمەد# بووە، لەم سەردەمەدا کە مامۆستا ئیبراهیم بە کارێکی پێویست بەغدای بە جێ هێشت بەراسپاردەی مامۆستا ئیبراهیم کاک فایەق شەونخوونی بەدیار گۆڤاری گەلاوێژەوە دەکرد.
• ئەندامێکی چالاکی #حزبی هیوا# بوو کە خوالێخۆشبوو مامۆستا #ڕەفیق حلمی# سەرۆکی بووە.
• ماوەی دوو ساڵ لە (#01-08-1954# -#05-08-1956#) سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بووە، زۆر خزمەتی شارەکەی کردووە، ڕازاندنەوەی باخی گشتی و ئەو گۆڕانکارییانەی فەرمانبەران و ڕێکخستنی شەقام وئاوو ئاوەڕۆی شاری سلێمانی بەرهەمی ئەوساڵانەبوو کەئەوتێیدا سەرۆکی شارەوانی بو.
• لە 9ی حوزەیرانی 1963 بە فەرمانی زەعیم سدیق مستەفا گیرا و ماوەیەکی زۆر لە زینداندابو.
• ماوەیەکی زۆر بەڕێوەبەری تاپۆ بۆ لە ئێراقا بووە. بە شایەتی لێپرسراوی ئەو دەزگایە یەکێک بووە.لەباشترین بەڕێوەبەر گشتییەکان.
• پاشان بووبە ئەندامی دیوانی تەدوینی یاسای، پاشان ئەندامی مەحکەمەی تەمیزی ئێراق و جارێکیش کراوە بە بەڕێوەبەری گشتی تاپۆ لەبەر ئەوەی کە پێویستیان بە خیبرە و شارەزای هەبووە.
• لە کاتی مەحکوم کردنی شەهیدان#خاڵە شیهاب# و جەعفەر ئەنوەر-دا فایەق هۆشیار زۆر بەپەرۆشەوە دوای مەسەلەکە کەوتبو، بەشێوەکەی لەگەڵ سەرۆکی مەحکەمەی (سەورە)دا بەگژیەکدا چوون لەسەر ڕاپۆرتی ئەو خانەنشین کرا.
• وەک یاساناسێکی دڵسۆز لە هەردو گفتوگۆی ساڵی 1984 و 1991 لەگەڵ ڕژێمی ئێراقدا ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە داڕشتنی پڕۆژەی کردویدا.
• لە ژیاندا هەمیشە پیاوێکی کوردی، دڵسۆز، بوێری و جوامێر ناسراوە و هیچ کاتێک سڵی لە دەسەڵاتداران نەکردووەتەوە.
• دوای مردنی پیرەمێرد کە (ژین) لەلایەن وەرسەی پیرەمێردەوە بەڕێوەدەبرا و کاک ئەحمەد زرنک سەرنووسەری بوو، فایەق هۆشیار هەمیشە باوکی ڕوحی ڕۆژنامەکە بوو، هەفتە هەفتە لەگەڵیدا دەژیا.
• هیمەتێکی زۆری نواند بۆ ئەوەی هۆنراوەەکان و پەندەکانی پیرەمێرد لە فەوتان ڕزگاری ببێ. زۆری دەستنووسەکانی پیرەمێردی لای خۆی پاراستبو.
• ئەم پیاوە مەزنە دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن، لە شاری بەغدا ڕۆژی یەکی ئایاری 2002 کۆچی دوای کرد و لەسەر وەسێتی خۆی تەرمەکەی هێنراوەتەوە شاری سلێمانی و لە گردی مامەیارە بوو بە میوانی پیرەمێرد و جەمیل سائب و شازاد سائب.
پوختەیەک لەوکار و فەرمانانەی خوالێخۆشبوو فایەق هۆشیار وەک خۆی ڕیزبەندی کردووە..
08-06-1947 -25-07-1947 محامی فی السلێمانییە.
26-07-1947 -23-02-1950 حاکم فی محاکم مدینە کەرکووک و قزا و کفری.
23-02-1950 -10-08-1952 حاکم فی محاکم السیمانییە.
10-08-1952 -10-08-1954 حاکم فی محاکم کەرکووک.
19-07-1956 -27-08-1959 اعادە خدماتە الی ڕئاسە بلدیە السلێمانییە مع الاحتفاز و بسفە الحاکم.
19-07-1956 -27-08-1959 حاکم فی محاکم السیمانییە.
28-08-1959 -17-03-1963 بەڕێوەبەر عام الاستیلا و و التوزیع فی وزارە الزراعە/بەغدا مع الاحتفاز بسفە الحاکم.
17-03-1963 -23-10-1963 حاکم فی محاکم السیمانییە.
23-10-1963 -20-03-1966 حاکم و مدون یاسای فی دیوان التدوین الیاسای فی وزارە العدل ببەغدا.
21-03-1971 -04-07-1971 حاکم و بەڕێوەبەر الێابوو العام /بەغدا.
26-06-1971 - 04-07-1971 حاکم دائم فی محکمە تمییو العراق.
04-07-1971 -14-03-1977 حاکم دائم فی محکمە تمییز العراق و بەڕێوەبەر الێابوو العام بەغدا.
14-03-1977 -1997 محامی فی بەغدا بعد احالتە عەلی التقاعد فی 17-03-1977 بقرار جائر من مجلس قیادە السووره
کارە یاسایی و ڕووناکبیری و سیاسییەکانی خوالێخۆش بو
جگە لەو فەرمانگەو کارانەی کە بەکورتی ڕیزبەندکراوەن، خوالێخۆشبوو (فایەق هۆشیار) لە زۆر هەیئەو ئەنجوومەن و لیژنەدا کاری کردووە، کە ئەمانەن:
یەکەم: لیژنەو هەیئەکانی ئەنجوومەنی کشتوکاڵی باڵا لە وەرەتەکانی چاککردنی کشتوکاڵی وەزارەتی پلان و نەخشەکێشان، وەزارەتی دادپەروەریی لە ئێراق.
دووەم: ئەندامانی یاسایی ناموتەفەریغ (غیر متفرغ) لە ئەنجوومەنی ئیدارەی کومپانیای نیشتمانی نەوت لە ئێراق لە ساڵی 1968 تا ساڵی 1975.
سێیەم: بەرانبەر بەو ئەرکانەی چەندین نووسراوی سوپاس و ڕێزونرخاندنی پێ بەخشراوە. لەوساڵانەی خزمەتکردنانەیدا، بەبێ ئەوەی بۆجارێکیش موحاسەبە بکرێت یان سزایەکی بدرێتێ.
چوارەم: لەو هەموو ئەرک و لێپرسراویتییەدا کە بەدرێژایی ئەوساڵە زۆرانەدا ڕایپەڕاندون هیچ جۆرە یارمەتیی و دەرماڵەیەکی وەرنگرتووە، لە کاتێکدا هاوپیشەکانی هەموو ئەو دەرماڵە و یارمەتییانەیان وەرگرتووە، چونکە بەلای خوالێخۆشبووە و سەر ڕاستی لەکار و کردەوە و دڵسۆزی لە ڕاپەڕاندنی ئیش وکاردا بەپارە و بەخشین و دەماڵە ناکرێت.
پێنجەم: بەرانبەر هەموو دڵسۆزی ماندوبوونە و لەسە هەڵوێستی کوردایەتی نیشتمانپەروەریی ئەم پیاوە، بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (مجلس قیادە السوورە) لە ڕۆژی 14-03-1977 دا خانەنشین کرا کە هێشتا 8 ساڵی مابوو کە خانەنشین بکرێت، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی بوو.
شەشەم: هەردوای ئەوەی خانەنشینکرا دەستی دایەوە جانتای پارێزرێتییەکەی و لە سەندیکای پارێزەرانی ئێراقدا وەک پیاوێکی یاسایی و حاکمێکی سەرکەوتووە کەسێکی ڕاستگۆ و دادپەروەر ڕێزی لێگیرا و لە چەندین مەحکەمەی ئێراقیدا وەک پارێزەریکی ناسراو و ناودار لە زۆر کێشەی یاساییدا ئەبوو بە پارێزەر.
حەوتەم: مامۆستا هۆشیار لە ژیانی خۆیدا و لە ڕۆژی 08-06-1963 لە کاتێکدا دادوەر دەبێت لە شاری سلێمانی و دەسەڵاتدارانی سەربازی بەسەرکردایەتی زەعیم سدیق مستەفا ڕەشبگیریکی سەرتاسەری پارێزگاری سلێمانی دەستیپێکەن و دوای نوشستهێنانی گفتوگۆی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستان و یەکەم دەسەڵاتی بەعسیە فاشیەکان داوا لە مامۆستا دەکرێت کە ئیمزا لەسەر ئەو ڕەشبیگیریە بکات وەک حاکمێک فایەق هۆشیار ئەو داوایەی کاربەدەستان ڕەتدەکاتەوە، بۆیە لە پێش ڕۆژی 9/حوزەیراندا، ئەو و دەستەیەک لە پیاو ناسراوانی شار دەسگیر دەکرێن و لە زینداندا دەمێننەوە، تا ڕۆژی 02-09-1963 دا لەگەڵ ژمارەیەکدا لە زیندانیان ئازاد دەکرێ. کە لە زیندان دەرئەچێ لەسەر ئەو ڕەفتارشوڤێنییەی دەسەڵاتدارانی سەربازی دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش دەکات، بەڵام وەزارەتی داد دەست لەکارکێشانەوەکەی لێقەبووڵ ناکات و ئەیگوازێتەوە بۆ دیوانی تەدوینی یاسای لە وەزارەتی داد لە بەغدا.
هەشتەم: لە ساڵانی 1966، 1968، 1970، 1974 دا چەندین جار دەسەڵاتدارانی باڵا داوای گەرمان و پلەوپایەی زۆربەرزیان لێکردووە، وەک وەزیزی، سەرۆکی ئەنجوومەنی یاسادانان، سەرۆکی ئەنجوومەنی تەنفیزی بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی و هەندی جار زۆریشیان لێکردووە، یان بە نەرمونیانی خەڵکیان ناردۆتە کنی بەڵام ئەولەسەر هەڵوێستی خۆی سووربووە.و ئەوکار وپلە و پایانەی بە خیانەت زانیوە و قەبوڵی نەکردووە.
نۆیەم: فایەق هۆشیار هەر لە سەردەمی لاوێتیدا تێکەڵ بە بزووتنەوەی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریی بووە، لە ساڵی 1938دا چووەتە ڕیزەکانی حیزبی هیوا و تا ساڵی 1944دا لە ڕیزەکانی ئەو حیزبە و بە نهێنی درێژەی بە خەباتی سیاسییەی داوە، هەر لە دوای نەمانی ئەو حیزبەش فایەق هۆشیار هەمیشە ئاگادار و هۆشیاری خەباتی کوردایەتی بووە و لە نزیکەوە هۆشیارانە درێژەی بە خەباتی کوردیەتی داوا هەزاران کەسی ئەم کوردستانە ئەو شاهیدەی بۆ دەدەن کە کاک فایەق سەنگەری خەباتی کوردانەی هەمیشە جۆشداوە، باوەکوو ئەندامێکیش خەباتی نەکردبێ..
دەیەم: هەر ئەم پیاوە بەوەفا وئەمەکە ماوەیکی زۆر لە بوارەکانی ئەدەب و ڕووناکبیری و ڕۆژنامەنووسیدا کاری کردووە، چەندین وتار و نووسنینی لە ڕۆژنامەی ژین، کە باپیری دایمەزراندوە لە گۆڤاری گەلاوێژ کەخۆی بەبنەماڵەکەی داناوە لێکۆڵینەوەی و باسی بەپیزی ئەدەبی و یاسایی و ڕوونکابیری بڵاوکردووەتەوە کەلەم پەرتووکەدا بەشێک لەو وتارانەی گۆڤاری گەلاوێژ ئەخوێنینەوە.